__ درێژەی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی كورد لە زیندانی ورمێ و بێ هەڵوێستی بەرپرسان__ زیندانی کرانی مامۆستایەک لە سنە و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی مەریوانی__ شاعیرانی کوردستانی لە "رۆژئاوای پاییزێک"دا میوانی مەریوان بوون__  دانپێدانانی وەزیری ئیتلاعاتی رژێم بە دەستێوەەردان لە وڵاتانی دەرەكی و كوشتنی نەیاران__ مانگرتن و شۆرشی 500 زیندانی لە زیندانی قەزەلحەساری كەرەج__ شەیخۆلئیسلام راوێژكاری لاریجانی خوازیاری دەخاڵەتی مەجلیس لە وتووێژە ناوكەیەكان بوو__ وه‌زیری نوێی به‌رگریی ئه‌مریكا دیاریكرا__ یەكەم گه‌شتی مرۆڤ به‌ره‌و مه‌ریخ ده‌ستیپێكرد

درێژەی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی كورد لە زیندانی ورمێ و بێ هەڵوێستی بەرپرسان
مانگرتنی زیندانیانی سیاسی كورد لە زیندانی ورمێ پێینایە 16 هەمین رۆژی خۆی و تاكوو ئێستا بەرپرسان هیچ وڵامێكیان بە داخوازی ئەو زیندانیانە نەداوەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، 29 كەس لە زیندانیانی سیاسی بەندی 12ی زیندانی ورمێ لە رۆژی پێنجشەممە 29ی خەزەڵوەرەوە لە نارەزایەتی بە جیانەكردنەوەی بەندەكانیان لەگەڵ زیندانیانی مادە هۆشبەركان مانیان لە خواردن گرتووە و لە نۆهەمین رۆژی ئەو مانگرتنەدا مەنسوور ئاروەند زیندانی سیاسی كوردی مەحكوم بە ئێعدام لە ناكاوو بۆ زیندانی مەهاباد گواسترایەوە. 16 رۆژی لە مانگرتنی ئەو زیندانیە سیاسیانە لە كاتێكدا تێدەپەرێت كە سەرەرای بێ هەڵوێستی بەرپرسانی زیندان لەمەر داواكاریەكانیان دەستیان كردووە بە هەرەشە كردن لێیان وەك هاوردنی 100 زیندانی عادی بۆ بەندەكەیان و گواستنەوەی زیندانیانی سیاسی بۆ بەندەكانی مادەی هۆشبەر و باقی تاوانەكانیتر. جێگەی باسە كە بەرپرسان وریاییان داوە بە زیندانیانی مەحوكم بە ئێعدام كە ئەگەر بێتوو مانگرتنەكەیان نەشكێنن پرۆسەی بەرێوەبردنی حوكمەكەیان دەخەنە بواری جێ بە جێكردنەوە.








زیندانی کرانی مامۆستایەک لە سنە و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی مەریوانی
لە حەفتەی رابردوودا مامۆستایەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندان کراوە و هیچ هەوالێکیش لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی دیکەی مەریوانی لەبەر دەستدا نییە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، دادگای ئینقلابی سنە بە کورتە نامەیەک موختار ئەسەدی، یەکێک لە چالاکانی سینفیی کوردستانی ئاگادار کردەوە، کە خۆی بە بەشی بەڕێوەبەردنی حوکمەکان بناسێنیت. ئەو مامۆستا کوردە، کە خێزاندار و باوکی سێ منداڵیشە، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی زیندانییەکەی، بانگهێشتی بەشی بەڕێوەبەردنی حوکمەکانی دادگای ئینقلابی سنە کرابوو. موختار ئەسەدی، چەند ساڵ پیش ئێستا لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەڵاواتی، بە تۆمەتی "تەبلیغ بە دژی نیزام" حوکمی یەک ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوە. لەلایەکی دیکەوە، سەرەتای حەفتەی رابردوو، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هاوولاتییەکی کوردی بە هۆکارێکی ناڕوون دەستبەسەر کرد. عەلی خۆشنمەک، تەمەن ٥٢ ساڵ ئە وهاووڵاتییە کوردەیە، کە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوەو سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.







