هەوەرها قەرار وایە رۆژی پێنج شەممەش خۆپیشاندان لە ژمارەیێكی تر لە شارەكانی كوردستانی ئێران بەرێوە بچێ . ئەو شارانە بریتی لە :
سنە سەعات 4ی دوانیوەر لە مەیدانی ئازادی
مەهاباد لە مەیدانی شارەداری
بۆكان لە مەیدانی فەرمانداری
جوانرۆ لەمەیدانی محەممەدعەلی بەیگ
مەریوان سەعات 5 لە چوار رێی سەرەكی
سەردەشت سەعات 3 و 15 دەقیقە لە مەیدانی سەرچاوە
ورمێ سەعات 4ی دوانیوەرۆی رۆژی پێنج شەممە شەقامی بەهەشتی و شاروچكەی فەرهەنگیان
پیرانشار سەعات 4ی دوانیوەرۆ رۆژی پێنج شەممە فەلەكەی سەردەشت
شنۆ فەلەكەی هەلەبجە شەعات 3
نەغەدە مەیدانی محەممەد هەوراز سەعات 3
كرماشان مەیدانی فەرمانداری رۆژی پێنج شەممە سەعات 4
لە لایێكی دیكەوە بەپێی راپۆرتە بڵاوكراوەكان لەلایەن كەمپەینەكانی پاڵپشتیی لە كۆبانێ، ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر ٤ی دوانیوڕۆ، كۆبوونەوە لە بەردەم بارەگای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە تاران لە لایەن كوردانی نیشتەجێی تاران وهەوەرها زانكۆی تەورێز بۆ پشتیوانی لە كۆبانێ و مەحكووم كردنی كردەوەكانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بەڕێوە چووە. نارەزایەتی دەربرینەكە یەك سەعاتی كیشاو بەیاننامەیەكی هاوبەش خویندرایەوە كە تیدا گەمارۆدانی كوبانی ئیدانە كرابووو داوا كرابوو بە هانای شارەكەوە بچن. زوربەی بەشداران خویندكارانی كوردی نیشتەجیی تاران بوونو بەشێك لە هاولاتیانی فارس كە روانگەی چەپیان هەبوو بەشداری نارەزایی دەربرینەكە بوون.
زانراوە بریار وایە سبەی دریژەی خوپیشاندانەكە ببریتە بەردەم نوینەرایەتی ریكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە تارانو ئەمرۆش لە خوپیشاندانەكەی بەردەم بالیوزخانەی توركیا چەندین دروشمی دژ بە حكومەتی توركیا وترایەوە
خۆپیشاندەران بە ووتنەوەی دروشم گەلی وەك كۆبانی بە تەنیا جێ ناهێڵین،كۆبانی بە تەنیا نییە،بژی بەرخۆدانی كۆبانی،نا بۆ تیرۆریزم...بەڵێ بۆ ئاشتی،،هەتا كوردێك بمێنێ، كۆبانی هەر دەمێنێ، نا بۆ كوشتاری كوردان...لە كۆبانی و قەڵاتان هاواری مافویستی و زولملێكراوی برا و خوشكانیان لە كوبانی گەیاندە جیهان و وەك هەمیشە ئاستی بەرزیی وشیاری سیاسی و نەتەوەیی بوونی ئەو پارچەیەی كوردستانیان سەلماند.
جێگەی باسە رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٥ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، بانكیمۆن سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا هێرشەكانی گرووپی تیرۆریستی داعشی بۆسەر كۆبانێ مەحكووم كرد و ئەو هێرشانەی بە "لەشكركەشی دڕندانە" وەسف كرد. بانكیمۆن لەو بەیاننامەیەدا پشتیوانیی كۆمەڵگای جیهانی لە هاووڵاتییانی كوردی دانیشتووی شاری كۆبانێ بە پێویست زانی.
