دەركەوتنی كەسانی چەكداری جێی گومان و دەستبەسەركردنی سێ"سەلەفی" لە ورمێ
هاوكات لەگەڵ جموجۆڵی گرووپە رادیكاڵە ئیسلامیی
ەكان لە كوردستانی ئێران، سێكەس لە ئەندامانی ئەو گرووپانە لە ورمێدەستبەسەر كران. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، سێئەندامی گرووپە رادیكاڵە ئیسلامییەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری (ورمێ)ـوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە كراون. دوو كەس لەدەستبەسەركراوەكان بە رەگەز خەڵكی هەرێمی كوردستانن و رێكەوتی ١٩ی گەلاوێژ دەستبەسەر و دوێنی دووشەممە لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە رەوانەی زیندانی ناوەندی ورمێكراون.سەرچاوەیەكی ئاگادار، شوناسی ئەو كەسانەی كەیوان یووسف‌زادە، دلێر رەمەزان ئیسماعیل و شوان حاجی زوبێر راگەیاندووە و هەروەها باسی لەوەش كردووە لەلایەن دەزگا قەزایەكانەوە بڕیاری بڕینەوەی وەسیقەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بۆ هەر كامەیان دەرچووە. سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو،"ئەو سێكەسە لە ئەندامانی گرووپە سەلەفییەكانن و پاش جموجۆڵی گرووپە ئیسلامییەكان لەعێراق و سووریە، ئەو گرووپەش چالاكییەكانی خۆی لەشار و گوندەكانی كوردستانی ئێران چڕتر كردۆتەوە".لەلایەكی دیكەوە بەوتەی هاووڵاتییان، هاتووچۆ و جموجۆڵی كەسانی چەكداری جێی گومان و نەناسراو لەناوچە سنوورییەكانی كوردستان رووی لەزیاد بوون كردووە. رێكەوتی ٢٥ی گەلاوێژ لەئاوایی "تەلیم خان"ی ماكۆ و سەرەتای ئەم مانگە لەئاواییەكانی "كانی زەرد" و "گوڵ كانک"ی سەردەشت كەسانێكی چەكداری نەناسراو لەهاووڵاتییانەوە بینرابوون كە ریشێكی درێژییان هەبووە و سمێڵیشیان تاشرابوو. پێشتریش لە هەواڵەكاندا باس لەوە كرابوو كە گرووپە سەلەفییەكان بە ئاشكرا لەشوێنە گشتیی و بەتایبەت لەشارەكانی سەرپێڵ زەهاو، سنە، جوانڕۆ، بانە و سەقز حوزووریان هەیە.
لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵەی کرماشانی، پاش ٣ ساڵ زیندانی لەسێدارە درا
بەرپرسانی گشتیی رێکخراوی زیندانەکان و
بڕیاراتی ئەمنیەتی لە کرماشان، حوکمی لەسێدارەدانی لاوێکی کوردیان بەڕێوە برد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو لە زیندانی کرماشان لاویکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی (هادی پاڵانی) کوڕی عوسمان بە تاوانی "قەتڵ" لە سێدارە درا. ئەو لاوە کوردە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا و لە ئەنجامی شەڕێکدا لە گوندەکەی خۆیان هاوپۆلییەکی خۆی کوشتبوو. کەسانی نزیک لە بنەماڵەی پاڵانی، هەواڵی لەسێدارەدرانی هادی تەمەن ١٨ ساڵیان بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پشتڕاست کردۆتەوە. حوکمی لەسێدارەدانی ئەو لاوە تەمەن ١٨ ساڵەیە، بەهۆی پێداگریی بنەماڵەی قوتابییە کوژراوەکەوە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣ی خەرمانان بەڕێوەچووە. سزای لەسێدارەدان بۆ کەسانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ، یەکێک لەو بڕیار و حوکمانەیە، کە ناڕەزایەتیی بەردەوامی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەدواوە بووە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژێمى ئاخوندى ئێران گه‌یشته هه‌ولێر
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف،وه‌زیری د
ه‌ره‌وه‌ی رژێمى ئاخوندى ئێران له سێیه‌مین ڕۆژی سه‌فه‌ره‌که‌ی له عێراق بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کورد گه‌یشته هه‌ولێر. به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ سێ شهمه٤ی خه‌رمانان،به یاوه‌ری وه‌فدێک گه‌یشتۆته شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان.وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژێم له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی،سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم،قوباد تاڵه‌بانی،جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت و فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لێکراوه. بڕیاره زه‌ریف پاش دیدار و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی مه‌سعوود بارزانی،سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بکات له هه‌ولێر و دواتر بۆ چاوپێکه‌وتنی جه‌لال تاڵه‌بانی بچێته شاری سلێمانی.
