__ نۆیەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان کۆتایی پێهات__ یەگانی تایبەت لە کرماشان خانووی بە ٧٠ بنەماڵە چۆڵ کرد__ لە سێدارەدانی 8 زیندانی لە كرمان و شیراز__ ئەگەری بەرێوەچوونی حوكمی رێحانە جەباری لە رۆژی شەممە__ پاڵه‌وان سیامه‌ند ڕه‌حمان میدالیای خۆی پێشکه‌شی کۆبانی کرد __ پێشوازی ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕێگادانی تورکیا به‌ چوونی پێشمه‌رگه‌ بۆ کۆبانی __ راگه‌یه‌ندراوی‌ سه‌رۆکایه‌تی‌ هه‌رێم له‌باره‌ی رێککه‌وتنی پارته‌ کوردییه‌کانی سووریا 

نۆیەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان کۆتایی پێهات
شانۆی سەرشەقامی مەریوان دوای چوار رۆژ چالاكیی بەردەوام بە ناساندنی سەركەوتووەكانی ئەمساڵ و هەڵبژاردنی بەرهەمەكانی شانۆی فەجر كۆتایی بەكارەكانی هێنا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ٣٠‌ی رەزبەر بەرهەمی سەركەوتووی بەشە جۆراوجۆرەكانی نۆیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ سەرشەقامی مەریوان دیاری كران. لێژنەی داوەران (رەزا حامیدی، حەمید رەزا نەعیمی و خوسرەو سیناكار) خەڵاتی داڕشتنی گەڵاڵەی و بیرۆكەیان بە عەزیز زادسەر لە مەریوان (شانۆی تابووتێك لەتاوان) بەخشی. خەڵاتی تایبەتیی لێژنەی داوەرانیش پێشكەش بە موجتەبا مورادی (شانۆی پرسەی سوور) لە كرماشان كرا. لەو فستیڤاڵەدا رێز لە نەریمان مەجید نوێنەری هەرێمی كوردستان، ئینتقام سوڵتان نوێنەری كۆماری ئازەربایجان گیراوە.لە بەشەكانی گەڵاڵەی و رازاندنەوەی سێن (ئێستێچ)، مۆسیقا و جلوبەرگیشدا شانۆكانی"فەریاد" لە وەرامین، "تابووتێك لەتاوان" لە مەریوان و "زاتی مرۆڤ لە سرۆشت" لە مەریوان هەڵبژێردران. شانۆی " دار و با" لە سەقزەوە یەكێكی دیكە لەو بەرهەمانە بوو كەلە بەشی ئایینیی و نەریتخوازیدا توانی سەركەوتن بەدەست بێنێت. لەلایەكی دیكەوە ساناز درخشانی بە هۆی رۆڵ گێڕانی لەشانۆی "زاتی مرۆڤ لە سروشتدا" وەكوو باشترین ئەكتەری منداڵ خەڵاتی پێبەخشرا. نەرگێس خاك‌كار لە مەلایەر، مەرجان قاسمی لە دێلۆڕان و پەرنیان گودرزی لەتاران لە بەشی ئەكتەریدا توانیوانە خەڵاتی داوەران بۆ خۆیان مسۆكەر بكەن. خەڵاتی تایبەتیی لێژنەی داوەرانیش بە هۆی پێشكەش كردنی شانۆی رێكوپێك و هاوئاهەنگی ناوەندانەدا پێشکەشی "ئانتی گونە" لە بۆکان کراوە. لە كۆتایی فستیڤاڵەكەدا "ئانتی گونە لە بۆكان"، قاپێك خورما لە دێلۆران" و تابووتێك لەتاوان" بەشداری ركابەرییەكان بوون، كە بەرهەمی سەعید خەیرۆڵڵاهی ( قاپێك خورما) بە دەنگی بەشداربوان هەڵبژێردراوە. رێوڕەسمی كۆتایی نۆیەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقامی مەریوان بە هۆی راگەیاندنی دوو رۆژ ماتەمینی لەئێران، لە بێدەنگیدا كۆتایی پێهات.








