رێبوار حوسێنیپاییز، وەرزی خەزان و هەڵوەران، وەرزی زەردیی رەنگ و سەردی هەناسە و تاسەی دەست لێک بەردانە، هەر چەند پڕ لە رەنگ و روالەتی ئاڵو واڵایە، سەد ئەوەندەش وەرزی ماتەمە . رەزبەر یەکەم مانگی ئەم ورزە گەرچی بۆجوتێر و رەزەوان مانگی بەرو بووم و رەنێو هێنانی رەزانە، بەڵام رەزبەرە و سەرەتای وەرزی خەمانە. هەر وەک چۆن تین و تاوی گەرمای هاوین رەنگ و رووی سەوز و تەڕ و پاراوی چڵ و گوڵانی بەهاری بەرەو وشکی و ژاکان و دۆشدامان هەڵدەگێڕێ،کزەی سەرد و زەردی رەنگ و تەمی تەماوی سەر دوندو کەلان، گەڵا و گوڵ و لق و پۆپی دار و روەکان بە ئاهی سەردی سروشت
زەرد هەڵدەگێڕێ و لاسک و لەش و لاری گوڵان دەکاتە قانگەلاشک و پەڵاس و بەرەو زەندۆڵ و لاشیوان راپێچیان دەدا و بەدەم گێژەڵوکەی سەر هەڵگرتوی پێدەشت و لاپاڵانیان دەبا . گەڵای سەر باڵای شلک و لاوێنی نەمام و داری بەبەری باخچەکان بە چنگی بێ بەزەیی و دەست لێکبەردان.دەڕنێ و خونچەی پڕ بۆن و بەرامەی سەرخەڵف و چڵان بەدەستی ناهومێدی و دڵ تەنگی هەڵدەقەنێ و دادەڕنێ. ئەمە حوکمی سروشتە و، چارەنووسی نەمان و تیا چوونە و مردن و تا سەر نەمان باجی ژیانە ، چارەنووسی گشت گیانلەبەر و روەک و بە هێز و بێ هێز و ورد و درشتە. کێ بەرز و بە هێزە لەبەر دەم خەزان و رەزبەری خیلقەت و سروشت دا لارە مل و ئەژنۆ شل و پشت بێ هێز و چاو بێ تین و مات و مەلول و سەر کزە.
لە پێدەشتەکانی شۆڕشی رەوای کوردستاندا ، گەلێک باخی وەرز و چاخی پڕ نەمام و داری باڵا بەرزی فیداکاری و خۆ ڕانان، بەرەو بەرزی ئاسمانی رزگاری لە بەر تینی خۆری تێکۆشانی باوەڕ بە یەکسانی و رزگاری،گەشەیان کرد و بە دەستی باخەوانی خەباتی نەتهوایەتی ئەم قۆناغەی گەلەکەمان، گوران و لق و پۆپ و چل و پەلیان هاویشت وباڵایان کرد و گەڵا و گوڵیان دا. لە باخچەی فیداکاری وخوین خەلات کردن بۆ سەربەستی و رزگاری نەتەوە و نیشتمانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دا، گەڵیک نەمامی هیوا و شەتڵی گوڵی سەربەستی نێژران تا بە بۆن و بەرامە و رەنگ و رواڵەتیان ژینگەی کوردەواریان پێ بۆن خۆش رازاوە بێ . بەڵام دوای هەر ورزی ناشتن و بەرهەم هێنان و رەنێو هاتن و بالا کردنێک، دەستی پیسی ناکامی و شەختەی شوومی وەرزی خەزان و هەڵپاچین، زەرد و لاواز وسەرچڵی کردون و بەرەو دنیای نەمان و پوانەوە ی بردون و پەل و پۆو لاسک و باڵا و چڵ و گوڵی بەرەو زەندۆڵ و لا شیوان بردون. لە ١٨ی رەزبەری ساڵی 1364 خەزانی نەمان و شەختەی ناکامی لە باخچەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانی دا و، خونچەی سەر چڵی چوار گولێ خۆش رەنگ و بۆ و چوار داری بە بەری ئاوات و چوار نەمامی خۆش رسکاوی بالای هەڵکشاوی، بەرەو خەزان و نەمان برد. چوار رۆڵەی کورد، چوار پارتیزانی ئازا ، چوار پێشمەرگەی بە هەڵمەتی گۆڕپانی تێکۆشان و بەرخودانی لە ریزی هێزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران، بەرەو کاروانی شەهیدانی سورخەلاتی کوردستان بەرێ کرد. شەهیدان: شەهید عومەری فەرج، شەهید رەحمان كەریم پوور، شەهید حامید قادری و شەهيد تالب مورادی، ئەو چوار پێشمەرگە بە ورە و باوەرە بوون کە دوای شەرێکی قارەمانانە و نابەرانبەر لە نێوان گوندی بڵەسەن و گەورەدار، بە دەستی جاش و پاسدارەکانی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی شەهید بوون و بە خوێنی خۆێان لە باخچەی خەباتی رەوای گەلەکەماند، نەمامی بەختەوەری و بە ئاکام گەیشتینی شۆرشی رەوای نەتەوەکەمان پاراو کرد . هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو چوارە شەهیدەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و هەموو شەهیدانی کۆن و نوێی کورد و کوردستان.
ڕێکهوت: 2014-10-21 18:53:43
بهشی ( یادێک لە شەهیدانی ١٨ی رەزبەر! )
تاگی ئهرشیڤی خهبات مێدیا
خوێنهران له کاتی گهران بۆ ئهمانهی خوارهوه توانیویانه ئهو نووسینه بدۆزنهوه
یادێک لە یادێک لە شەهیدانی یادێک شەهیدانی لە شەهیدانی یادێک لە شەهیدانی ١٨ی یادێک ١٨ی لە ١٨ی یادێک لە ١٨ی شەهیدانی ١٨ی یادێک شەهیدانی ١٨ی لە شەهیدانی ١٨ی یادێک لە شەهیدانی ١٨ی رەزبەر! یادێک رەزبەر! لە رەزبەر! یادێک لە رەزبەر! شەهیدانی رەزبەر! یادێک شەهیدانی رەزبەر! لە شەهیدانی رەزبەر! یادێک لە شەهیدانی رەزبەر! ١٨ی رەزبەر! یادێک ١٨ی رەزبەر! لە ١٨ی رەزبەر! یادێک لە ١٨ی رەزبەر! شەهیدانی ١٨ی رەزبەر! یادێک شەهیدانی ١٨ی رەزبەر! لە شەهیدانی ١٨ی رەزبەر! یادێک لە شەهیدانی ١٨ی رەزبەر!