له سه‌رده‌می کارکردنم پشتیوانی هاووڵاتیانی کوردم کرد
سه‌رۆک کۆماری پێشووی تورکیا ڕایگه
یاند که له سه‌ردانه‌کانی خۆی بۆ پارێزگا کوردنشیه‌کانی تورکیا، ڕووبه‌ڕووی پێشوازی باشی کوردان بۆته‌وه و له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی کوردیش، پشتیوانی له کورده‌کان کردووه.به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان : عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆک کۆماری تورکیا که له‌ماوه‌ی چه‌ندڕۆژی داهاتوودا پۆسته‌که‌ی خۆی ڕاده‌ستی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکاتی کۆماری تورکیا ده‌کات، په‌یامێکی ماڵاوایی له ته‌له‌ڤزیۆن بڵاو کرده‌وه. گویل له په‌یامه‌که‌یدا جه‌ختی کردووه که له ماوه‌ی کارکردنی له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی نه‌جوڵاوه‌ته‌وه و هه‌میشه لایه‌نی داد و ئینسافی گرتووه و خۆی به سه‌رۆک کۆماری سه‌رجه‌م گه‌لی تورکیا زانیوه به هه‌موو چین و توێژه‌کانییه‌وه و هه‌وڵیشی داوه سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادگه‌ری وڵاته‌که‌ی بپارێزێت. هاوپێوه‌ند به شێوه‌ی مامڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ پرسی کورد، گویل زیادی کرد: له سه‌رده‌می کارکردنم له‌و پۆسته سه‌ردانی پاریزگا کوردنشینه‌کانی وان، سێرت و شڕناخم کرد و ڕووبه‌ڕووی پێشوازی باشی خه‌ڵک بوومه‌وه. من هه‌میشه پشتیوانی هاووڵاتیانی کوردم کردووه و هه‌وڵم داوه له پێناو چاره‌سه‌ر کردنی کێشه سیاسی، فه‌رهه‌نگی و ئابووریییهکانی کورد که ڕێشه‌یان له ڕابردوودایه هه‌نگاوی دروست هه‌ڵبگرم و پشتیوانی بکه‌م له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی کورد.
دەستبەسەر كردنی خاوەنی شیرینی فرۆشیێك لە ورمێ بە هۆی شێوەی كەیكەكەی
سەلام ئەحمەدی خاوەنی شیرینی فرۆ
شی لاوان لە ورمێ، دوای پشكنینی دوكان و كامپیۆترەكەی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەكانەوە بە هۆی بوونی شیوەی ئاڵای كوردستان لە نێو كەیكەكانی دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ناوەندی ورمێ كرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری هێرانا، لە ماوەی حەفتەی رابردوو هێزەكانی ئیدارەی ئەماكنی شاری ورمێ دوای ئاگادار كردنەوەی سەلام ئەحمەدی بۆ گۆرینی ناوی دوكانەكەی كە ناوێكی كوردییە، لە كۆتاییدا رۆیشتنە دوكانەكەی و دوای پشكنینی دوكانەكەیان داخست. هۆكاری دەستبەسەر كردنی سەلام ئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەكانەوە بۆ بوونی وێنەێكی ئاڵای كوردستان لە نێو تەرحی كەیكەكانیدا بووە، سەلام ئەحمەدی دوای راگرتنی بۆ ماوەی چەند رۆژ لە ئیتلاعاتی شاری ورمێ هەنوكە بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شالاە گواستراوەتەوە.
بەرێوەچوونی حوكمی ئێعدامی پێنج زینانی لە زیندانی بەندەرعەباس
سەر لە بەیانی ئەمرۆ سێشەممە 4ی خەرمان
ان چوار زیندانی بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر و زیندانیێك بە تۆمەتی قەتڵ لە زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، كاتژمێر 8 و 25 خۆلەكی ئەمرۆ سێشەممە 4ی خەرمانان، حوكمی ئێعدامی ئیدریس حەسەنزادە، سەجاد رەزاپوور، مەنسوور حەیدەری، مەحەمەد بەلوچ و مێهدی هاشمی لە لایەن بەكرێگیراوانی رژێم لە زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس بەرێوە چوو. ئەم پێنج زیندانییە رۆژی رابردوو لە بەندەكانیانەوە بۆ ژوری تاكەكەسی گوازرابوونەوە.
كۆبوونەوەی نارەزایەتی كارمەندانی پزشكی فریاكەوتن لە كرماشان
كارمەندانی شركەتی ناوەندی پزشكی
فریاكەوتنی كرماشان رۆژی یەكشەممە 2ی خەرمانان كۆبوونەوەێكی نارەزایەتییان ساز كرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، كارمەندانی قەراردادی ناوەندی پزشكی فریاكەوتنی كرماشان چەند مانگێكە حەقدەستیان وەر نەگرتووە. كارمەندانی ئەو ناوەندی لە نارەزایەتی بە دواكەوتنی حەقدەستەكانیان كۆبوونەوەێكی نارەزایەتییان ساز كرد و داوایان لە بەرپرسانی ئەو بیمارستانە كرد كە هەر چی زوترە حەقدەستەكانیان پێ بدەن.
ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی لیبیا سووتێنرا
له‌لایه‌ن میلیشیایه‌كی توندڕه‌وه‌وه هێرش كرایه‌سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی حكومه‌تی لیبیا و سووتێنرا. كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه كه دوێنی دووشه‌ممه چه‌كدارانی میلیشیایه‌كی توندڕه‌و هێرشی كرده‌سه‌ر ماڵی عه‌بدوڵا ئهلسنی سه‌رۆكی حكومه‌تی لیبیا له ته‌رابلوسی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و سووتاندیان. له‌گه‌ڵ زۆربوونی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی لیبیا، ئه‌بوبه‌كر ئهلعبیدی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی ئهبرقی نێوده‌وڵه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه كراوه. دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو میسر و تونس به‌هۆكاری ئه‌منی گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا و خۆرئاوای ئه‌و وڵاته راگرت، فڕۆكه‌خانه‌ی ئهبرقی نێوده‌وڵه‌تی كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی شاری به‌نغازی به ده‌روازه‌یه‌كی زیندوو بۆ لیبیا داده‌نرا. هاوكات به‌رپرسانی لیبیا رایانگه‌یاند دوێنێ هێڵی ئاسمانی تونس گه‌شته‌كانی بۆ ئهبرق و ته‌برق له خۆرهه‌ڵاتی لیبیا راگرتووه.