هه‌م به هۆی بێ نانی و بێ ئاوی و هه‌روه‌ها ههرِهشهی ترۆریستان ژیانیان له مه‌ترسی له ناوچووندایه. هێرشه‌كانی هێزه تروریستیهكهی داعش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانی عێراق له كاتێكدا بوو كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان هه‌وڵیان ده‌دا كورد توش جه‌نگی نه‌خوازراو جیددی له به‌رانبه‌ر داعش دا نه‌بێ به‌ڵام تروریستان به پێچه‌وانه‌وه هێرشی درِندانهیان كرده سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان و به پێى زانیارییه‌كان ده‌ست درێژیان كردۆته سه‌ر ژنان و ره‌حمیان به‌پیرو مندالانیش نه‌كردوه.
هه‌روه‌ها تروریستانی داعش شۆێنه ئایینیه‌كانی موسڵمانان و باقی بیر‌و باوهرِكانی دیكه له ناو ده‌به‌ن و ده‌یته‌قێننه‌وه و به‌و جینایه‌ته دژی مرۆیی ودرِندانهیان سیمای ره‌ش و قین له دڵیان به‌رانبه‌ر به هه‌موو بایه‌خه ئینسانی و ئیسلامیه‌كان نیشان ده‌ده‌ن.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له گه‌ڵ مه‌حكوم كردنی توندی هێرشی درندانه‌ی چه‌كدارانی ترۆریستی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و جینایه‌تى وه‌حشیانه‌و دژی ئینسانیان،داواكاره سازمان و ناوه‌نده مرۆڤ دۆسته‌كان و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هه‌روه‌ها ووڵاتانی خاوه‌ن هێزی جیهانی به تایبه‌ت حكومه‌تی ئه‌مریكا هاوكاری خه‌ڵكی كوردستانی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ترۆریستان و هه‌روه‌ها له روودانی كاره‌ساتی جه‌رگ برِی زیاتر رێگری بكه‌ن.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران رایده‌گه‌ێنێ ئاماده‌ی هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانی عێراق و پێشمه‌رگه‌كان بكات له روبه‌رووبوونه‌وه‌ی ترۆریستانی مرۆڤ كوژ و پاراستنى شار و ناوچه‌كانى كوردستان به ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقى و ئینسانى خۆى ده‌زانێ.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندی
١٤ی گه‌لاوێژی ١٣٩٣ كۆچی خۆری
٥ ی ئاگۆستی ٢٠١٤