ئاسۆ خەباتخامنەیی هەمیشە بە دوای كەسانێكەوە بووە كە لە تاكتیكەكانی دیكتاتۆری دەستی باڵایان هەبێ و هەوڵی راكێشانی كەسە هاوشێوەكانی خۆی لە باری هەڵس و كەوت و كردار ەوە داوە. كەسانێك كە تایبەتمەندی وەك نەفرەت، دیكتاتۆر، فاشیست، زێدەخواز،  بێ بەزەیی و پیاوكوژ و جەلاد و لە كۆتایشدا بە جۆرێك فەناتیسمی رادیكاڵ بەرێوە ببەن. بێشك خامنەیی نەخۆشی رەوانی زۆری وەك مالی خولیا و شیزۆفێرنی هەیە. ناوبراو هەمیشە بوونەوەرێك بە ناوی دژمن لە لای خۆی هەست پێدەكات و هەر بەو هۆیەش كەسانێك لە لایی خۆی دەهێڵیتەوە كە هێوەركەرەوەی نەخۆشیە دەروونیەكانی بن.  لە ریزی ئەو كەسانە دەتوانین ئاماژە بە برایانی لاریجانی بكەین. دوو براگەورەكە دوو دەزگای دادوەری و یاسادانانیان لە دەست دایە
و 3 براكەی تریش لە ژێرناوی بەرپرسیارەتی جۆراوجۆر كاری دەڵاڵی بۆ بەرێوەبردنی موعامەلەكانی خانەوادە بە شێوەی نەهێنی بەرێوە دەبەن . جێگەی سەرەنجە كە ئەو برایانە هەموو حەتووێك لە ماڵی خۆیان كۆبوونەوەیان هەیە و سەبارەت بە 75 میلیۆن كەس بریار دەدەن و بیر لەوە دەكەنەوە چۆناوچۆن داهاتی خەڵك بدزن و بیخۆن، ئەویش لە پەنا یاسای بنەرەتی كە سەرچاوەی هەموو بەدبەختیەكانی خەڵكی ئێرانە.

لایەنێكی پێكەنینهێنەر ئەوەیە كە سەرۆكایەتی مافی مرۆڤی ئێران لە لایەن یەكێك لە لاریجانیەكانەوە بەرێوە دەچێ. لە كاتیكدا یاسای بنەڕەتی كە لێوانلیوە لە یاسای دژی مافی مرۆڤ و لە مەجلیس لە لایەن برای دووهەم جەواد كاری پێدەكرێ‌ ، بوونی برای سێهەمی لەدەزگای مافی مرۆڤ لە ئێران بەر استی جێگەی لێووردبوونەوە و گالتەجارە.

لە پلەبەندی و موعادلاتەكانی هێز لە ئێران سەرەتا یاسای درۆینی ئاخوندەكان سەرچاوەی تەواوی هێرش و سەركووت و بەرێوەبردنی دیكتاتۆریەتەكەیانە. ئێستا بەرێوەبەرانی ئەو یاسایە بەجۆرێك لەو سەرچاوە فاشیستیە كەڵك وەردەگرتن كە لە مێژووی ئێران بێ پێشوونە بووە.  لاریجانیەكان زۆرترین كەڵك لە یاسای بنەڕەتی وەردەگرن و لە بنەڕەتدا دەڵاڵی خامنەیی بۆ بە فیرو دان و دزینی سەرچاوە نەتەوەییەكانی ئێرانن. هەوەرها سەركووتی هەر جۆرە دەنگێكی ئازادیویستی و رەخنەگرانەن كە لەبەرانبەر دەزگای رژیمی ئاخوندی بیانهەوێ‌ دەنگ هەڵبرن. بە شێوەی گشتی هێزی دابەش كراوی نێوان ئەو 5 برایە زۆر بە روونی دەریدەخات كە ئەوان دەڵاڵیك زیاتر نین كە ویستەكانی خۆیان و خامنەیی دابین دەكەن. سادق لە دەزگای دادوەری و یەكێك لە ئەهریمەنەكانی رژیمی ئێرانە كە  كاری ئەوەیە هەر جۆرە بیركردنەوە و دەنگێكی ئازادی ویستی  كپ بكات. لە سەرژمێر ئیعدامەكان و زیندانی كردنی چالاكانی سیاسی لەماوەی ئەو چەند ساڵەی كە لە دەزگای دادوەری بووە بە تەواوی خۆی لە یەك رستە دا بۆ خەڵكی ئێران پێناسە كردووە (ئاگادار بن من جەلادێكی بێ بەزەییم).

