دانیشتووانی لیبرتی بە خزمەتگوزارییە پزیشكیەكان بوون.
لەو راگەێندراوەدا هاتووە زیاتر لە 5 ساڵە كە دانیشتووانی لیبرتی، ئەندامانی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە عێراق، كەوتوونەتە بەر گەمارۆێكی زاڵمانە لەهەموو بەستێن و بوارەكاندا و بەدەست ئەو رەوشەوە دەناڵینن. لایەنی ئەوپەری دژی مرۆڤانەی ئەو گەمارۆیانە سەبارەت بە خزمەتگوزارییە پزیشكیەكانە. ئەو كردەوە درندانەیە تا ئێستا بۆتە هۆی مردنی 21 كەس لە دانیشتووانی لیبرتی. دوایین حاڵەتیش مردنی بەرێز تەقی عەباسیان بوو كە لە رێكەوتی 18ی سێپتامبری 2014 بە هۆی بەرگرتن لە پێراگەیشتنی بە پەلەی دەرمانی، لە لایەن كومتیەی سەركووت كۆچی دوایی كرد. جگە لەوەش، لە ئێستاشدا گیانی كۆمەڵیك نەخۆشی دیكەی كەمپەكە لە مەترسی جیددی دایە و ئەگەر ئەو گەمارۆیە بە خیرایی كۆتایی پێ نەهێندرێ زیانی قەرەبوونەكراوەی مرۆیی زیاتر ، لەداهاتوودا چاوەروان دەكرێ.
دانیشتووانی لیبرتی ئەو پەنابەرانەن كە ساڵیانی ساڵە بە شێوەی یاسایی دانیشتووی وەڵاتی عێراقن و لە ساڵی 2004 وەكوو كەسانی پارێزراو بە یاسا نێودەوڵەتیەكان بە فەرمی ناسراون. لە ساڵی 2011 ش كومیساریای بەرزی پەنابەران، دۆخی دانیشتووانی لیبرتی بە جێگەی نیگەرانی راگەیاندوە. هەر لەبەر ئەوەش پێشگرتن لە دەستراگەیشتن بە خزمەتە دەرمانیەكان لە عێراق ، پێشێلكردنی ئاشكرای مافی مرۆڤ و یاساكانی مرۆڤ دۆستانەیە.
كومیساریای بەرزی پەنابەرانیش لە 11 راگەێندراوی یەك لەدوای یەك پێی داگرتووە كە دانیشتووانی لیبرتی دەبێ مافی هاتووچۆی سەربەستانە و هەروەها خزمەتگوزارییە دەرمانیە حەیاتیەكانیان هەبێ.
واژوو كەرانی ئەو راگەێندراوە روو بە ئەمریكا و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لەبەرانبەر ئەمنیت و تەندروستی دانیشتووانی لیبرتی بەرپرسیارەتی و بەڵێنی یاسایی و ئەخلاقیان هەیە، خوازیارە پێراگەیشتنی خێرا بە سەرجەم نەخۆشانی ناو كەمپی لیبرتی و لەسەرووشیانەوە نەخۆشانی درێژخایەنی وەكوو تووشبووان بە سەرەتان، لە رێگەی ئەو خاڵانەی خوارەوە بكرێت.
1: دەستراگەیشتنی ئازادانەی دانیشتووانی لیبرتی بە خزمەتە پزیشكیەكان
2: مافی هاتووچۆی سەربەستانە بۆ دەستراگەیشتن بە پزیشك و نەخۆشخانەكانی عێراق بە مەبەستی چارەسەری كێشەی تەندورستی
3: گواستنەوەی كەل و پەل و دەزگا زەرورییەكانی پزیشكی دانیشتووانن لە ئەشرەفەوە بۆ لیبرتی كە هەمووی بە خەرج و تێچووی خۆیان دابین كراوە.