شاعیرانی کوردستانی لە "رۆژئاوای پاییزێک"دا میوانی مەریوان بوون
بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە شاعیرانی کوردستان، شەوە شێعرێک لە ساڵۆنی کۆڕی فەرهەنگیی مەریوان بەڕێوەچوو. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین لە شاری مەریوان، شەوە شێعرێکی لەژێر ناوی "رۆژئاوای پاییزێک" بۆ شاعیرانی کورد لە شارەکانی سنە، مەهاباد، دیواندەرە، مەریوان و سەقز وەرێخست. ئەو شەوە شێعرە، کە سەرلە ئێوارەی رۆژی پێنج‌شەممە، رێکەوتی ١٣ی سەرماوەز بەڕێوەچوو، ئەو شێعرانەی کە لەلایەن کۆمیتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین و ئیدارەی ئیرشادەوە تەئید کرابوو، خوێندرانەوە.ئارام فەتحی شاعیری لاوی خەڵکی مەریوان و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆڕە شێعرییە، رایگەیاندووە؛ جەمشید ئاریانا، سەلام نەباتی، محەمەد دانش، موژدە ئازەری، فرووزان بابایی‌نەژاد، غەزاڵ کەریمی، ئەبووبەکر راوەند، ئارام فەتحی، سۆران حوسێنی، کامیل داوەری، ئەیوب هەقبین، شادی سەعدوڵڵاهی، هادی تەبەرزەد و فەرهاد رەمەزان‌فەر شاعیرانی مەریوانی و عەلی سینی، میلاد ئەمانوڵڵاهیلە شاری سەقز و زۆهرە سەوڵی و سروە مەجیدییش لە سنە و هەروەها سمایل عەزەمی و ناسر یەزدانی لە دیواندەرە و ئەبووبەکر عەزیزیان لە ماهابادەوە بەشدارییان لەو کۆرە شێعرییەدا کردووە. ئەو شەوە شێعرە، کە هەتا کاتژمێر ١١ی شەو درێژەی کێشا، شاعیرانی بەشدار شێعرەکانیان ئاوێتە لەگەڵ دەنگی مۆسیقا پێشکەشی بەشدارانی ئێوارە کۆڕەکە کرد.








 دانپێدانانی وەزیری ئیتلاعاتی رژێم بە دەستێوەەردان لە وڵاتانی دەرەكی و كوشتنی نەیاران
ئاخەند عەلەوەی وەزیری ئیتلاعاتی رژێمی ئاخوندی بە بێشەرمانەوە دانینا بە دەستێوەردانەكانی رژێمی ئاخوندی لە وڵاتانی دەرەكی بە تایبەت پاكستان، تانزانیا، عێراق و سووریە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، وەزیری ئیتلاعاتی رژێمی ئاخوندی رایگەیاند، ئەو كەسەی كە 20 ساڵ پێش سەرۆكی ئیتلاعاتی سیرجانی لە كێوێكەوە خستبووە خوارەوە و كوشتبووی لە كەراچی دەستبەسەر كراو سزا درا. ناوبراوو هەروەها وتی كەسێك بە ناوی مەحەمەد بۆزۆرگنیا كە لە ماوەی ساڵەكانی 87 و 88 پانزدە كەس لە هێزە ئینتزامیەكانی كوشتبوو و رایكردبووە تانزانیا كەوتە بەر تیری غەیب. وەزیری ئیتلاعات لە دانپێدانانێكیتردا وتی، چەند مانگ پێش عەبدۆلرەئوف ریگی و برازاكەی لە پاكستان بوونە ئامانجی تیری غەیبی. جێگەی باسە كە ناوبراوو لەمەر دەستێوەردان لە وڵاتانی سووریە و عێراق بە بیانووی دژایەتی لەگەڵ داعش وتی، رێگە چارەی روبەروو بوونەوە لەگەڵ ئەو قەیرانە ناگات بە دەستێوەردانی نیزامی و دەبێت لە رێگای ئەمنیەتیەوە بەرەورووی ببینەوە.








مانگرتن و شۆرشی 500 زیندانی لە زیندانی قەزەلحەساری كەرەج
لە رۆژی چوارشەممە 12ی سەرماوەزەوە تا ئەمرۆ لانیكەم 500 زیندانی لە زیندانی قەزەلحەساری كەرەج دژبە سیاسەتەكانی بەكرێگیراوانی رژێم دەستیان داوەتە مانگرتن و شۆرش لەو زیندانە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، زیندانیانی واحدی 2ی سالۆنی 3ی زیندانی قەزەلحەساری كەرەج لە بەرانبەر هێزە ئەمنیەكانی ناوو زیندان بەرخۆدانیان كردووە تاكوو ئەمرۆ شەممە 15ی سەرماوەز دەرگاكانی ئەو بەندە بەستراوە و هیچ هاتوچۆێك بۆ ئەو بەندە رێگەی پێ نادرێت. جێگەی باسە كە هێزەكانی گاردی تایبەتی زیندان هێرشیان كردووەتە سەر زیندانیان و زیندانیان بەرپەرچی ئەو كارەی هێزە ئەمنیەكانیان داوەتەوە. زیندانیان رایانگەیاندووە كە دژبە سیاسەتەكانی بەرپرسانی زیندان مان لە خواردن دەگرن و ماوەی سێ رۆژە خواردنیان وەر نەگرتووە.








