گاردی تایبەتیی زیندانی ورمێ هێرشی کردە سەر زیندانیانی سیاسی کورد
مەئموورانی گاردی تایبەتیی نێو زیندان، دەستی
ان بە پشکنینی بەندی زیندانییە سیاسییەکانی ئەو زیندانە کردووە و بەشێک لە کەلوپەل و کەرەسە تایبەتییەکانی زیندانیانیان زەوت کردووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، گاردی تایبەتیی نێو زیندانی ورمێ، رۆژی یەکشەممەی رابردوو بە بیانووی گەڕان بۆ کەلوپەلی پەیوەندی کردنی وەک مۆبایل، هێرشیان کردۆتە سەر زیندانیە سیاسییەکانی ئەو زیندانە و بیڕێزییان بەو زیندانییە کوردانە کردووە. سەرچاوەیەک لە زیندانی ورمێ (دەریا)وە راگەیاندووە، مەئموورانی گاردی تایبەت وێڕای پشکنینی جەستەیی زیندانییە سیاسییەکان، ئەو زیندانیانەیان لە بەندی ١٢، کە تایبەت بە زیندانیانی سیاسییە، کردووەتە دەرەوە و کەلوپەلی زیندانیانیان پشکنیوە. ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتیشی؛ "ئەم پشکنێنە و بێڕێزی کردنە بە زیندانییە سیاسییەکان بە بڕیاری دەفتەری نوینەرایەتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی نیو زیندان ئەنجام دراوە". لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠ زیندانیی سیاسیی کورد لە بەندی ١٢ی زیندانی ورمێ لە دەستبەسەریدان و دەگوترێت، ٢٥ زیندانیی سیاسیی دیکەش لە بەندە جیاجیاکانی ئەو زیندانەدا راگیراون.
كۆڕی هاوبەشی ئەدیب و چالاكانی ژینگەپارێز لەكرماشان بەڕێوە چوو
بەرهەمی هاوبەشی دوو نووسەری كورد لەلایەن
چالاكانی فەرهەنگی و ژینگەپارێزی لەیەكێك لەساڵۆنەكانی شاری كرماشان نواندن و هەڵسەنگاندنی بۆ كرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، ساڵۆنی "غەدیر"ی شارەوانی شاری كرماشان چەند رۆژ لەمەوبەر میوانداریەتی ئۆگرانی فەرهەنكی لەكی و چالاكانی ژینگەپارێزی كرد. لەو كۆبوونەوەیەدا كە بە دەستپێشخەری نەجەف خورمەداد و ئەردەشیر مووسەوی رێكخرابوو، بەشداربوان پرژانە سەر تاوتوێكردنی كتێبی " سراب كریان و روانینێک بۆ فەرهەنگ لەكی" لە نووسینی "زەربانوو مەنسووری و عەلی نەزەری جەلالوەند". ئاوایی "سەراو كریان" سەر بە بەخشی فیرووزئاوای شارستانی كرماشانە و دانیشتوانەكەی بە زاراوەی كوردی لەكی دەدوێن.لەو کۆڕە ئەدەبی و ژینگەپارێزییەدا، چەند پارچە مۆسیقا و گۆرانییەک بە زاراوەی لەکی، لەلایەن وەلی و داریووش ئەمیری پێشکەش کرا. لە کۆتایی ئەو کۆڕەدا، لەوحێکی رێزلێنان پێشکەشی خاتوو زەربانوو مەنسووری و دوکتور قولیپوور، دوکتور نەجەفی، عەلی بەراتی، عەلی نەزەری جەلالوەند، مێهرداد موشەعشەعی، هیدایەت قادری، سەعید سلێمانی و ئەشرەف عەبدوڵڵاهی کرا.
یه‌ک و نیو میلیۆن ئاواره له هه‌رێمی کوردستان پێویستیان به یارمه‌تی جیهانیه
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ژماره
ی ئاواره عه‌ره‌به کان،ئێزدی و مه‌سیحیه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی به زیاتر له یه ک و نیو میلیۆن که‌س ڕاگه‌یاندوه. فوئاد حسێن جه‌ختیشی کردوه که ده‌بێ کۆمه‌ڵگای جیهانی به تیایبهتی وڵاتانی عه‌ره‌بی یارمه‌تی هه‌ولێر بده‌ن بۆ دابین کردنی پێداویستییه‌کانی ئه‌و پهنابهرهانه. به پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان :فوئاد حسێن له وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی «التغییر» ی عێراق وتی:ژماره‌ی عه‌ره‌به‌کان، ئێزدیه‌کان و مه‌سیحیه‌کان که ئێستا ئاواره‌ی هه‌رێمی کوردستانن زیاتر له یه‌ک و نیو میلیۆن که‌سه که سه‌ره ڕای بارودۆخی ناله‌باری ئابووری هه‌رێم له لایه‌ن رێبه‌رانی کورده‌وه یارمه‌تییان ده‌درێت. داواشی له وڵاتانی عه‌ره‌بی کرد بۆ پێدانی یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه به ئاواره‌کانی نیشته‌جێ کراو له هه‌رێمی کوردستان یارمه‌تی بنێرن و سپاسی یارمه‌تی وڵاتی ئۆردۆنی کرد. سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌وشی ئاواره‌کانی به کاره‌ساتبار وه‌سف کرد و زیادی کرد:ژماره‌یه‌ک له ئاواره‌کان هاتوونه‌ته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ندێکیان له لایه‌ن داعش به‌دیل گیراون.
سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانتارانی کوردی تورکیا بۆ ناوچه کوردنشینه‌کان له سووریا 
شاندێکی پێکهاتووه له هه‌شت په‌رله‌مانتار و سیاسه‌توانی کوردی تورکیا، به ئامانجی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کانتۆنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی جزیره، گه‌یشتنه ناوچه کوردنشینه‌کان له باکووری سووریا. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، شاندی په‌رله‌مانتارانی کوردی سه‌ر به په‌که‌که، له تورکیاوه گه‌یشتنه ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا. ئەو شاندە پاش سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق له خاڵی سنووری سێمالکا گه‌یشتنه ناوچه‌ی کوردنشینی جزیره له باکووری سووریا. شانده‌که پاش سه‌ردانی که‌مپی ئاواره‌کانی ئێزدی خه‌ڵکی شه‌نگال له شاری عاموودا دیدار و چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکانی کانتۆنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری جزیره و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه و به‌رپرسانی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردی سووریا (PYD). شاندی په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به په‌که‌که پاش دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کانیان سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و ئایینی‌یان کرد له‌و ناوچه‌یه به ناوی خانووی ئێزدییه‌کان.
.
کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به شه‌ڕی په‌که‌که له‌گه‌ڵ داعش له هه‌رێمی کوردستان
وزاره‌ت ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند: ئاگاداره ل
ه شه‌ڕ و پێکدادانی کوردی عێراق و په‌که‌که له دژی داعش، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا له‌باره‌ی په‌که‌که نه‌گۆڕاوه. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان: ماری هافمەن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی و له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به شه‌ڕی هێزه‌کانی په‌که‌که له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا له‌باره‌ی په‌که‌که (که له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه خراوه‌ته لیستی تیرۆر) وتی: هه‌ڵوێستی ئێمه له‌باره‌ی په‌که‌که نه‌گۆڕاوه، ئێمه ده‌زانین گرووپێکی زۆر له باکووری عێراق دژی داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ئه‌دات بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی ئه‌و وڵاته. ماری هارف ئاماده نه‌بوو هاوکاری کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و هێزی په‌که‌که له ناوچه‌کانی هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پشتڕاست یان ڕه‌ت بکاته‌وه. هه‌روه‌ها له وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره که ئایا ئه‌مه‌ریکا نیگه‌ران نییه ئه‌و چه‌کانه‌ی ڕه‌وانه‌ی کوردی عێراقی ده‌کات بگاته ده‌ستی په‌که‌که، هارف وتی: ئێمه له‌مباره‌وه نیگه‌ران نین.
كۆشكی سپی: ئەمریكا بۆ هێرشكردنە سەر مۆڵگەكانی داعش لە سوریە خۆی ئامادە دەكات
كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەمریكا ئام
ادەیە كە كردەوەی زۆرتر دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش بەرێوە ببات و هێرشەكانی خۆی تەنها بە كوردستانەوە ناوەستێنێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیترز، هێرشەكانی ئاسمانی ئەمریكا تاكوو ئێستا لە چوارچێوەی عیراقدا بووە بەڵام بەرپرسانی باڵای ئەمریكا رایانگەیاندووە كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش هێرش دەكەنە سەر شوێنی سەرەكییان لە سوریە. بنرودز راوێژكاری ئەمنییەتی كۆشكی سپی وتی، ئەمریكا ئامادەیە بۆ پاراستنی شارۆمەندانی خۆی كاری كردەوەیی بكات و گرووپی داعش ئەمرۆكە هەرەشەێكی مەترسیدارە كە لە شەش مانگ پێشەوە دەستی داوەتە چالاكییەكانی خۆی.
ئێعدامی سێ زیندانی بەتایبەت ژنێك لە زیندانی زاهێدان
رژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندی سەر لە بەیانی
ئەمرۆ شەممە 1ی خەرمانان، سێ زیندانی كە یەكێكیان ژن بووە لە زیندانی ناوەندی زاهێدان لە سێدارە داوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، بەكرێگیراوانی رژێم ئەو سێ زیندانییەیان رۆژی پێنجشەمە 30 گەلاوێژ گواستبووە بۆ ژوری تاكەكەسی ئەو زیندانە. بە پێی ئەم راپۆرتە ئەو سێ زیندانییە بریتین لە، عەلی رەزاشە لە بەندی 7ی زیندانی زاهێدان، نورۆڵان بەراهوویی و ژنێك لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی زاهێدان.