یەگانی تایبەت لە کرماشان خانووی بە ٧٠ بنەماڵە چۆڵ کرد
 بەشیک لە دانیشتونای شەهرەکی جەوادییەی کرماشان بەپشت بەستن بە یاسای ٥ ساڵ پێش ئێستا و پەسندکراوی دەولەتی ئەحمەدی‌نەژاد، بە ئیجباری لە ماڵەکانیان دەرکران. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، جێبەجێ کردنی ماددەی یاسایی پێڕاگەیشتن خانووبەرە سازمانییەکانی وەزارەتی ناوخۆی رژێمی ئاخوندی لە کرماشان، بێ خانەو لانە بوونی ٧٠ بنەماڵەی کوردی شەهرەکی جەوادیەی لێکەوتەوە.رۆژی رابردوو یەگانی تایبەت بە بڕیاری ئیدارەی گشتیی رێگەو شارسازیی کرماشان، خانووی بە ٧٠ بنەماڵەی کورد چۆڵ کرد. یەکێک لەو بنەماڵە کوردانە، وێڕای رەخنەگرتنێکی توند لەو بڕیارەو ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەوڵوێستی ناوەندە و مەئموورانی حکوموەتی لەم وەرزە ساردەی ساڵدا، رایگەیاندووە: "من و ٦٩ بنەماڵەی کارمەندی دەولەت لەم خانوە سازمانییانەدا دەژین، کە ئەمڕۆ دەزگای قەزایی بڕیاری چۆڵ کردنی بۆ ئێمە دەرکردووە". هەواڵدەریی ئیسنا لە راپۆرتێکدا باسی لە دەستەو داوێن بونوی ئەو بنەماڵە کوردانە کردووەو نووسیویەتی؛ ٧٠ کارمەندی دەوڵەت کە لە خانووە سازمانییەکانی شەهرەکی جەوادیەی کرماشان نیشتەجێن؛ لە ئێستادا لە ماڵەکانیان دەردەکرێن. لەلایەکی دیکەوە؛ بەرپرسی خانووەکانی میهری ئیدارەی رێگەو شارسازیی ئوستانی کرماشان هۆکاری چۆڵکردنی خانووە سازمانییەکانی شەهرەکی جەوادیەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، کە هیچکام لەو بنەماڵە کوردانە فۆڕمی سەوزیان پڕنەکردۆتەوە.








لە سێدارەدانی 8 زیندانی لە كرمان و شیراز
سەر لە بەیانی رۆژی پێنجشەممە 1ی خەزەڵوەر شەش زیندانی لە زیندانی عادڵاوای شیراز و دوو زیندانی لە زیندانی شەهابی كرمان لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 1ی خەزەڵوەر شەش زیندانی لە زیندانی عادڵاوای شیراز بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر و دزی چەكدارانە لە سێدارە دراون. هەروەها سەرلە بەیانی هەمان رۆژ دوو زیندانی بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە لە زیندانی شەهابی كرمان لە سێدارە دراون. جێگەی باسە كە ئەو دوو زیندانیە رۆژی چوارشەممە لەگەڵ زیندانیكیتر بە ناوی سەعید عەشایری بۆ ژوری تاكەكەسی گوازرابونەوە بەڵام حوكمەكەی سەعید عەشایری بە هۆكارێكی ناروون بەرێوە نەچووە.








ئەگەری بەرێوەچوونی حوكمی رێحانە جەباری لە رۆژی شەممە
دایكی رێحانە جەباری لە ئەوكانتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی كە بە دوایین چاوپێكەوتنی لەگەڵ كچەكەی بانگهێشتی زیندان كراوە و حوكمەكەی رۆژی شەممە بەرێوە دەچێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، رێحانە جەباری 26 ساڵە كە ماوەی شەش ساڵە بە تۆمەتی كوشتنی مۆرتەزا سەربەندی لە ئەندامانی ئیتلاعات لە زینداندایە و بە ئێعدام مەحكوم كراوە. شۆعلە پاكرەوان دایكی رێحانە لە ئەوكانتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویە كە لە زیندانەوە تەلەفونیان بۆ كردم كە بۆ ئاخرین جار برۆمە چاوپێكەوتنی رێحانە و رێحانە سبەینی شەممە ئێعدام دەكەن. جێگەی باسە كە رێحانە جەباری لە تەمنی 19 ساڵەگیدا لە ئاكامی بەرگریكردن لە خۆی لە دژی دەستدرێژی مۆرتەزا سەربەندی ئەندامی ئیتلاعات و كوشتنی ناوبراوو بە ئێعدام مەحكوم كراوە.








