ناسیۆنالیزمی فارس و شێعەی 12 ئیمامی لە ئێرانی فرە نەتەوە و فرە ئایین دا پەرە پێدەدات. وەك بینیمان دوای یەك مانگ و چەند رۆژ لە دەسەڵات گرتنە دەستی رژێمی ئاخوندی و لە سەرەتای نەورۆزی 58دا شەڕێكی ناعادڵانە و ماڵوێرانكەری لە دژی خەڵكی كوردستان دەست پێكرد و لە كاتێكدا خەڵك خۆی بۆ هاتنی بەهار و تێپەراندنی چەژنی نەورۆز ئامادە دەكرد شاری سنەی خستە ژێر ئاوری پڕ لە رق و كینەی بەكرێگیراوانی رژێمی ئاخوندی و بە سەدان كەس لە پیاو و ژنی ئەو شارەی خەڵتانی خوێن كرد. هەر ئەوەش وای لە خەڵكی كوردستان كرد كە لە شانۆی رێفراندۆمی 12ی خاكەلێوەی 1358 بەشدارییان نەكرد و بە بەشداری نەكردنی وڵامی نەخێریان بەو رژێمە دایەوە. خۆمەینی لە دوای تاڵانكردنی بەرهەمی رەنج و خەباتی گەلانی ئێران كەوتە دژایەتی لەگەل ئازادیخوازانی سەر بە نەتەوەكانی ئێران و بە تایبەت نەتەوەی كورد، خۆمەینی و دارودەستەكەی لە سەرەتاوە كوردیان بە تەجزیەتەڵەب و دژە شۆرش ناو لێ برد و هیچ كات رازی نەبوون كە وەك نەتەوەێكی خاوەن مێژوو و فەرهەنگ و كەلتوور چاوی لێ بكەن. گەلی كورد لە سەرەتاوە هەوڵی دا لە رێگای وتووێژ و دیالۆگەوە كێشەكانی چارەسەر بكات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین لیژنەی بۆ دانوستاندن لەگەڵ رژێمی خۆمەینی پێك هێنا، بەڵام بە داخەوە ئەو رژێمە دیكتاتۆرە مەبەستی لە وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی كورد تەنیا كرینی كات و پتەو كردنی پایەكانی رژێمەكەی بوو، چونكوو لە دوای ئەوەیكە زانی نەتەوەی كورد مل بۆ داخوازییەكانی ئەو رژێمە دانانەوێنێت و ئامادە نییە لەسەر مافەكانی خۆی سازش بكات كەوتنە پیلانگێری دژ بە نەتەوەی كورد و چەند مانگ دوای شەڕی خوێناوی سنە، لە 28ی گەلاوێژی 1358 خۆمەینی فەرمانی بە هێزە ئاسمانی و وشكانییەكانی خۆی كرد كە هێرش بكەنە سەر كوردستان بە ناوی جیهادەوە و كوردستان داگیر بكەن، كە بە داخەوە ئەو كەسانەی كە بەرژەوەندی خۆیان لە مانەوەی ئەو رژێمەدا دەبینی و بە قسەكانی خۆمەینی كە خەڵكی كوردستان كافرن و هەر كەسە لە كوردستان بكوژرێت ئەوا شەهیدە و دەرواتە بەهەشت، هێرشیان كردە سەر كوردستان و لاپەرەێكی رەشیان بە جینایەتەكانی خۆمەینی و رژێمەكەی زیاد كرد. هێرشی رژێمی ئاخوندی بۆ سەر كوردستان تەنها هێرش نەبوو بۆ سەر نەتەوەێك بەڵكوو هێرش بوو بۆ سەر ئازادیخوازی و مافویستی لە ئێران و هێرشێك بوو بۆ لە ناوبردنی ئەو دەسكەوتە دیموكراتیانەی كە گەلی كورد لە دوای روخانی رژێمی پاشایەتی لە كوردستان بە دەستی هێنابوو. لە لاێكیترەوە خەڵكی كوردستان كە هەر لە سەرەتاوە بریاریان دابوو كە داوای مافە رەواكانی خۆیان بكەن و نەهێڵن دەسەڵاتی دواكەوتووی رژێمی ئاخوندی لە كوردستان پەرە بسێنێت لاپەرەێكی زێرینیان