...رەوتی لە سێدارەدانەكان بە ئێعدامكردن لە مەشهەد و زاهێدان و لە سێدارەدانی تۆمەتبارێك كە لە تەمنی 14 ساڵەگیدا قەتلی كردبوو درێژەی هەبوو تاكوو سەرە گەیشتە ئێعدامكردنی بە كۆمەڵی 7 زیندانی لە زیندانی قەزەلحەساری كەرەج، لەم مانگەدا هەروەها حوكمی ئێعدام بۆ لاوێكی 23 ساڵە كە تۆمەتبارە بە كوشتنی عەلی خەلیلی ئەندامی بەسیج لە كاتی ئەمر بە مەعرووف و نەهی لە مۆنكردا پەسەند كرا.
هەروەها لە مانگی رابردوو ناوەندەكانی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان لە ئەگەری لە سێدارەدانی سامان نەسیم لاوێكی كورد كە لە تەمنی 17 ساڵیدا بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەكێك لە حیزبە نەیارەكانی رژێمی ئاخوندی دەستبەسەر كراو حوكمی ئێعدامی بۆ برایەوە دەربڕی. هەروەها ئەحمەد شەهید راپۆرتنێری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە راپۆرتەكەی خۆیدا رایگەیاند كە 852 كەس لە ماوەی ساڵی رابردوو لە ئێران لە سێدارە دراون و خوازیاری راگرتنی حوكمی ئێعدام لە ئێران بوو. هاوكات بە بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە، چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە دەركردنی راپۆرتێك رایانگەیاند كە لە ماوەی مانگی ئۆكتۆبری 2013 تاكوو ئۆكتۆبری 2014 548 كەس لە لایەن رژێمی ئاخوندیەوە لە سێدارە دراون.
لە مانگی رابردوو پێشێلكاریەكانی رژێم درحەق بە زیندانیان و دەستبەسەر كردنی شارۆمەندان درێژەی هەبووە و تاكوو ئێستا چارەنووسی مەولەوی حافزتەوحید قۆرەیشی ئیمام جۆمعەی سوننی مەزهەبی مزگەوتی ئیمام شافعی نادیارە ، هەروەها بنەماڵە و زیندانیانی ئەهلی سوننەت لە زیندانی رەجایی شاری كەرەج كەوتنە بەر لێدان و سووكایەتی پێكردن لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی ئەو زیندانەوە و لە تازاوای جوانرۆ لە ئۆستانی كوردستان زیاتر لە 20 كەس دەستبەسەر كران و 14 كەسیش لە شارۆمەندانی سوننی مەزهەب لە تۆركمان سەحرا و چوار تەلەبەی ئەهلی سوننەت لە كرمان، گۆشەێكە لە پێشێلكاریەكانی ئەو رژێمە درحەق بە شارۆمەندانی ئێران و بە تایبەت پەیرەوانی ئەهلی سوننەت. مانگی رەزبەر بۆ شارۆمەندانی بەهایی مانگێكی سەخت و دشوار بوو و لە تازەترین پێشێلكاریەكانی شارۆمەندانی بەهایی ئەتوانین ئاماژە بە دەستبەسەر كردن و مەحكوم كردنی لاوێكی بەهایی لە شیراز، فشارخستنەسەر بنەماڵەی عەتا رزوانی شارۆمەندی بەهایی كە بە شێوەێكی مشكوك كوژراوە و دوور خستنەوەی فەرهاد ئێقباڵی بۆ زیندانی رەجایی شاری كەرەج بكەین. مانگی رەزبەر بۆ پەیرەوانی ئایینی مەسێحیش مانگێكی سەخت بوو و بە پێی راپۆرتی دادگای شۆرشی رژێم بێهنام ئێرانی، رەزا رەبانی و عەبدۆلرەزا عەلیحەقنژاد سێ كەشیشی مەسێحی بە 18 ساڵ زیندان مەحكوم كراون و سێ تازە مەسێحیتریش لە ئیسفەهان بە ناوەكانی شەهرام قائێدی، حشمەت شەفیعی و عێماد حەقی دەستبەسەر كراون.
یەكێك لە ناخۆشترین راپۆرتەكانی مانگی رابردوو لە بەشی پێشێلكاری دەرحەق بە مافی منداڵان برینداربوونی منداڵێكی 9 ساڵانە لە كاتی كاردا بوو و هەروەها كردەوەی مۆعەلمێك لە یەكێك لە قۆتابخانەكانی بەندەرعەباس كە هەموو خوێندكارانی كلاسی پێنجەمی خستبووە بەر لێدان و سووكایەتی و وتبووی ئەگەر پێویست بێت سەر لە نوێ ئەو كارە دەكاتەوە.
لە بەشی پێشێلكاریەكانی مافی ژنان لە مانگی رەزبەر سەرەرای بابەتە بەربڵاوەكانی وەك حیجابی زۆرەملێ و پەسەندكردنی یاساگەلێكی پەیوەند بە ئەمر بە مەعرووف دەبێت ئاماژە بكەین بە، تێزاب پرژاندن لە ئیسفەهان دژ بە ژنان و كچانی ئەو شارە و هەروەها بەدواداچوونی قەزایی بۆ ئاواز خوێندنی ژنێك لە تالاری وەحدەت و پێشگرتن لە مۆسیقاژەندنی ژنان لە كۆنسرتێك لە ئیسفەهان.