نزیكەی 23 رۆژە چەكدارانی داعش هێرشێكی چڕیان بۆ سەر شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و بە هەموو شێوەیەك گەمارۆی ئەو شارەیان داوە و لە پاش بەرخودانێكی قارەمانانە بە هۆی ناهاوسەنگی لە تەقەمەنی و چەك داعش رۆژی رابردوو توانیان بگەنە ناو چەند گەڕەكێكی ئەو شارە. فەرماندەیەكی داعش دوای چوونیان بۆ نێو شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند" كوردەكان مسوڵمان نین، یان دەبێت خەلافەتی ئیسلامی قبوڵ بكەن و مسوڵمان بن، یان سەرانە بدەن كە لەو دوو حاڵەتەدا ژیانیان پارێزراوە، ئەگینا دەكوژرێن".
ئەو فەرماندەیەی داعش كە بە ئەبوخالید ناسراوە بە راگەیاندنی ئەوەی كورد مسوڵمان نین گوتی" كورد نەتەوەیەكی ئێرانین و نازانم كە لەسەر خاكی عەرەب چی دەكەن، هەمان ئەو حوكمەی كە لەسەر شیعە و ئێزدی و مەسیحی جێبەجێمان كرد لەسەر ئەوانیش جێبەجێی دەكەین.
ئەبوخالید گەورە ترۆریستی داعش دەلێ" فەرمانمان بە موجاهیدەكانمان كردووە، لەگەڵ كچان و ژنانی كورد هەروەك ژنان و كچانی ئێزدی و مەسیحی و شیعە هەڵسوكەوت بكەن". هەوەرها ناوبراو ووتی: ئەو پیاوە كوردانەی كە لە بەرامبەر دەوڵەتی ئیسلامییەوە بوەستن و بەرگری بكەن، خوێنیان حەڵاڵە و نیكاحی ژنان و كچانیان بۆ موجاهیدن هیچ بەربەستێكی نابێت".
لە لایێكی دیكەوە سەرچاوە كوردییەكانی ناو كۆبانێ، رایانگەیاند "داعش لەو شوێنانە رۆژهەڵات و باشووری كۆبانێ، كە دەستی بەسەردا گرتبوون، لەژێر كاریگەری بۆردومانی سەختی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان، بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ پاشەكشەی كردووە". سەرچاوەكان جەختیان لەوە كردووەتەوە "بەشێكی چەكدارەكانی داعش لە گەڕەكەكانی رۆژهەڵاتی كۆبانێ بەرەوە دەروازەكانی كۆبانێ پاشەكشەیان كردووە، بەڵام بەشێكی دیكەی چەكدارانی رێكخراوەكە لە شوێنەكانی خۆیان ماونەتەوە".
بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، فڕۆكەكانی هاوپەیمانان پێگەكانی داعشیان لە دەوروبەری كۆبانێ بە چڕی بۆردومانكردووە و تانك و زرێپۆشەكانیان بە تەواوەتی تێكشكاندوون، بەجۆرێك داعش پەكی كەوتووە، و ناتوانێت پشتیوانی و پێداویستی شەڕكردن لە هێڵەكانی دواوە بگەیەنێتە بەرەی پێشەوەی شەڕ، ئەمەش چەكدارانی داعشی ناچاری پاشەكشە كردووە لە هەندێك لە گەڕەكەكاندا، دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆریان كوژراون.
فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەی ئاگادار كوژرانی " 400 كەسی لەهەردوولا راگەیاندووە"، كە لە هێرشەكانی سێ هەفتەی داعش بۆ سەر كۆبانێ، لە 16ی مانگی ئەیلوولی رابردووەوە راگەیاندووە. بە گوێرەی سەرچاوەكانی فرانس پرێس " لەو شەڕانەی ئەو چەند رۆژە 219 چەكداری داعش كوژراون و 163 شەروانی YPG ـە و 10 چەكداری دیكە، كە شانبەشانی YPG جەنگاون، لەگەڵ 20 هاووڵاتی سڤیلیش شەهیدبوونە".