لە بەرخۆدان و بەربەرەكانێ لەگەڵ داگیركەرانی كوردستان تۆمار كرد و نیشانیاندا كە گیانی خۆیان لە رێگای وەدێهێنانی مافەكانی نەتەوەكەیان بەخت دەكەن . خۆمەینی كە نەیدەویست جگە لە خۆی و ئاخوندەكانی دەورووبەری كەس لە ئێران خاوەن را و ماف بێت و زانیبووی كە خەڵكی كوردستان لەو ماوە كۆرتەدا لە رێگای شۆراكانەوە بە باشترین شێوە خۆیان بەرێوە دەبەن و نمونەێكی شیاویان لە ئازادی و دیموكراسی و پێكەوە ژیان بۆ خەڵكی دانیشتووی كوردستان پێكهێناوە و لە ترسی ئەوەیكە ئەم شێوە لە خۆبەرێوەبەرییە پەل و پۆ بهاوێژێت بۆ ناو باقی گەلانی ئێران و ئەوانیش بیانەوێت داوای مافی رەوای خۆیان بكەن و رژێم نەتوانێت دەسەڵاتی خۆی لە هەموو جۆغرافیای ئێراندا سەقامگیر بكات، لە سەرەتاوە دەستی دایە مەسموم كردنی فكر و هزری خەڵكی ئێران و بە تایبەتیش كە لەو كاتەدا رۆژنامە و میدیاكان لە دەستی خۆیاندا بوو و هەر زوو ئەو گۆڤار و رۆژنامانەی كە بە شێوەی ئازاد و سەربەخۆ چاپ دەكران دایخست و كەش و هەواێكی بە تەواوەتی ئەمنییەتی لەسەر چاپەمەنی و میدیاكان خۆڵقاند و بەو سیاسەتە جینایەتكارانەوە و بە هاوپشتی گروپێكی ساویلكەی لایەنگری خۆی دەنگۆی ئەوەیان بڵاو كردەوە كە لە كوردستان سەری جاش و پاسدارەكان دەبرن و بە زیندوویی گوێیان لێ دەكەنەوە و... هتد.
یەكێكیتر لە فەرمانەكانی خۆمەینی لە 28ی گەلاوێژدا ناردنی خەڵخالی بە ناو قازی شەرع بوو بۆ كوردستان كە هەر چۆن بییەوێت حوكم بدات و ئامانجەكانی رژێم لە رێگای ئێعدام و خۆڵقاندنی جەوی ترس و وەحشەت لە كوردستان بە دیبێنێت.
وەك بینیمان خەڵخاڵی جەلاد بە گەیشتنی بۆ كوردستان كەوتە ئێعدامی ئازادیخوازانی كوردستان و رۆژانە لە دادگاێكی چەند خۆلەكیدا بە بێ بوونی پارێزەر و یان ئەوەیكە مەجال بە زیندانی بدرێت كە لە خۆی دیفاع بكات سەدان حوكمی ئێعدامی بۆ ژنان و پیاوانی شۆرشگێری كوردستان دەبریەوە و بە شێوەی بە كۆمەڵ لە هەموو شارەكانی كوردستان دیاناردە مەیدان تیر و ئێعدامی دەكردن كە وەك نمونەی دڕندەیی خەڵخالی و رژێمی ئاخوندی لەو ئێعدامانەدا دەتوانین ئاماژە بكەین بە ئێعدامەكانی فرۆكەخانەی سنە، پادگانی مەریوان و ئێعدامە بە كۆمەڵەكانی پاوە، سەقز و كرماشان و ... هتد . جینایەتەكانی رژێمی ئاخوندی هەر بەوەوە نەوەستاو بە هێرشی بەكرێگیراوان بۆ سەر كوردستان نیشانیان دا كە لە جینایەت كردندا رووی دیكتاتۆرەكانی پێش خۆیان سپی كردووە و بە درندە خوویی و وەحشیگەری كەوتنە تاڵان و وێران كردنی كوردستان و لە دێهاتەكانی قارنێ و قەڵاتان و باقی دێ و شارەكانی كوردستان لاپەرەێكی رەشتریان لە لاپەرەكانی مێژووی پر لە جینایەت و كوشت و بڕی خۆیان زیاد كرد. ئەگەر بمانەوێت باس لە تەواوی جینایەتەكانی ئەو رژێمە بكەین دەبێت سەدان لاپەرە كاغەز بنوسین.