شەیخۆلئیسلام راوێژكاری لاریجانی خوازیاری دەخاڵەتی مەجلیس لە وتووێژە ناوكەیەكان بوو
شێخۆلئیسلام راوێژكاری عەلی لاریجانی وێرای دەربرینی شك و گۆمانی خۆی لەمەر ناوەرۆكی وتووێژەكان رایگەیاند، ناوەرۆكی وتووێژەكان ناروونە و بە ئاشكرا كردنی گۆشەێك لە پشت پەردەی رێكەوتنە نهێنیەكانی ناوكەییەكان خوازیاری دەخاڵەتی مەجلیس لە پەسەند كردنی رێكەوتنی كۆتایی بووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، ناوبراوو وتی ئێمە هەر رۆژە و شاهێدی ناروونی زیاتر لەو وتووێژانەین و تاكوو ئێستاش چەندین خاڵی ناكۆك لە نێوان ئێمە و وڵاتانی 5 + 1 بوونی هەیە. ناوبراوو وتی، ئەكەمین ناكۆكی ئێمە لە سەر رێژەی سانترفیۆژەكانە كە مەودای بۆچوونی دوو لایەن لەمەر رێژەی سانترفیۆژەكان دەیان هەزار سانترفیۆژە. دووهەمین ناكۆكی لەمەر رێژە پیتاندنە و سێهەمین ناكۆكی لەمەر رئاكتۆری ئاوی قۆرسی ئەراكە كە ئەمریكا دەیەوێت ئەو رئاكتۆرە ببێت بە ئاوی سووك و چەندین خاڵیتر.








وه‌زیری نوێی به‌رگریی ئه‌مریكا دیاریكرا
سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وه‌زیرێكی نوێی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی دیاریكرد. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیته‌رز، دوێنێ‌ هه‌ینی، 14ی سەرماوەزی 1393 باراك ئۆباما، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، ئاشتۆن كارتر-ی وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی له‌جێكی جاك هیگڵ دیاریكرد. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌سه‌ندكردنی كارتر، وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی نوێی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ ئاسانی تێپه‌ڕێت، چونكه‌ پێشتر كۆماریخوازه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه‌ لارییان له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و وه‌زیره‌ نییه‌. ئاشتۆن كارتر ته‌مه‌نی 60 ساڵه‌ و به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ كه‌سێكی راشكاوه‌، له‌ ماوه‌ی ساڵانی 2011 بۆ 2014 جێگری وه‌زیری به‌رگری بووه‌ و شاره‌زاییه‌كی زۆری له‌ بواره‌كه‌ی خۆیدا هه‌یه‌.








یەكەم گه‌شتی مرۆڤ به‌ره‌و مه‌ریخ ده‌ستیپێكرد
دوای یه‌ك رۆژ له‌ دواكه‌وتنی، یه‌كه‌م گه‌شتی مرۆڤ به‌ره‌و هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ده‌ستیپێكرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، له‌ گه‌شتێكی تاقیكردنەوەدا ئاژانسی فه‌زایی ناسا، كه‌شتیی ئاسمانیی (ئۆریۆن)ی به‌ره‌و هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م مووشه‌كی ده‌لتا4ی ره‌وانه‌كردووه‌.  ئه‌و مووشه‌كه‌ هێنده‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی 24 نهۆمی به‌رزه‌ و له‌ ئاسمانی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سییه‌وه‌ و له‌ بنكه‌ی كنافیراڵ-ی سه‌ربه‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ولایه‌تی فلۆریداوه‌ ره‌وانه‌ كراوه‌. ئاژانسی ناسا نۆ ملیار دۆلاری بۆ كه‌شتیی ئۆریۆن خه‌رجكردووه‌ و له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا گه‌شتی دووه‌می به‌بێ كه‌شتیوانی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌دات، بڕیاریشه‌ تا ساڵی 2021 دوو كه‌شیتوان به‌ هه‌مان كه‌شتی ره‌وانه‌ی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بكات.