پاڵه‌وان سیامه‌ند ڕه‌حمان میدالیای خۆی پێشکه‌شی کۆبانی کرد 
پاڵه‌وانی کوردی پێشبرکێ وه‌زنه‌هه‌ڵگریی پارائۆلمپیکی ئاسیا میدالیای خۆی پێشکه‌شی گه‌لی کۆبانی کرد. به‌ پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان :سیامه‌ند ڕه‌حمان دوای ئه‌وه‌ی توانی میدالیای زێڕی کێشی 107 کیلۆگرامی جیهان له‌ پێشبڕکێیه‌کانی پارائۆلمپیکی ئاسیا ساڵی 2014 مسۆگه‌ر بکات،ئه‌و میدالیاییه‌ی پێشکه‌ش به‌ گه‌لی کۆبانی کرد. سیامه‌ند ڕه‌حمان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی 2ی خەزەڵوەر له‌ پێشبڕکێ وه‌زنه‌هه‌ڵگری پارائاسیایی به‌ هه‌ڵگرتنی وه‌زنه‌ی 292 کیلۆگرام سێ جار رکوۆردی جیهانی شکاند و میدالیای زێڕی له‌مل کرد. سیامه‌ند پاش ئه‌و پێشبڕکێیه‌ له‌ سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووک نووسی : میدالیاکه‌م پێشکه‌ش ده‌که‌م به‌ کۆبانی و هه‌موو گه‌لی سه‌ربه‌رزی ئێران و به‌ تایبه‌تی هه‌موو کورده‌کان،کۆبانی هه‌میشه‌ زیندوو.  سیامه‌ند ڕه‌حمان پاڵه‌وانی کوردی خه‌ڵکی شاری شنۆ یه‌که‌می جیهانه‌ له‌ وه‌زنه‌هه‌ڵگریدا.








پێشوازی ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕێگادانی تورکیا به‌ چوونی پێشمه‌رگه‌ بۆ کۆبانی 
ئه‌مه‌ریکا بڕیاری تورکیای بۆ ڕێگادان به چوونی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی بۆ کۆبانی به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی به‌ره‌ڤانانی کورد له‌ کۆبانی به‌ بڕیارێکی گرینگ وه‌سف کرد.  به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، وه‌زاره‌تی بەرگری ئه‌مه‌ریکا له‌ وته‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌باره‌ی ڕێگادانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ ڕویشتن به‌ره‌و‌ کۆبانی و یارمه‌تیدانی به‌ره‌ڤانانی کوردی سووریا به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی کۆبانی پێشوازی کرد. ستیڤ وارن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بەرگری  ئه‌مه‌ریکا وتی هه‌رچی ژماره‌ی هێزی شه‌ڕڤانان له‌ کۆبانی زیاتر ببێت، باشتره‌. ماری هارف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایش وێڕای پێشوازی له‌ ڕێگادانی تورکیا به‌ کورده‌کانی عێراق بۆ شه‌ڕ دژی داعش له‌ ڕێزی شه‌ڕڤانانی کوردی سووریا وتی: ئێمه‌ له‌ وته‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پێشوازی ده‌که‌ین.







