__ شاری مەریوان باوەشی بۆ شانۆی سەرشەقامی كوردستان و جیهان كردەوە__ ئەندامێكی دیكەی مەكتەب قورئان بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری بانە كرا__ زیادبوونی بێ وێنەی ئاماری گیرۆدەبوون بە سەرەتان لە ئێران__ دانپێدانانی روونی ولایەتی بە دەستێوەردانەكانی رژێمی ئاخوندی لە یەمەن__ بۆمبارانی مۆڵگە و چاڵە نەوتەكانی ژێر دەستی داعش لە سووریە__ بەرنامەی ئیسپانیا و ئیرلەند بۆ بە فەرمی ناسینی وڵاتی فلستین__ كانادا واكسنی دژ بە نەخۆشی ئیبۆلای بە سازمانی جیهانی بێهداشت دا__ ده‌وڵه‌تی تورکیا هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی داعشه‌ 

شاری مەریوان باوەشی بۆ شانۆی سەرشەقامی كوردستان و جیهان كردەوە
نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان بە بەشداری بەرهەمە بیانی و ناوخۆییەكان، لەو شارەی ئوستانی كوردستان دەستی بەكار كرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، لەرێكەوتی ٢٦‌ی رەزبەرەوە شاری مەریوان و دوو شارەكی كانی دینار و بەردەڕەشە و سێ‌ئاوایی، مێوانداریەتی گەورەترین رووداوی هونەری ـ فەرهەنگی لەناوچە كوردنشینەكانی ئێران دەكەن. رێوڕەسمی كردنەوەی نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقام بە رێپێوانی هونەرمەندان لە مەیدانی شافعی بۆ پاركی شانۆ دەستی پێكرد. لەم فێستیڤاڵەدا كە كەڵك لەرنگی شین (هێمای فێستیڤاڵ) وەرگیرابوو تێیدا جلی هونەرمەندان و لایەنگرانی ئەو شانۆیە نمایش كراوە. هەروەها شاری مەریوان بە پلاكارد و نووسراوەی تایبەت رازێندراوەتەوە و شۆفێران و دووكاندار و خاوەن چێشتخانە و میوانخانەكان پێشوازییان لەمیوانانی فێستیڤاڵەكە كردووە. بەوتەی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە، ئەمساڵ بە شێوەی گشتیی ٢٥٥ بەرهەم بەدەستی بەڕێوەبەران گەیشتووە كە لەو نێوەدا تەنیا ٣٠ بەرهەم توانیویانە بۆ بەشی كۆتایی دیاری بكرێن. فاتێح بادپەروا باسی لەبەرهەمە بیانیەكانیش كردووە و وتوویەتی: لەنێوان ٨ وڵاتی بیانیدا تەنیا بەرهەمی وڵاتانی ئەرمەنێستان، ئازەربایجان و هەرێمی كوردستان نمایش دەكرێن. هاوكات لەگەڵ كردنەوەی ئەو فێستیڤاڵە "پاركی شانۆ"‌ش بە رووبەری چوار هەزار ٣٠٠ میتری چوارگۆشە كرایەوە. لەبڕگەیەكی دیكەی كردنەوەی ئەو فێستیڤاڵەدا گرووپی هونەری دوازدە سوارەی مەریوان چەند تابڵۆ هەڵپەركێیەكی نمایش كردووە. رێوڕەسمی كۆتایی فێستیڤاڵەكە رۆژی چوارشەممە لە هۆڵی زانكۆی ئازاد هاوكات دەبێت لەگەڵ دیاری كردنی كەسان و گرووپە سەركەوتووەكان.








ئەندامێكی دیكەی مەكتەب قورئان بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری بانە كرا
یەكێكی دیكە لەچالاكانی مەزهەبی كوردستان لەئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە لێپێچینەوەی لێكرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە "مەنسوور مەولوودی"‌لەئەندامانی مەكتەب قورئانی بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە كردووە. ئەو هاووڵاتییە كوردە بەهۆی ئەنجامدانی چالاكیی مەزهەبی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٣‌ی رەزبەر بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێكراوە.سەرچاوە ناوچەییەكان بڵاویان كردۆتەوە، ئەو ئەندامەی مەكتەب قورئان لەئیدارەی ئیتلاعاتی بانە پێداگری لەسەر " ڕا و بۆچوونەكانی ئەحمەد موفتی زادە و پەیڕەوی لە پەسەندكراوەكانی شۆڕای بەڕێوەبەری" كردۆتەوە. پێشتریش چەندین ئەندامی ئەو ناوەندە مەزهەبییە لەشارەكانی سنە، پاوە و پیرانشار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتییەكان و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كرابوو.








