متمانەی كۆمەڵانی كوردەواری لە كوردستانی بن دەستی دەسەلاتی دیكتاتۆری ئاخوندی و یاسای رەشی ویلایەتی فەقیە دا، بە بەرزی باڵای چیای باوەڕ به خۆ بوونی هەڵگرانی بیرو باوەری تێكۆشان لە پێناو گەیشتنی گەلی كورد بە مافە نەتەوایەتیەكانی، نیشان داو و شه كاندەوە. رۆژی ٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٩ی كۆچی خۆری، ئەو رۆژەیە كە لەو دا ، رێبەری بێ وێنە و سەركردەی فیداكار و لێزانی كورد، مامۆستا سەیید جەلاله دین حوسەینی وەك مامۆستاێكی ئاینی و شۆڕشگێڕ ، بە هاوكاری چەندین كەسایەتی و هاو باوەڕی كوردپەروەر ، سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانیان دامەزراند و لەو رۆژە مێژووییەدا بوونی سازمانیان راگەیاند. سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران هەر دوابەدوای راگەیاندنی خۆی، وەك سازمانێكی چالاك و هەڵسور لە ناو كۆمەلانی خەڵكی كوردستان دا ، لە ماوەێكی یكجار كه مدا توانی سەرنجی بەشێكی بەر چاو لە چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردەواری بۆ لای خۆی رابكێشی و لە زۆر ناوچەی كوردستانی ئێراندا بارەگا و بنكە دامەزرێنێ و رۆلەكانی گەلی كورد لە دەوری یەك بۆ خەباتی سەختی بێ وچان دژی دژمنانی نەتەوە و نیشتمان، كۆبكاتەوە. چالاكی سیاسی و نیزامی و دلسۆزی كادر و پێشمەرگەی سازمانی خەبات، نمونەی ئەوپەڕی خەباتگێڕانی رێگای رزگاری و سەرفرازی نەتەوەێكی بندەستی شۆڕشگێر بوون. شێوەێك كە تا میژووی خەباتی گەلی كورد بۆ رزگاری و گەیشتن بە ماف و ئازادییەكانی بمێنی، وەك راستی و شانازێك لە موزەی نەتەوایەتی دا بۆ نەوەكانی داهاتوو هەڵیان دەگرێ و دەیان پارێزێ. راستی رێباز و دڵسۆزی و لێزانی رێبەرایەتی و فیداكاری ئەندامان و لایەنگران و متمانەی كۆمەلانی كوردەواری بە سازمانی خەبات، لەو فاكتەرە سەرەكیانە بوون كە سازمانیان وەك هێزێكی سیاسی خاوەن هەڵوێست و دەور دیار لە گۆڕەپانی خەبات و تێكۆشانی ئەم قۆناغەی نەتەوەی كورد لە كوردستانی بن دەستی رژیمی ئێراندا، گەیاندە جێگە و پێگەێك كە تائێسات دوای ٣٤ سال خەباتی بەردوام، وەك یەكێك لە لایەنەكانی خەباتی نەتەوایەتی ، شان بە شانی باقی هێز و لایەنەكانی تر، بۆ هەر پێشهات و رووداوێكی سیاسی ناوخۆیی و دەرەكی كە پێوەندی بە دۆزی رەوای كورد و كوردستانەوە هەبێ، خاون دەنگ وبڕیار و هەلوێستە و سەنگ و دەوری خۆی هەیە.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە رەوتی بەرەو سەر چوون و پێگەیشتن و پێشكەوتنی خۆیدا، زۆر هەوراز و نشێوی حەستەمی بڕیوە و و بە زۆر قۆناغی دژوار دا تێپەڕیوە و زۆر جاران كەوتۆتە تەنگەژە و هەلومەرجی زۆر خەتەرناك و پشوو بڕ، بەلام قەت هیوا بڕ نەبووە و كۆڵی نەداوە و لە پێناو هیچ سەرت و داواێكی نەیاری خۆی و دژمنانی نەتەوەكەی، خوو و خسڵەتی سازمانێكی خەباتگێر وبە بڕوای نەگۆڕیوە و سەرەرَای