ئۆجه‌لان: کوشت‌وبڕ له کۆبانی،به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی دانوستانی ئاشتی
ڕێبه‌ری په‌که‌که جه‌ختی کرده‌سه‌ر زه
روورهتی بخۆراگری له کۆبانی و پێداچوونه‌وه‌ی تورکیا به قۆناغه‌کانی داهاتووی دانوستانی ئاشتی. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، له بارودۆخێکدا که داعش گه‌یشتۆته چه‌ند کیلۆمه‌تری شاری کۆبانی و ڕێکخراوه سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی په‌که‌که له‌و ناوچه‌دا له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن وه‌فدێک له نوێنه‌رانی کوردی په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ردانی ئیمرالییان کرد. نووسینگه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له ئه‌نقه‌ره به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک که وێنه‌یه‌کی بۆ کوردپرێس نێردراوه، ڕایگه‌یاند: ڕۆژی ڕابردوو په‌روین بوڵدان، سری سووره‌یا ئۆنده‌ر، ئیدریس باڵۆکه‌ن بۆ ماوه‌ی 5 کاتژمێر له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان چاوپێکه‌وتنیان بوه. ئۆجه‌لان له‌و دیداره‌دا جه‌ختی کردوه که دانوستانی ئاشتی نێوان تورکیا و په‌که‌که گه‌یشتۆته قۆناغێکی هه‌ستیار و پێویسته ده‌وڵه‌ت له ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ڕۆک و بنه‌ماکانی نه‌خشه‌ڕێگاکه و قۆناغه‌کانی داهاتووش هه‌نگاوی جیددی هه‌ڵبگرێت.ئۆجه‌لان پێیوایه که هه‌ندێ که‌سایه‌تی ناو حکوومه‌تی تورکیا ئێستا هیوادارن که دانوستان بگاته بنبه‌ست و ئاگری شه‌ڕ بگه‌شێته‌وه.
ڕێبه‌ری په‌که‌که هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندوه که ئه‌گه‌ر داعش بگاته کۆبانی و له‌م شاره کوردنشینه‌دا ده‌ست بکاته کوشت‌وبڕ دانوستانی ئاشتی نێوان تورکیا و په‌که‌که کۆتایی پێدێت و ئه‌م وڵاته ده‌که‌وێته مه‌ترسی شه‌ڕ و کووده‌تا.