رووداوەكانی كرێكاری لە مانگی رەزبەر درێژەی هەبووە و بریتین لە، دوو مانگرتنی بەربڵاوی كرێكاران لە ئەهواز و روودبار و دەركردنی 100 كرێكاری پاڵاوگەی ئابادان بە بێ وەرگرتنی حەقدەستی سێ مانگی دواییان. هەروەها كۆبوونەوەی 700 كرێكاری مۆخابرات و درێژەی پێشگیری ساحێب كار لە رۆیشتنی سەدان كرێكاری نەوەر و لوولەی سەفا بۆ كارخانەكەیان، كۆبوونەوە و نارەزایەتی كرێكاران و خانەنشینانی نەساجی مازەندەران لە نارەزایەتی بە بێ ئاكامی داواكاریە ماڵیەكانیان و ئەم مانگە بە مردنی كرێكارێكی زۆرەت وشككردنەوە لە رەوانسەر و مردنی دوو كرێكار لە ئاورگرتنی كارگای بەرهەمهێنان بە مانگ
ێكی ماتەم ئامێز بۆ كۆمەڵگای كرێكاری كۆتایی پێهات.
لەم راپۆرتەی ئەم مانگەدا هەوڵ دراوە كە تیشك بخرێتە سەر گرنگترین پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ كە دەنگدانەوەی زۆریان هەبووە وەك، مردنی شارۆمەندێك لە كاتی هێرشی هێزە ئینتزامیەكان بۆ كۆكردنەوەی ماهوارەكان و هەروەها حوكمی ئێعدامی رێحانە جەباری ئەو كچە گەنجەی كە بۆ بەرگری لە خۆی ئەندامێكی وەزارەتی ئیتلاعاتی لە تەمنی 19 ساڵیدا كوشتووە و لە ئێستادا ئەگەری بەرێوەچوونی حوكمی ئێعدامی هەیە. غۆنچە قەوامی دوای 100 رۆژ دەستبەسەری كاتی لە نارەزایەتی بە روون نەبوونی بارودۆخی لە زیندانی ئەوین لەگەڵ ئاتنا فرقدانی دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن و هەروەها گزاستنەوەی زەهرا رەهنەوەرد بۆ خەستەخانە بە مەبەستی جەراحی ئەو حالەتانەیتر بوون كە لایەنگران و داكۆكیكاران لە مافی مرۆڤ ئاماژەیان پێكردووە.
پەسەندكردنی تەرحی پاڵپشتی لە بەرێوەبەرانی ئەمر بە مەعرووف و نەهی لە مۆنكر لە مەجلیس، دەستبەسەر كردنی رێژەێكی زۆر لە خۆپێشاندەرانی لایەنگری كۆبانی لە شارەكانی ئۆستانی كوردستان و تاران و كردەوەی تێزاب پرژاندن دژ بە ژنان بە بیانووی بێ حیجابی لە ئیسفەهان لەو حاڵەتانەی پر دەنگ و باسی مانگی رابردوو بوون.
لە بەرانبەر ئەو راپۆرتانەدا هێندێك پێشێلكاری هەبووە كە كەمتر كەوتووەتە بەر ئاوردانەوی لایەنگران و ناوەندەكانی مافی مرۆڤ كە هەر ئەوانە دەبنە هۆی درێژە پێدانی پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ لە لایەن رژێمی ئاخوندیەوە كە بریتین لە، برینداربوونی چوار خوێندكار بە هۆی رووخانی سەقفی خوێندنگاكەیانەوە و كوژرانی خوێندكارێكی 15 ساڵە لە كاتی راهێنانی نیزامی لە رۆبات كەریمی تاران كە ئەم بابەتە نموونەێكی روونی پێشێلكاری مافی منداڵانە. لە بەشێكیتری ئەو راپۆرتانە، پێشگرتن بە بەرێوەچوونی نوێژی جەژنی قۆربانی شارۆمەندانی ئەهلی سوننەت لە تاران كە ئەم بابەتەلە دوای هاتنە سەركاری رژێمی ئاخوندیەوە تاكوو ئێستا بە بەردەوامی درێژەی هەبووە، هەروەها ئەنجۆمەنی جەراحانی گشتی ئێران رایانگەیاندووەكە رێژەی گیرۆدە بووان بە سەرەتانی سینە لە ئێران زیادی كردووە و تەمنی گیرۆدەبوون بە سەرەتان لە ناوو ژناندا كەمتر بووە و بە پێی ئەو راپۆرتە لە ناوو هەر چوار ژنە ئێرانیدا یەكێكیان بە سەرەتانی سینە گیرۆدە بوون. هەروەها لە كاتێكدا كە كۆمەڵگای ئێران لە ترس و نائارامی رووداوەكانی تێزاب پرژاندن دژ بە ژنان و كچانی ئیسفەهاندایەو بە پێی راپۆرتەكان ئەو كارە لە لایەن دەست و پەیوەندەكانی ئیتلاعاتەوە بەرێوە دەچێت، فەرماندەی سپای ساحێبۆلزەمان لە ئیسفەهان رایگەیاند، گرووپێكی دژە ئێخلاقی شەبەكە مەجازیەكان لەو پارێزگایە دەستبەسەر كراون كە خۆی لە شەش شاخەی سەرەكیدا دەبینێتەوە.