باوەر بوون بە دۆستایەتی و هاوكاری و رێزی بەرانبەر لە گەڵ هەموو لایەنەكانی دژی دژمنی نەتەوە و نیشتمان، بۆ بەرژەوەندی تەسكی تایبەتی دا، سەری بۆ هیچ كەس و لایەنێك دانەنەواندوە و سەر بەخۆیی سیاسی خۆی لە دەست نەداوە. لە هەموو قۆناغەكاندا ئاڵای بەرزی برایەتی و پێكەوژیان و خەباتی هەمووان بۆ كوردستان و كوردستانیش بۆ هەمووانی ،شەكاوە راگرتوە. دژی هەر جۆرە بشێوی و ئاژاوەگێری ناوخویی و دژمنی سەرسەختی شەڕی براكوژی بووە و هەمیشە لە پێناو یەكیەتی نەتەوەیی دا تێكۆشاوە. بۆ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بە شێوەی گشتی و نەگۆڕ، خەمخۆری و بەهاناوە هاتنی سەرجەم كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان بنەرەتێكی گرینگی خەبات بووە و لە درێژەی ئەم ٣٤ ساڵدا سازمانی خەبات بە كردەوە ئەوەی نیشان داوە . سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە هەمبەر دژمنی سەرەكی گەلی كورد لە كوردستانی ئێراندا، بۆ ساتێكیش لە هەڵوێست و بڕیاری خۆی پاشگەز نەبۆتەوە و هەر جۆرە دانوستان و وتووێژێكی لەگەڵ كار بەدەستانی ئەم دەسەڵات و رژیمە رەتكردۆتەوە و لە گەڵ گۆڕینی هەر كام لە پۆست و مۆرەكانی رژیم، توشی هەڵە نەبوە و پێی وابوە كە بە گۆڕینی بەر پرس و پۆستەكان، ماهیەت و هەڵسوكەوتی دەسەڵات ئاڵوگۆڕی بەسەردا نایا و یاساكانی بنەڕەتی ئەم نیزام و دەسەڵاته كە هەمووی لە ئەسڵی ویلایەتی فەقیە دا كۆ بۆتەوە، نەگۆڕن و لادانی هەر كەس و مۆرەێكی دەسەڵات لەو یاسا و ئەسڵە خەتی سوورە.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە هەمبەر روداو وكارەساتە ناوچەیی و جیهانیەكان هەمیشە هەڵویست و سیاسەتێكی سەربەخۆ و گونجاو و هاو تەریب لەگەل ئەسڵەكانی مافی مرۆڤ بە گشتی رەچاو كردوە ولەكاتی روودانی كارەساتە مرۆییەكان بێ دەنگ نەبوە و بە پێی توانا و بۆ كران ئەوەندی رێ دەستی بووبێ،، ماددی و مەعنەوی،، دیار و بەرچاو بوە. سازمانی خەبات لەسەردەمی گۆڕینی هەموو معادلە سیاسی و ئابوری و پێوەندیە نێونەتەوەوییەكان، بە وردبینێكی تەواوە وە ، لە سیاسەت و ستراتیژی خۆی بۆ درێژەدان بە خەباتی رەوای خۆی لە پێناو ئازادی كورد و هاودەنگ بوون لەگەڵ دنیای پێشكەوتنخوازی و سەقامگیری ئازادی و دیموكراسی، لە كۆنگرەی ٣ دا ئاڵوگۆڕێكی بنەرەتی پێك هێنا كە ژیری سەركردایەتی و بەخەمەوەبوونی سازمانی خەباتی لەپێناو گەشەدان بە خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی بۆ هەموان دەرخست كە ئەم ستراتیژی و بیر و بۆچونە لە كۆنگرەكانی چوار و پێنجیش دا بە تێكرای دەنگ پێداگیریان لەسەر كرایەوە و ئیستا ئیتر بۆتە ستراتیژێكی بەردەوام و نەگۆر بۆ سازمانەكەمان. سەبارەت بە هاوكاری و هاودەنگی و دۆستایەتی نیوان هێز و لایەنە كوردیەكان، سازمان هەمیشە خوازیاری هەرچی زیاتر لێك نزیك بونەوە و هاوكاری و هاو هەڵوێستی بوە و هەیە.