لەبەرانبەر ئەو جلادی و دیكتاتۆرییە خانوادەی لاریجانی باشترین شوێنیان بۆ پەروەردەكردنی وشتر مل لە ئێران  هەیە و خاوەنی سەدان كۆمپانی بە ناو و شوناسی جۆراوجۆرن و هەزاران سەدان هێكتار زەوی و سەرمایەیان خستۆتە ژیِر رەكێفی خۆیان. هەموو ئەو نیعمەتانە دەستخۆشانەی ئەو خۆش خزمەتیانەیە كە بۆ باڵی خامنەییان هەبووە. جاروباریش بە رواڵەت گەمەی سیاسی وەرێدەخەن و وای پیشان دەدەن كە ناكۆكیان لەگەڵ هێندێك لە سیاسەتەكانی وەلی فەقیە هەیە و لە سەردەمی ئەحمەدی نەژادیش سیناریۆێكی لەم چەشنەیان بەرێوە برد. ویدیۆێك لە یوتیۆب  بڵاو بۆتەوە كە باس لە وەرگرتنی رشوە لە لایەن فازڵ لاریجانی لە مورتەزەوی دادستانی پێشوو دەكات. ئەو فیلمە تەنیا ئاشكرا كردنی بەشێكی بچووكی گەندەڵیە ئابوورییەكانیانە. دەسەلات لە ئێستا دا تووشی بشێوی بووە و تەحریمەكان و باری نوێی روحانی و هەلاوسان  فشارەكانی لەسەر رژیم زیاتر كردووە .

لاریجانیەكان بە باشی دەزانن كە كاتی رۆیشتنیان هاتووە و خەریكی باروبەندیل پێچانەوەن.  لە ئێران زۆربەی پۆستەكانی بەرێوەبەری لە لایەن ئەو 5 بریایەوە جێبەجێ و كرین و فرۆش دەكرێ‌. بۆ نمونە بەرێوەبەری گشتی ، پارێزگار، قازی، دادستان، نوێنەری مەجلیس و پۆستە هەستیارەكانی دەوڵەت لە لایەن ئەو 5 برایەوە گەڵاڵەدارێژی و موعامەلەی پێوە دەركێ‌ و هژمۆنیان بەسەریانەوە هەیە. بە شیوەی نهێنی وتووێژ و رێكەوتنی ماڵی بۆ وەرگرتنی رشوە بەرێوە دەبەن. فیلمی فازل زۆر بە ئاشكرا ئەو بابەتە پشت راست دەكاتەوە و دەكرێ‌ وەك بەڵگەیێكی بە هێز تەماشا بكرێ‌. چوونكە دیالۆگی ناو ئەو فیدیۆیە بە تەواوی گەندەلی ئەو كەسانە ئاشكرا دەكات و بێ گومان خامنەیش دەوری سەرەكی هەیە و بەشەكەی خۆی بەزووترین كات پێدەگات.

دەبێ دان بەوە دابندرێ‌ كە دەوری سیاسەتە هەڵخەڵتێنەرانەی ئەو 5 برایە گەورەترین زیانی سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی لە كۆمەڵگای ئێران داوە و لەوكاتەوەی ئەو 5 ئەهریمەنە بەشێكی بەرچاو لە دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست بارودۆخی خەڵكی ئێران بەرەو خەراپتر رۆیشتووە.  زەمەن رووی راستەقینەی  ئەهریمەنەكانی رژیم باشتر ئاشكرا دەكات و رۆژێك دێ‌ كە دەبێ وەلامدەری  هەموو ئەو جینایەتانەی خۆیان بن.

            

 

 

 

 

 

 


ڕێکه‌وت: 2014-10-28 19:53:50
به‌شی ( پــیــنـج ئـــــەهـــــــریــــمەنـــــەكـــــــەی رژیــــــم )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

پــیــنـج ئـــــەهـــــــریــــمەنـــــەكـــــــەی پــیــنـج ئـــــەهـــــــریــــمەنـــــەكـــــــەی رژیــــــم پــیــنـج رژیــــــم ئـــــەهـــــــریــــمەنـــــەكـــــــەی رژیــــــم پــیــنـج ئـــــەهـــــــریــــمەنـــــەكـــــــەی رژیــــــم