هەواڵدەریێكی رژێم، قاسم سلێمانی كوردی لە شەڕی داعش تێوەگلاند
ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی پرۆگرا
می ناوەكی رژێمی ئاخوندی ئێران رەتیدەكاتەوە، كە پەروەندەی عێراق لە قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی تیرۆریستی قودس سەندرابێتەوە . هەر ئەو ئاژانسە دەڵێ "قاسم سلێمانی بوو كە كوردی هێنایە شەڕ لەگەڵ داعش". لە هەواڵەكەدا هاتووە "پسپۆڕان لە تاران ئەو هەواڵانە بە گاڵتەئامێز ناو دەبەن و پێیانوایە كە پەروەندەی ناوچەكە بە تەواوی لە كۆنتڕۆڵی قاسم سلێمانی-دایە و لە عێراق قسەی كۆتایی و هەڵوێستی فەرمی رژێمی ئاخوندی لەلایەن ئەوەوە دەكرێت". بە وتەی شارەزاێكی سەربازی رژێمی ئاخوندی كە نەیویستووە ناوەكەی بڵاو بكرێتەوە،"ئەو سەركەوتنانەی سلێمانی كە بووەتە هۆی نیگەرانی و توڕەیی ئەمریكا، ئیسرائیل و سعودیە" ئەو خاڵانەی خوارەوەن:1.كۆنتڕۆڵكردنی قەیرانی سیاسی لە عێراق، هێشتنەوەی هاوپەیمانی شیعە و پەیوەندییان لەگەڵ مەرجەعە باڵاكان و هێنانە سەر كاری حەیدەر عەبادی.
2. پێكهێنانی فراكسیۆنێكی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لەلایەن ئیبراهیم جەعفەری.
3. تێوەگلاندنی كوردەكان لە شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش.
4. باشتركردنی پەیوەندی كوردەكان لەگەڵ حكەمەتی ناوەندی شیعەی عێراق.
5. هێشتنەوەی نووری مالیكی وەك سەرمایەیەكی سیاسی لە عێراقدا.