زیادبوونی بێ وێنەی ئاماری گیرۆدەبوون بە سەرەتان لە ئێران
ئەنجۆمەنی جەراحانی گشتی ئێران زیادبوونی ئاماری گیرۆدەبوون بە سەرەتانی راگەیاند و لەمەڕ كەم بوونەوەی تەمەنی گیرۆدەبوون بە سەرەتان لە نێوان ژنانی كەم تەمەن هۆشداریدا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، بێهزاد رەحمانی، سەرۆكی هەیئەت مۆدیرەی ئەنجۆمەنی جەراحانی ئێران رایگەیاند، ئاماری گیرۆدەبووان بە سەرەتانی سینە لە ناو ژناندا زیادی كردووە و تەمەنی گیرۆدەبوون بەو نەخۆشیە كەم بووەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە لە ئێستادا حاڵەتگەلێك لە گیرۆدەبووانی ژنانی تەمەن 22 یان 23 ساڵ لە ئێران بە سەرەتانی سینە بڵاو بووەتەوە. رەحمانی هەروەها وتی پێشتر باوەری كەممان بوو كە ژنانی ژێر تەمەن 30 ساڵ گیرۆدەی سەرەتان ببن بەڵام بە ژنان رادەگەێنین كە لە تەمەنی 30 سالەگیدا ئازمایشی مامۆگرافی و سۆنۆگرافی بدەن بۆ دڵنیا بوونەوە لەو نەخۆشیە.








دانپێدانانی روونی ولایەتی بە دەستێوەردانەكانی رژێمی ئاخوندی لە یەمەن
عەلی ئەكبەر ولایەتی راوێژكاری عەلی خامنەیی رێبەری رژێمی ئاخوندی لە كاروباری نێونەتەوەیی بە درێژەپێدان بە دەستێوەردانەكانی رژێمی ئاخوندی لە یەمەن دانینا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، ولایەتی راوێژكاری خامنەیی لە كاروباری نێونەتەوەیی رایگەیاند، رێگای رزگاری فلستین لە یەمەنەوە دەروات. ناوبراوو لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ بەرێوەبەرانی نیزامی ناسراو بە ئەنسارۆڵا كە هەواڵدەریە حكومەتیەكان لەوان وەك عۆلەما و فەرهەنگیانی یەمەن ناو دەبەن وتی، هیوادارین كە ئەو كارەی حیزبۆڵا لە لۆبنان دیكات ئەنسارۆڵایش لە یەمەن پەیرەوی لێ بكات.








بۆمبارانی مۆڵگە و چاڵە نەوتەكانی ژێر دەستی داعش لە سووریە
فرۆكە شەڕكەرەكانی ەمریكا و هاوپەیمانانی دژ بە داعش لە ماوەی شەو و رۆژی رابردوو چەندین جار مۆڵگە و چاڵە نەوتەكانی ژێر دەسەڵاتی داعشیان لە سووریە بۆمباران كرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، فرۆكەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان پێنج مۆڵگەی نەوتی ژێر دەسەڵاتی داعشیان لە پارێزگای دەیرلزوار لە رۆژئاوای سووریە بۆمباران كرد. بە پێی ئەم راپۆرتە ئەو شوێنانەی كە بۆمباران كراون چاڵە نەوتیەكان و پاڵاوگەكان و ناوەندەكانی نەوتی خاوی ژێر دەسەڵاتی داعش بوون كە لەو رێگاوە دەیانەوێت سەرچاوە دارایەكانی گرووپی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش رابگرن.








بەرنامەی ئیسپانیا و ئیرلەند بۆ بە فەرمی ناسینی وڵاتی فلستین
ئیسپانیا و ئیرلەند سەرقاڵی تاوتوێ كردنی بەرنامەێكن كە وڵاتی فلستین بە فەرمی بناسێنن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، حیزبی سۆسیالیستی ئیسپانیا بەرنامەێكی بە پارلەمانی ئەو وڵاتە پێشكەشكردووە كە بە پێی ئەو تەرحە وڵاتی فلەستین بە فەرمی ئەنالسێنیسَت لە ئەگەری رازی بوونی ئەندامانی پارلەمانی ئەو وڵاتە. هەروەها تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە رایگەیاند كە، پارلەمانی ئەو وڵاتە بریاری داوە هاوشێوەی وڵاتی سوئید، ولاتی فلستین بە فەرمی بناسێنێت.








كانادا واكسنی دژ بە نەخۆشی ئیبۆلای بە سازمانی جیهانی بێهداشت دا
وڵاتی كانادا واكسنی تاقیكردنەوەی بەرگری لە نەخۆشی ئیبۆلای بە سازمانی بێهداشتی جیهانی دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، كانادا وەك پێشتر بەڵێنی دابوو واكسنی بەرگری لە نەخۆشی ئیبۆلای داوە بە سازمانی بێهداشتی جیهانی. بە پێی ئەم راپۆرتە وڵاتی كانادا 800 واكسنی بەرگری لە نەخۆشی ئیبۆلای لە ژنێڤ بە سازمانی جیهانی بێهداشت داوە تاكوو دوای راوێژكردن لەگەڵ وڵاتانێكە بە دەست ئەم نەخۆشیەوە دەناڵێنن لە بارەی شێوەی دابەشكردن و چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەو واكسنانە بریار بدەن.