لەم هەل و مەرجە ناسك و هەستیارەی ئیستاداكە رووی لە كورد و كوردستان كردوە و چارەنووسی سیاسی و نەتەوەیی كورد لەبەر دەم ئەزمەێكی نەخوازراو دا كە بێگومان پیلانی دژمنانی كورد و داگیركەرانی كوردستانی لە پشتە و دەیانەوێت رەوتی بەرەو پێشچوون و رزگاری كورد لە كوردستان بە گشتی لە كوردستانی عێراق بەتایبەتی، رابگرن و دەرفەت و هەلی هەڵكەوتوو بۆ نەتەوەكەمان لەم بەشی كوردستان دا لە بار بەرن، سازمانی ئێمە ئامادیی خۆی بۆ هەر جۆرە فیداكاری و دڵسۆزی و هاوكاری مرۆیی و سیاسی و سەربازی دەر بریوە و هەر كات بخوازرێ و لەلایەن دەسەلاتی هەرێمی كوردستانەوە داوامان لێبكرێ، بە پێی توان و بۆ كران و مەجال بوون، لە هیچ بارێكەوە درێغی ناكەین و لە ئاكامی هیرشی تاقمی ترۆریستی داعش بۆ سەر ناوچە كوردستانیەكان و شەڕ لەگەل نەتەوەكەمان، بە كردەوە ئامادی فیداكاری و گیان بازی بووین و بە سەركردە و كادر و پێشمەرگە و ئەندامانی سازمان بەوپەڕی دڵسۆزی و فیداكارییەوە ئامادەی هەر چەشنە گیانبازێك بووین و هەین.
ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و بە وەفای سازمانی خەبات لە دەرەوە و ناوخۆی وڵات!
سازمانەكەمان سازمانی خەباتی كوردستانی ئیران كە بەرهەمی رەنج و خوێنی شەهیدە سەربەرز و نەمرەكانمان و یادگارێكی بە نرخ و خۆشەویستی رێبەری هەمیشە زیندومان ،، مامۆستا شێخ جەلالەدینی حوسەینی،، یە ، لە هەل و مەرجی ئیستا دا لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە خزمەت و پەرەپێدان و دەرخستنیەتی. ئەم سازمانە كە جێی متمانەی كۆمەلانی خەڵك و گۆڕەپانی هەوڵ و تێكۆشانی دڵسۆزانی ئەم رێبارزە پیرۆزەیە، چاوی لە هیممەت و فیداكاری دانەدانەی ئێوەیە كە زیاتر لەدەوری كۆوەبن و ریزەكانی پتەو بكەن و نیشانی بدەن كە تا چەندە بۆ ریباز و سەركردە و رێبەر و شەهیدە نەمرەكانی دڵسۆز و بە وەفان. با رۆڵەكانی گەلی كورد بە هاتنیان بۆ ناو ریزەكانی سازمان و خزمەت بە گەل و نیشتمان، لە رێباز و رێرەوی ئەم سازمانەوە، ئەركی نیشتمان پەروەری و شۆڕشگێڕیان بە جێ بێنن. دڵنیا بن كە لەم سۆنگەوە بە ئاوات و ئامانجە رەواكانمان دەگەین و سەردەكەوین. بەم بۆنەوە وێڕای پێشكەشكردنی جوانترین و گەرمترن پیرۆزباییمان بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیان سیاسی و سەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و دانەدانەی ئێوەی بەرێز و دڵسۆز، هیوادارین كە بتوانین لە هەمبەر بەرپرسیاری و پێڕاسپاردەكانماندا دڵسۆز و هاوخەم و پشت و پەنای یەكتری بین .
پیرۆز بێ ٥ی خەرمانان ٣٤هەمین ساڵرۆژی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران!
بژی كورد ، ئازاد و ئاوەدان بێ كوردستان!
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
4ی خەرمانانی ١٣٩٣ی كۆچی خۆری.