(جۆرجێ باستین) رایگەیاند: «ئەندامانێ رێكخراوێ تیرۆریستیێ خەلق (مەبەست رێكخراوێ موجاهیدینێ خەلقێ ئێرانە) مانەوەیان لە عێراق نایاساییە و ستاتۆێ پەناهەندەیێ نایانگرێتەوە». سایتێ ناوبراو لە زمان یاریدەدەرێ سكرتێرێ گشتیێ رێكخراوێ نەتەوە یەكگرتووەكانیشەوە نووسیوەتی: «نەتەوە یەكگرتووەكان بەنیازە سەردان بۆ خێزان و كەس و كارێ ئەندامانێ ئەو رێكخراوە رێك بخات و هانیشیان دەدات بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان».
كۆمیتەێ كوردێ بۆ بەرگریكردن لە «دانیشتووانێ ئەشڕەف لە لیبرتی» لە درێژەی راگەێندراوەكەی دا دەلێ: جیا لەوەێ هەبوونی وەزارەتخانەیەك بە ناوێ وەزارەتێ مافێ مرۆڤ لە عێراق خۆێ شتێكێ نامۆیە و لە هەموو وڵاتانێ جیهان، (مافەكانێ مرۆڤ) لێژنەیە لە ناو پەرلەمانەكاندا، وەزیرێ ناوبراو بە پشت بەستن بە كام حكومەتێ جیهان موجاهیدین بە تیرۆریست ناو دەبات؟ چون رێكخراوێ موجاهیدینێ خەلق ناوێ لە هیچ لیستێكێ تیرۆریستیدا نەماوە و ئەو حكومەتانەش كە بە تیرۆریست ناودێریان كردبوو شكستیان هێنا لە سیاسەكانیاندا و دادگا نێودەوڵەتیەكانێ ئەمریكا و ئەورووپا ئەم ناودێركردنانەیان بە (بێ بنەما) و (ناڕەوا) راگەیاند و بەمجۆرە داد بە سەر سیاسەتدا سەركەوت.
كەوایە وەزیرێ ناوبراو كە سەر بە رێكخراوێ (بەدر)ێ سوپاێ تیرۆریستیێ قودسێ ئێران و كەسێكێ زۆر نزیكێ (هادێ ئەلعامری) فەرماندەێ ئەو رێكخراوەیەیە تەنها بە پشت بەستن بە حكومەت ئێرانە موجاهیدین بە تیرۆریست ناودێر دەكات و ئەوەش بەر لە هەر شتێك پێناسەێ وەزیر و وەزارەتخانەكەێ بەناو مافەكانێ مرۆڤ دەردەخات كە لە ژێر نفوزێ ئێراندایە. گومان لەوەدا نیە كە دواێ ئەوەێ نورێ مالیكێ لە پۆستێ سەرۆكایەتێ وەزیران لادرا، (ئەلبەیاتی) لە لایەن حكومەتێ ئێرانەوە راسپێردراوە بۆ سەركوتكردن و كوشتارێ پەنابەرانێ ئێرانێ لە عێراق و هاوكات (هادێ ئەلعامری) لە ماوەێ ساڵێ رابردوودا دەستێ كردووە بە دزین و بەتاڵانبردنێ داراییەكانێ دانیشتووان لە شوێنێ پێشوویان واتا كامپێ ئەشڕەف لە پارێزگاێ دیالە.
لەگەڵ ئەوەشدا، بەكارهێنانێ دووبارەێ كەس و كار و خانەوادەێ دانیشتووانێ ئەشڕەف لە لایەن حكومەتێ ئێرانەوە دووبارەكردنەوەێ سیناریۆێ قێزەونانە و دژەمرۆڤانەێ ساڵانێ 2009 تا 2011یە ئەمجارە لە كامپێ لیبرتی. لە ماوەێ ئەم سێ ساڵەدا، بە وتەێ كاربەدەستانێ حكومەتێ ئێران خۆیان نزیك بە بیست هەزار (20000)كەس لە بەكرێگیراوانێ وەزارەتێ ئیتڵاعات نێردراون بۆ كامپێ ئەشڕەف تا بە (325) بڵندگۆێ گەورەێ و بۆ ماوەێ (677) رۆژ هەڕەشەێ كوشتن لە دانیشتووان بكەن و لە ژێر ناوێ كەس و كارێ دانیشتووان بە شەو و رۆژ داوا لە دانیشتووان بكەن خۆیان بە دەستەوە بدەن و بگەڕێنەوە بۆ ئێران (!) و هاوكات هێزەكانێ حكومەتێ عێراقیش زۆر جار هێرشێ سربازییان كردە سەر دانیشتووان و بە دەیان كەسیان كوشت و نزیك بە 1500كەسیان بریندار كرد!
ئێمە وەك كۆمیتەێ كوردێ بۆ بەرگریكردن لە «دانیشتووانێ ئەشڕەف لە لیبرتی» وێڕاێ شەرمەزاركردنێ هەڵوێستێ دژەمرۆڤانەێ وەزیرێ بە ناو مافەكانێ مرۆڤ لە عێراق و سیناریۆێ بەكارهێنانەوەێ خانەوادە داوا لە سكرتێرێ گشتیێ رێكخراوێ نەتەوە یەكگرتووەكان و حكومەتێ ئەمریكا دەكەین رێگە نەدەن حكومەتێ ئێران بە رێگەێ بەكرێگیراوانێ خۆێ لە ناو حكومەتێ عێراق جارێكیتر سیاستێ كوشت و بڕ كردنێ پەنابەرانێ ئێرانێ پێ و شوێن بگرێت. هەربۆیە دانیشتووان مافێ خۆیانە هێنانەێ كایەێ حكومەتێ ئێران بۆ ناو كێشەكەیان بە هێڵێ سوور بزانن و قبووڵێ ئەم بەشدارێ پێكردنە نایاسایێ و نائەخلاقێ و دژەمرۆڤانەیە نەكەن.چون حكومەتێ ئێران بە درێژایێ 35 ساڵ دەسەڵات پێشێلكارێ مافەكانێ مرۆڤ بووە و دە رۆژ پێشتر كۆمەڵگاێ گشتیێ رێكخراوێ نەتەوە یەكگرتووەكان بە زۆرینەێ دەنگ و بۆ جارێ (61)ەم ئەم پێشێلكارییانەێ ئێرانێ شەرمەزار كرد.
هەروەك زۆرجار رامانگەیاندووە، باشترین چارەسەر راگەیاندنێ كامپێ لیبرتیە وەك كامپێ پەنابەران تا ئەو كاتەێ پرۆسەێ گواستنەوەیان بۆ وڵاتانێ سێیەم كۆتایێ دێت.