ده‌وڵه‌تی تورکیا هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی داعشه‌ 
نوێنه‌ری شاری ورمێ له‌ مه‌جلیسی رژێمی ئاخوندی ئێران، وڵاتی تورکیای به‌ هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی داعش له‌ کوشتوبڕی خه‌ڵکی سووریا و عێراق ناو برد. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، نادر قازی پوور له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌مڕۆی مه‌جلیس، وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بابه‌ته‌ وتی: ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ تیرۆریسته‌کانی داعش پشتیوانی ده‌کات و هاوڕێ بووه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌ چه‌وسێنه‌ره‌کان بۆ جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌تی‌ زایۆنییه‌کان‌. زیادیشی کرد: چاوه‌ڕوانیی ئێمه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت و ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕۆڵی تورکیا له‌ پێکهێنانی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان بخاته‌ به‌ر چاو. وتیشی: چاوه‌ڕوانیمان له‌ سه‌رۆک کۆمار و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌وڵه‌تی تورکیا که‌ هه‌ر ڕۆژ ده‌بێته‌ هۆی کوژرانی خه‌ڵکی بێتاوان و مه‌زڵوومی کۆبانی، کاردانه‌وه‌ نیشان بدات.


ڕێکه‌وت: 2014-10-19 12:45:14
به‌شی ( هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 27ی رەزبەری 1393 )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

هەواڵەكانی كوردستان، هەواڵەكانی كوردستان، ئێران هەواڵەكانی ئێران كوردستان، ئێران هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و هەواڵەكانی و كوردستان، و هەواڵەكانی كوردستان، و ئێران و هەواڵەكانی ئێران و كوردستان، ئێران و هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان هەواڵەكانی جیهان كوردستان، جیهان هەواڵەكانی كوردستان، جیهان ئێران جیهان هەواڵەكانی ئێران جیهان كوردستان، ئێران جیهان هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان و جیهان هەواڵەكانی و جیهان كوردستان، و جیهان هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان ئێران و جیهان هەواڵەكانی ئێران و جیهان كوردستان، ئێران و جیهان هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 27ی هەواڵەكانی 27ی كوردستان، 27ی هەواڵەكانی كوردستان، 27ی ئێران 27ی هەواڵەكانی ئێران 27ی كوردستان، ئێران 27ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 27ی و 27ی هەواڵەكانی و 27ی كوردستان، و 27ی هەواڵەكانی كوردستان، و 27ی ئێران و 27ی هەواڵەكانی ئێران و 27ی كوردستان، ئێران و 27ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 27ی جیهان 27ی هەواڵەكانی جیهان 27ی كوردستان، جیهان 27ی هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 27ی ئێران جیهان 27ی هەواڵەكانی ئێران جیهان 27ی كوردستان، ئێران جیهان 27ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 27ی و جیهان 27ی هەواڵەكانی و جیهان 27ی كوردستان، و جیهان 27ی هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 27ی ئێران و جیهان 27ی هەواڵەكانی ئێران و جیهان 27ی كوردستان، ئێران و جیهان 27ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 27ی رەزبەری هەواڵەكانی رەزبەری كوردستان، رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، رەزبەری ئێران رەزبەری هەواڵەكانی ئێران رەزبەری كوردستان، ئێران رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران رەزبەری و رەزبەری هەواڵەكانی و رەزبەری كوردستان، و رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، و رەزبەری ئێران و رەزبەری هەواڵەكانی ئێران و رەزبەری كوردستان، ئێران و رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و رەزبەری جیهان رەزبەری هەواڵەكانی جیهان رەزبەری كوردستان، جیهان رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، جیهان رەزبەری ئێران جیهان رەزبەری هەواڵەكانی ئێران جیهان رەزبەری كوردستان، ئێران جیهان رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان رەزبەری و جیهان رەزبەری هەواڵەكانی و جیهان رەزبەری كوردستان، و جیهان رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان رەزبەری ئێران و جیهان رەزبەری هەواڵەكانی ئێران و جیهان رەزبەری كوردستان، ئێران و جیهان رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان رەزبەری 27ی رەزبەری هەواڵەكانی 27ی رەزبەری كوردستان، 27ی رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، 27ی رەزبەری ئێران 27ی رەزبەری هەواڵەكانی ئێران 27ی رەزبەری كوردستان، ئێران 27ی رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 27ی رەزبەری و 27ی رەزبەری هەواڵەكانی و 27ی رەزبەری كوردستان، و 27ی رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، و 27ی رەزبەری ئێران و 27ی رەزبەری هەواڵەكانی ئێران و 27ی رەزبەری كوردستان، ئێران و 27ی رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 27ی رەزبەری جیهان 27ی رەزبەری هەواڵەكانی جیهان 27ی رەزبەری كوردستان، جیهان 27ی رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 27ی رەزبەری ئێران جیهان 27ی رەزبەری هەواڵەكانی ئێران جیهان 27ی رەزبەری كوردستان، ئێران جیهان 27ی رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 27ی رەزبەری و جیهان 27ی رەزبەری هەواڵەكانی و جیهان 27ی رەزبەری كوردستان، و جیهان 27ی رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 27ی رەزبەری ئێران و جیهان 27ی رەزبەری هەواڵەكانی ئێران و جیهان 27ی رەزبەری كوردستان، ئێران و جیهان 27ی رەزبەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی 1393 كوردستان، 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 1393 ئێران 1393 هەواڵەكانی ئێران 1393 كوردستان، ئێران 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 1393 و 1393 هەواڵەكانی و 1393 كوردستان، و 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 1393 ئێران و 1393 هەواڵەكانی ئێران و 1393 كوردستان، ئێران و 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 1393 جیهان 1393 هەواڵەكانی جیهان 1393 كوردستان، جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 1393 ئێران جیهان 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 1393 كوردستان، ئێران جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 1393 و جیهان 1393 هەواڵەكانی و جیهان 1393 كوردستان، و جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 1393 ئێران و جیهان 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 1393 27ی 1393 هەواڵەكانی 27ی 1393 كوردستان، 27ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 27ی 1393 ئێران 27ی 1393 هەواڵەكانی ئێران 27ی 1393 كوردستان، ئێران 27ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 27ی 1393 و 27ی 1393 هەواڵەكانی و 27ی 1393 كوردستان، و 27ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 27ی 1393 ئێران و 27ی 1393 هەواڵەكانی ئێران و 27ی 1393 كوردستان، ئێران و 27ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 27ی 1393 جیهان 27ی 1393 هەواڵەكانی جیهان 27ی 1393 كوردستان، جیهان 27ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 27ی 1393 ئێران جیهان 27ی 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 27ی 1393 كوردستان، ئێران جیهان 27ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 27ی 1393 و جیهان 27ی 1393 هەواڵەكانی و جیهان 27ی 1393 كوردستان، و جیهان 27ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 27ی 1393 ئێران و جیهان 27ی 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 27ی 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 27ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 27ی 1393 رەزبەری 1393 هەواڵەكانی رەزبەری 1393 كوردستان، رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، رەزبەری 1393 ئێران رەزبەری 1393 هەواڵەكانی ئێران رەزبەری 1393 كوردستان، ئێران رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران رەزبەری 1393 و رەزبەری 1393 هەواڵەكانی و رەزبەری 1393 كوردستان، و رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و رەزبەری 1393 ئێران و رەزبەری 1393 هەواڵەكانی ئێران و رەزبەری 1393 كوردستان، ئێران و رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و رەزبەری 1393 جیهان رەزبەری 1393 هەواڵەكانی جیهان رەزبەری 1393 كوردستان، جیهان رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان رەزبەری 1393 ئێران جیهان رەزبەری 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان رەزبەری 1393 كوردستان، ئێران جیهان رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان رەزبەری 1393 و جیهان رەزبەری 1393 هەواڵەكانی و جیهان رەزبەری 1393 كوردستان، و جیهان رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان رەزبەری 1393 ئێران و جیهان رەزبەری 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان رەزبەری 1393 كوردستان، ئێران و جیهان رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان رەزبەری 1393 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی 27ی رەزبەری 1393 كوردستان، 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 27ی رەزبەری 1393 ئێران 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی ئێران 27ی رەزبەری 1393 كوردستان، ئێران 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 27ی رەزبەری 1393 و 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی و 27ی رەزبەری 1393 كوردستان، و 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 27ی رەزبەری 1393 ئێران و 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی ئێران و 27ی رەزبەری 1393 كوردستان، ئێران و 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 27ی رەزبەری 1393 جیهان 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی جیهان 27ی رەزبەری 1393 كوردستان، جیهان 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 27ی رەزبەری 1393 ئێران جیهان 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 27ی رەزبەری 1393 كوردستان، ئێران جیهان 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 27ی رەزبەری 1393 و جیهان 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی و جیهان 27ی رەزبەری 1393 كوردستان، و جیهان 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 27ی رەزبەری 1393 ئێران و جیهان 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 27ی رەزبەری 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 27ی رەزبەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 27ی رەزبەری 1393