گرینگی تایبەت بە خۆی هەبوو.
سازمانی خەبات و ریبوارانی هەر لە سەرەتاوە تا ئەمرۆ لە مەیدانەكانی كاری سیاسی و تەشكیلاتی و پیشمەرگانەدا بەو پەڕی لە خۆبوردوویی كاریان كردوە و سەربەرزانە و بە بێ كەمترین هەڵەی سیاسی لە گۆرەپانی كوردایەتی وئازادیخوازی چالاكانە تێكۆشاون. لەم سەردەمەدا لە شۆرشی رەوای ئازادیخوازی گەلی كوردو شۆرشی سەرانسەری خەڵكی ئێران لە بەرانبەر دەسەڵاتی نگریسی ئاخوندی، سازمانی خەبات بە هەست كردن بە بەرپرسیایەتی و ئەركی سیاسی شۆرشگێرانەو واقعبینانە باوەری وایە گەلی كورد لە كوردستانی ئێراندا دەتوانی بە هاوكاری سازمانی موجاهیدین خەلقی ئیران و ئازادیخوازە راستەقینەكان لە ئێراندا بە مافەكانی بگات. روانگەی واقعبینانەی سازمانی خەبات بە هاتنە مەیدانی روداوە سیاسیەكانی ئەم دواییەی ناو گۆرەپانی سیاسی كوردستان بە باشی جاریكی دیكە ئاشكرای كرد كە ئەوەی سازمانی خەبات كاری بۆ دەكات و هەلویستیەتی گەلێك روانگەییكی دروست وسەردەمیانەیەو زیاتر لە جێ بە جێ كردن و حەقیقەتی سیاسی نزیكە.
هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات
كەس وكاری سەربەرزی شەهیدان
لە گەل پیرۆزبایی گەرم بە بۆنەی ئەم رۆژە میژووییە گرینگەوە دلنیاتان دەكەینەوە كە ئەگەر ئەركەكانمان لە ریبازی كوردایەتی و ئازادیخوازی سەخت بێ و تا چەند كۆسپەكان گەورە بن وتا چەند ناحەزان و دوژمنانی سازمانی خەبات لە كەمیندا بن و لە هەوڵدا بن كاروانی پڕ لە سەروەری سازمانە خۆشەویستەكەمان راوەستینن،بە دڵنیاییەوە ناتوان كار بكەنە سەر بڕیاری قایم و نەگۆڕی سازمانی خەبات. بیگومان خەباتیەكان لە ئەركی نیشتمانی و شۆرشگیڕی و ئەو ریبازە پر لە سەروەرییە تا گەیشتنی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران بە ئازادی و رووخانی رژیمی سەرەرۆی ئاخوندی بەردەوام دەبن.
بەڵی هۆگرانی ریبازی سازمانی خەبات، خەباتیەكان لە سەر رێبازی رێبەری گەورەمان و رێبازی شەهیدە كەم وێنەكانی سازمان تا گەیشتن بە ئاوات بەردەوام دەبن و هیچ هەڵومەرجیكی نالەبار كار ناكاتە سەر ورەی پۆلایینیان. هەر بۆیە جارێكی دۆستان دلنیا دەكەینەوە كە سازمانی خەبات كاتیك توانیوە هەموو قۆناغە سەختەكانی رابردوو ببرێ بیگومان هەر جۆرە سەختیێكی دیكەش بێتە سەر رێگەی سەربەرزانەو بە سەركەوتوویی تی دەپەرێنین.
لە گەل باوەری تەواو بە سەركەوتنی گەلی كورد و گەشە سەندنی زیاتری سازمانی خەبات لە مەیدانە سیاسی و تەشكیلاتیەكاندا،جاریكی دیكە پیرۆزبایی گەرم پیشكەش بە بۆنەی 34 سال مقاومەت و نەبەردیی سیاسی و تەشكیلاتی و پیشمەرگانە بە گەلی كوردو تیكرای هۆگرانی ریبازی سازمانی خەبات.
بابەشیخ حوسەینی
بەرێوەری گشتی
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران