نەكردووە لە هەوڵدان بۆ نەمان و سرینەوەی نژادی كورد چ لە ئیعدام و زیندانی كردن و ئەشكەنجەدان و برسی كرد چ بە كیمیاباران و زیندەبەچاڵكردن و روخاندنی مال و گوند وئاوارە و دەربەدەركردنی خەلكی لە ناوچەكانی خۆیان بۆ شوێنی دیكە و چەندین كاری قێزونی دیكە، بەلام ئەم هەنگاوانە نەبوونە هۆیی بێدەنگ كردنی نەتەوەكەمان لەهەمبەر بەدەست هێنانی مافەرەواكانمان . بەلكو بە پێچەوانەوە زیاتر لە جاران بووە هۆیی ئەوەی كە گەلەكەمان خۆراگروبەهێزتربێت .
لەدوای سەر هەلدانی گروپی دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش) و هێرشكردنی بۆسەر عێراق و سوریا و داگیركردنی موسل لە كەمتر لە 24 كاتژمێردا جارێكی دیكە هەرێمی كوردستان كەوتە بەرمەترسیەكی دیكەی دژمنان و هەولدان بۆ داگیركردن وخولقاندنی كارەسات و ماڵوێرانی لەم خاكە ئازادكراوە ، هەرچەند داعش لە سەرتادا توانی ببێتە جێی مەترسی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی بەلام لە دواجاردا لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان و خەلكی خۆبەخش توانیان پێشرەویەكانی ئەم گروپە تیرۆریستیە راگرن و پاشەكشەیان پێ بكەن بوونە جێی سەرسورمانی گەلانی جیهان لە بە هێزی و خۆراگری هێزی پێشمەرگە كە لەدوایشدا بەشێكی زۆری ولاتانی جیهان بەگشتی و ئەمریكا بەتایبەتی هاوپەیمانیتیەكی بە هێزیان كە لە 40 دەولەت پێكهاتبوو دامەزراندا بۆ لەناوبردنی داعش و هەروەها پرچەك كردنی هێزەكانی پێشمەركە و بۆردومانكردنی ئەو شوێنانەی كە چەكدارانی داعشی لێبوون لەلایەن ئەمریكاوە كە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پێشرەویەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی هەولێری پایتەخت كەمبێتەوە و زەرەروزیانێكی مادی و گیانی زۆربكەوێت لەسەریان و ستراتیژی سەربازیان لە هێرشەوە بگۆرن بۆ بەرگریكردن وپاشەكشە كردن .
لە ئێستاشدا بەشێكی دیكەی خاكی كودستانی سوریا بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێكە كەوتۆتە بەر شاڵاوی هێرشەدرندەكان چەكدارانی داعش كە ئەویش شاری كۆبانی یە كە بە چەكی قورس و پێشكەوتوو لە سێ لاوە هێرشی بەربلاو دەكاتە سەر ئەو شارە و هەموو هەولێكی بۆ ئەوەیە كە شاری كۆبانی داگیر بكات بەلام خەڵكی نیشتیمان پەروەر ویەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانیویانە بە هەموو شێوەیەك بەرگری لە كۆبانی بكەن و ناههێلن بە ئاسانی شاری كۆبانی كۆمەلكوژیەكی بەرفراوان بكرێت هەربۆیە دەبێت وڵاتانی جیهان بە هەمووشێوەیەك پشتگیری لە كۆبانێ بكەن و بیپارێزن .
ئەوەی جێی خۆشحالیە ئەو هەڵوێستە جوان و خۆشەویستیەی خەلكی كوردستانی ئێرانە بۆ شاری كۆیانی كە سەرەرای كەش و هەوایەكی ئەمنیەتی زۆر و رێگریەكانی رژێمی ئاخوندی ، بەخۆپیشاندان و وتنەوەی دروشمەكانی دژ بەداعش پیشتگیری خۆیان بۆ خۆراگری نەتەوەكامان لە كوردستانی سوریا دووپات كردەوە بێجگە لەكوردستانی ئێران لە ولاتانی دەوروبەر و ئەورپاش رەوەندی كورد بە خۆپیشادان پشتگیریان لە كۆبانی كرد وداوایان ئەوەیە كە ولاتانی هاوپەیمانی بەگشتی و توركیا بەتایبەتی رۆلی تەماشەكەر نەبین و بە هانای كۆبانی وە بچن . لە كۆتایشدا دەتوانین ئەو خۆراگریەی نەتەوەكەمان لە كۆبانی وەك یەكێك لە رەمزەكانی خۆراگری نەتەوەی كورد لە هەمبەر دوژمنان و ناحەزان دابنێین و لە مێژووی پر سەروەری نەتەوەكەمان بینووسینەوە .
چەند زانیاریەك لە باری شاری كۆبانی
ناو ی كۆبانی:
بەپێی سەرچاوەكان شاری كۆبانێ لە ساڵی1892 دروست بووە سەرەتا ناوی بەهاری عەرەب بووە بەلام ناوی كۆبانی بەبۆچوونی زۆربەی خەلكەكەی لە ناوی كۆمپانی هاتووە چونكە لە سالانی 1910تا 1920 ئۆفیسی كۆمپانیایەكی ئەڵمانی لێبوو كە پرۆژەی دروست كردنی رێگای شەمەندەفەری نێوان بەرلین – بەغدا ی جێبەجێدەكرد هەروەها زۆربەی كرێكار و خێزانەكانیان لە دەوروبەری كۆمپانیەكە نیشتەجێبوون وە زۆربەشیان كورد بوون دواتر ناوەكە هەر بەشێوەی خۆی مایەوە و بە كۆبانی ناوی دەركرد بەلام دواتر رژێمی سوریا ناوەكەی گری بۆ (عین للعرب) بەواتای چاوی عەرەب كە ئەم ناوەش بۆ ئەوە هاتووە كە كۆبانی وەك ناوچەیەكی عەرەب پێناسە بكرێت نەك كورد
جوگرافیا:
رووبەری كۆبانی 3000،23 كیلۆمەتری دووجایە و دانیشتوانەكەی بە گوێرەی سەرژمێریەكان نزیكەی60000 هەزار كەس دەبن وە بە گوندەكانی دەوروبەریەوە زیاترە لە 460هەزار كەس . لە رووی جوگرافیاو شوێنەوە لە سەر سنوری نێوان سوریا و توركیایە و 30 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای ئاوی فورات و 100كیلۆمەتر لە ئورفاوە و 150 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای حەلەبەوە دوورە و لە باكورەوە سنوری توركیایە و لە باشورەوە سنوری پارێزگای رەقەیە و لە رۆژهەڵاتەوە هاوسنورە لەگەل گرێ سپی (تەل ئەبیەد) لە رۆژئاواشەوە لەگەل جەرابلس(كەناری فورات) و مەنبەج هاوسنوورە ، زۆرینەی خاكەكەشی دەشتاییەكی راستە . هەروەها بەرزایەكانیشی بریتیە لە چیای مشتەنوور كە بەرزاییەكەی 600مەترە هەروەها قەرەبەكر و خان مەحموود و چیای ڕەش . خاكەكەی كشتوكالی و بە پیتە و بەركەتە وە هەندێك لە بەرهەمەكانی رەوانەی دەرەوەی سوریا دەكات .هەروەها كۆبانێ لە چوار ناحیە پێكهاتووە كە بریتین لە ناوەند و شێخلەر و سەرین و جەلەبی .
ئابووری :
ئابووری ناوچەكە زیاتر كوشتوكاڵیە و گوندەكانی كە نزیكەی 320 گوندن هەر كاری چاندن و جوتیاری دەكەن وە گرینگترین بەرهەمەكانیان بریتین لە پەمۆ و گەنم و باینجان و جۆ و گارس و كونجی و كەمون(بەهارات ) هەروەها لە زۆر شوێن فستق و میوەی قەیسی و ترێ و هەنجیر و هەنار بەرهەم دەهێنرێت .
هۆزەكان :
دیارترین هۆز لە كۆبانی و هەرێمی باشوری ئورفا بەرازی یە كە لە مێژووی كورداندا رۆلی دیاریان هەبووە . شاهین بەگ ناوێك بەرەبابی بەگزادەی میران (بەگلەر) سەرۆكایەتی دەكردن . هۆزەكانی دیكە بریتین لە (شەدادی- مەعاف-دنان – قەرەبەركیران- بێسكان – ئەلێدینا- زروار- ئۆخیان – شێخان – كێتكان – میران)
زمانی قسەكردنی دانیشتوانی كۆبانێ شێوەزاری "كرمانجی" یەو هاوكات كورد و ئەرمەنی تێدا ژیاون كەبەشێكی زۆریان لەبەر زەبروزەنگی توركەكان ڕایانكردووە، بەڵام زۆرینەی هەرە زۆری ئەرمەنەكان هەر لەكۆتایی سەدەی نۆزدەوە تا ساڵانی حەفتاكان وردە وردە ڕەویان كردووە و كۆبانیان جێهێشتووە.
سەرچاوە
ویكیپیدیا كوردی