راگه‌یه‌ندراوی‌ سه‌رۆکایه‌تی‌ هه‌رێم له‌باره‌ی رێککه‌وتنی پارته‌ کوردییه‌کانی سووریا 
سه‌رۆکایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان رێککه‌وتنی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی‌ کوردستانی‌ سووریای به‌ ده‌ستپێکی سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورده‌ له‌و وڵاته‌ زانی. به‌ پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، سه‌رۆکایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌ که‌ چوارشه‌ممه‌ 30ی رەزبەری 1393 شاری دهۆک به‌ ئاماده‌بوون و سه‌رپه‌رشتی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی ڕێککه‌وتنی دهۆک له‌نێوان سه‌رکردایه‌تیی ته‌ڤده‌م و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا واژۆ کرا.   ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ که‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتی بارزانی له‌ پێناو کۆتایی هێنان به‌ ناکۆکییه‌کان و گه‌ییشتن به‌ ڕێککه‌وتنێکی هاوبه‌ش لایه‌نه‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کانی سووریا که‌ له‌ سه‌رکردایه‌تی ته‌ڤده‌م و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کورد پێکهاتووه‌ و له‌شاری دهۆک و به‌ ئاماده‌بوونی بارزانی کۆبوونه‌وه‌، ماوه‌ی نۆ ڕۆژه‌ دانوستاندن له‌ نێوان لایه‌نه‌کان به‌رده‌وامه‌ و سه‌رئه‌نجام گه‌ییشتنه‌. له‌ مه‌راسیمی واژۆکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی دهۆک بارزانی وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و ئه‌م ڕۆژه‌ی به‌ ڕۆژێکی مێژوویی و پیرۆز وه‌سف کرد. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که‌ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ ده‌ستپێکی سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورده‌ له‌ کوردستانی سووریا و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ گه‌لی کوردستان و تێکڕای لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان کرد و ده‌ستخۆشیشی له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کان کرد و هیوای ئه‌وه‌یشی خواست که‌ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ به‌زووترین کات جێبه‌جێ بکرێت. سه‌رۆکی‌ هه‌رێم جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێت بۆ پاڵپشتیکردنی کوردی سووریا ده‌یکات و ئاماژه‌یشی به‌ خۆڕاگری و قاره‌مانێتیی کوبانی دا جه‌ختی‌ له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ سه‌رکه‌وتنی کورد له‌هه‌ر شوێنێک، سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورده‌. بارزانی یه‌کڕیزیی نێوان لایه‌نه‌ کوردییه‌کانی به‌رز نرخاند و هێمای به‌وه‌دا که‌ "جێگه‌ی سه‌رفرازییه‌ له‌و کاته‌ی که‌ دوژمنان ده‌یانه‌وێ وه‌زعی گه‌لی کوردستان تێک بده‌ن هێزه‌ کوردییه‌کان به‌ره‌و یه‌کڕیزی و یه‌کبوون و هاوکاری بچن. وه‌ڵامی ڕاست و دروست بۆ دوژمنان ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موومان به‌یه‌که‌وه‌ بین." 

ڕێکه‌وت: 2014-10-24 11:59:06
به‌شی ( هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