بە خۆڵقاندنی وەها كەش و هەواێك لە كوردستان و بەربەرەكانی و خۆراگری خەڵك لە بەرانبەر ئەو رژێمەدا كۆمەڵێك لە ئازادیخوازان و پیاوانی ئایینی كە ئەو كات لە ژێر ناوی دەفتەری مامۆستا شێخ عێزەدینی حۆسەینی چالاكی سیاسی و نیزامیان بەرێوە دەبرد، بۆ بەرپەرچ دانەوەی قسەكانی خۆمەینی بیریان لە دامەزراندنی رێكخراوێك كردەوە كە جیاواز بێت لە باقی حیزبەكانیتری كوردستان كە زۆربەیان رەوتی چەپیان هەڵبژاردبوو، بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستا سەید جەلالی حۆسەینی لەگەل چەند كەسیتر لە هاورێیانی لە 5ی خەرمانانی 1359 سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانیان دامەزراند. بە دامەزراندنی سازمانی خەبات هاووڵاتیانی شۆرشگێر و ئازادیخوازی كوردستان پێشوازیێكی گەرم و گۆریان لێ كرد و سازمان توانی لە ماوەێكی كۆرتدا لە زۆربەی شارو گۆندەكانی كوردستانی ئێران بنكە و مەقەرەكانی خۆی سازماندەهی بكات.
لە زۆربەی شەڕەكانی بەرگری لە خاك و نیشتمان پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات بە ورەێكی پۆڵایینەوە بەشدارییان كرد و دوژمنی داگیركەریان بە چۆكدا هێنا كە نمونەی ئەو قارەمانییەتیانەی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات دەتوانین بە شەڕی نابەرابەری 10ی خەزەڵوەر ئاماژە بكەین كە جەلادانی خۆمەینی بە هێزێكی زۆری زەمینی و ئاسمانییەوە هێرشیان كردە سەر كوردستان و پێشمەرگە بە باورەكانی سازمانی خەبات لە هەژدە دۆڵان و دەروازەی شاری بانە بەرپەرچی ئەو هێزەی رژێمیان دایەوە و توانیان زەبرێكی كۆشەندە و كاریگەر لە هێزەكانی سپا و ئەرتەشی ولایەتی فەقێە بوەشێنن، بە دوای شكستی زەبونانەی رژێم لەو شەڕەدا بوو كە خۆمەینی هاتە دەنگ و بە ناردنی پەیام بۆ خەڵكی كوردستان وتی، خەڵكی كوردستان من دەنگی ئێوەم بیست و داوای وتووێژ و چارەسەری بۆ كێشەی نەتەوەی كورد كرد، داواێكە هیچ كات لە دڵەوە نەبوو حاكمانی خوێنرێژی رژێم باوەریان پێ نەبوو تەنیا بۆ ئەوە نەبێت كە بتوانن لە ماوەێكی كۆرتدا ئەو هێزە شكست خواردووەی خۆیان رێك بخەنەوە بۆ دەستبەسەردا گرتنی كوردستان و تا بە ئەمرۆ لە سەر ئەو سیاسەتە دوژمنكارانەی خۆیان دەرحەق بە مێللەتی كورد بەردەوامن و هەر رۆژە و سیاسەتێكی نگریس دەگرنە بەر.