هەواڵەكانی كوردستان، هەواڵەكانی كوردستان، ئێران هەواڵەكانی ئێران كوردستان، ئێران هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و هەواڵەكانی و كوردستان، و هەواڵەكانی كوردستان، و ئێران و هەواڵەكانی ئێران و كوردستان، ئێران و هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان هەواڵەكانی جیهان كوردستان، جیهان هەواڵەكانی كوردستان، جیهان ئێران جیهان هەواڵەكانی ئێران جیهان كوردستان، ئێران جیهان هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان و جیهان هەواڵەكانی و جیهان كوردستان، و جیهان هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان ئێران و جیهان هەواڵەكانی ئێران و جیهان كوردستان، ئێران و جیهان هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 2ی هەواڵەكانی 2ی كوردستان، 2ی هەواڵەكانی كوردستان، 2ی ئێران 2ی هەواڵەكانی ئێران 2ی كوردستان، ئێران 2ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 2ی و 2ی هەواڵەكانی و 2ی كوردستان، و 2ی هەواڵەكانی كوردستان، و 2ی ئێران و 2ی هەواڵەكانی ئێران و 2ی كوردستان، ئێران و 2ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 2ی جیهان 2ی هەواڵەكانی جیهان 2ی كوردستان، جیهان 2ی هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 2ی ئێران جیهان 2ی هەواڵەكانی ئێران جیهان 2ی كوردستان، ئێران جیهان 2ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 2ی و جیهان 2ی هەواڵەكانی و جیهان 2ی كوردستان، و جیهان 2ی هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 2ی ئێران و جیهان 2ی هەواڵەكانی ئێران و جیهان 2ی كوردستان، ئێران و جیهان 2ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی خەزەڵوەری كوردستان، خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، خەزەڵوەری ئێران خەزەڵوەری هەواڵەكانی ئێران خەزەڵوەری كوردستان، ئێران خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران خەزەڵوەری و خەزەڵوەری هەواڵەكانی و خەزەڵوەری كوردستان، و خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، و خەزەڵوەری ئێران و خەزەڵوەری هەواڵەكانی ئێران و خەزەڵوەری كوردستان، ئێران و خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و خەزەڵوەری جیهان خەزەڵوەری هەواڵەكانی جیهان خەزەڵوەری كوردستان، جیهان خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، جیهان خەزەڵوەری ئێران جیهان خەزەڵوەری هەواڵەكانی ئێران جیهان خەزەڵوەری كوردستان، ئێران جیهان خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان خەزەڵوەری و جیهان خەزەڵوەری هەواڵەكانی و جیهان خەزەڵوەری كوردستان، و جیهان خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان خەزەڵوەری ئێران و جیهان خەزەڵوەری هەواڵەكانی ئێران و جیهان خەزەڵوەری كوردستان، ئێران و جیهان خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان خەزەڵوەری 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی 2ی خەزەڵوەری كوردستان، 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، 2ی خەزەڵوەری ئێران 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی ئێران 2ی خەزەڵوەری كوردستان، ئێران 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 2ی خەزەڵوەری و 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی و 2ی خەزەڵوەری كوردستان، و 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، و 2ی خەزەڵوەری ئێران و 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی ئێران و 2ی خەزەڵوەری كوردستان، ئێران و 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 2ی خەزەڵوەری جیهان 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی جیهان 2ی خەزەڵوەری كوردستان، جیهان 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 2ی خەزەڵوەری ئێران جیهان 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی ئێران جیهان 2ی خەزەڵوەری كوردستان، ئێران جیهان 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 2ی خەزەڵوەری و جیهان 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی و جیهان 2ی خەزەڵوەری كوردستان، و جیهان 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 2ی خەزەڵوەری ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری كوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی 1393 كوردستان، 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 1393 ئێران 1393 هەواڵەكانی ئێران 1393 كوردستان، ئێران 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 1393 و 1393 هەواڵەكانی و 1393 كوردستان، و 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 1393 ئێران و 1393 هەواڵەكانی ئێران و 1393 كوردستان، ئێران و 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 1393 جیهان 1393 هەواڵەكانی جیهان 1393 كوردستان، جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 1393 ئێران جیهان 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 1393 كوردستان، ئێران جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 1393 و جیهان 1393 هەواڵەكانی و جیهان 1393 كوردستان، و جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 1393 ئێران و جیهان 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 1393 2ی 1393 هەواڵەكانی 2ی 1393 كوردستان، 2ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 2ی 1393 ئێران 2ی 1393 هەواڵەكانی ئێران 2ی 1393 كوردستان، ئێران 2ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 2ی 1393 و 2ی 1393 هەواڵەكانی و 2ی 1393 كوردستان، و 2ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 2ی 1393 ئێران و 2ی 1393 هەواڵەكانی ئێران و 2ی 1393 كوردستان، ئێران و 2ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 2ی 1393 جیهان 2ی 1393 هەواڵەكانی جیهان 2ی 1393 كوردستان، جیهان 2ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 2ی 1393 ئێران جیهان 2ی 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 2ی 1393 كوردستان، ئێران جیهان 2ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 2ی 1393 و جیهان 2ی 1393 هەواڵەكانی و جیهان 2ی 1393 كوردستان، و جیهان 2ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 2ی 1393 ئێران و جیهان 2ی 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 2ی 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 2ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 2ی 1393 خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی خەزەڵوەری 1393 كوردستان، خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، خەزەڵوەری 1393 ئێران خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی ئێران خەزەڵوەری 1393 كوردستان، ئێران خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران خەزەڵوەری 1393 و خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی و خەزەڵوەری 1393 كوردستان، و خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و خەزەڵوەری 1393 ئێران و خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی ئێران و خەزەڵوەری 1393 كوردستان، ئێران و خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و خەزەڵوەری 1393 جیهان خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی جیهان خەزەڵوەری 1393 كوردستان، جیهان خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان خەزەڵوەری 1393 ئێران جیهان خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان خەزەڵوەری 1393 كوردستان، ئێران جیهان خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان خەزەڵوەری 1393 و جیهان خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی و جیهان خەزەڵوەری 1393 كوردستان، و جیهان خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان خەزەڵوەری 1393 ئێران و جیهان خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان خەزەڵوەری 1393 كوردستان، ئێران و جیهان خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان خەزەڵوەری 1393 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی 2ی خەزەڵوەری 1393 كوردستان، 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 2ی خەزەڵوەری 1393 ئێران 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی ئێران 2ی خەزەڵوەری 1393 كوردستان، ئێران 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 2ی خەزەڵوەری 1393 و 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی و 2ی خەزەڵوەری 1393 كوردستان، و 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 2ی خەزەڵوەری 1393 ئێران و 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی ئێران و 2ی خەزەڵوەری 1393 كوردستان، ئێران و 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 2ی خەزەڵوەری 1393 جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 كوردستان، جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 ئێران جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 كوردستان، ئێران جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 كوردستان، و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 2ی خەزەڵوەری 1393