ڕێکه‌وت: 2014-12-06 09:42:47
به‌شی ( هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

هەواڵەكانی كوردستان، هەواڵەكانی كوردستان، ئێران هەواڵەكانی ئێران كوردستان، ئێران هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و هەواڵەكانی و كوردستان، و هەواڵەكانی كوردستان، و ئێران و هەواڵەكانی ئێران و كوردستان، ئێران و هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان هەواڵەكانی جیهان كوردستان، جیهان هەواڵەكانی كوردستان، جیهان ئێران جیهان هەواڵەكانی ئێران جیهان كوردستان، ئێران جیهان هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان و جیهان هەواڵەكانی و جیهان كوردستان، و جیهان هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان ئێران و جیهان هەواڵەكانی ئێران و جیهان كوردستان، ئێران و جیهان هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 15ی هەواڵەكانی 15ی كوردستان، 15ی هەواڵەكانی كوردستان، 15ی ئێران 15ی هەواڵەكانی ئێران 15ی كوردستان، ئێران 15ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 15ی و 15ی هەواڵەكانی و 15ی كوردستان، و 15ی هەواڵەكانی كوردستان، و 15ی ئێران و 15ی هەواڵەكانی ئێران و 15ی كوردستان، ئێران و 15ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 15ی جیهان 15ی هەواڵەكانی جیهان 15ی كوردستان، جیهان 15ی هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 15ی ئێران جیهان 15ی هەواڵەكانی ئێران جیهان 15ی كوردستان، ئێران جیهان 15ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 15ی و جیهان 15ی هەواڵەكانی و جیهان 15ی كوردستان، و جیهان 15ی هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 15ی ئێران و جیهان 15ی هەواڵەكانی ئێران و جیهان 15ی كوردستان، ئێران و جیهان 15ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی سەرماوەزی كوردستان، سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، سەرماوەزی ئێران سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران سەرماوەزی كوردستان، ئێران سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران سەرماوەزی و سەرماوەزی هەواڵەكانی و سەرماوەزی كوردستان، و سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، و سەرماوەزی ئێران و سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران و سەرماوەزی كوردستان، ئێران و سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و سەرماوەزی جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی جیهان سەرماوەزی كوردستان، جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، جیهان سەرماوەزی ئێران جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران جیهان سەرماوەزی كوردستان، ئێران جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان سەرماوەزی و جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی و جیهان سەرماوەزی كوردستان، و جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان سەرماوەزی ئێران و جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران و جیهان سەرماوەزی كوردستان، ئێران و جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان سەرماوەزی 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی 15ی سەرماوەزی كوردستان، 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، 15ی سەرماوەزی ئێران 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران 15ی سەرماوەزی كوردستان، ئێران 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 15ی سەرماوەزی و 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی و 15ی سەرماوەزی كوردستان، و 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، و 15ی سەرماوەزی ئێران و 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران و 15ی سەرماوەزی كوردستان، ئێران و 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 15ی سەرماوەزی جیهان 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی جیهان 15ی سەرماوەزی كوردستان، جیهان 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 15ی سەرماوەزی ئێران جیهان 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران جیهان 15ی سەرماوەزی كوردستان، ئێران جیهان 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 15ی سەرماوەزی و جیهان 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی و جیهان 15ی سەرماوەزی كوردستان، و جیهان 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 15ی سەرماوەزی ئێران و جیهان 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران و جیهان 15ی سەرماوەزی كوردستان، ئێران و جیهان 15ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی 1393 كوردستان، 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 1393 ئێران 1393 هەواڵەكانی ئێران 1393 كوردستان، ئێران 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 1393 و 1393 هەواڵەكانی و 1393 كوردستان، و 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 1393 ئێران و 1393 هەواڵەكانی ئێران و 1393 كوردستان، ئێران و 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 1393 جیهان 1393 هەواڵەكانی جیهان 1393 كوردستان، جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 1393 ئێران جیهان 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 1393 كوردستان، ئێران جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 1393 و جیهان 1393 هەواڵەكانی و جیهان 1393 كوردستان، و جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 1393 ئێران و جیهان 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 1393 15ی 1393 هەواڵەكانی 15ی 1393 كوردستان، 15ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 15ی 1393 ئێران 15ی 1393 هەواڵەكانی ئێران 15ی 1393 كوردستان، ئێران 15ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 15ی 1393 و 15ی 1393 هەواڵەكانی و 15ی 1393 كوردستان، و 15ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 15ی 1393 ئێران و 15ی 1393 هەواڵەكانی ئێران و 15ی 1393 كوردستان، ئێران و 15ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 15ی 1393 جیهان 15ی 1393 هەواڵەكانی جیهان 15ی 1393 كوردستان، جیهان 15ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 15ی 1393 ئێران جیهان 15ی 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 15ی 1393 كوردستان، ئێران جیهان 15ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 15ی 1393 و جیهان 15ی 1393 هەواڵەكانی و جیهان 15ی 1393 كوردستان، و جیهان 15ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 15ی 1393 ئێران و جیهان 15ی 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 15ی 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 15ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 15ی 1393 سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی سەرماوەزی 1393 كوردستان، سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، سەرماوەزی 1393 ئێران سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران سەرماوەزی 1393 و سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی و سەرماوەزی 1393 كوردستان، و سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و سەرماوەزی 1393 ئێران و سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران و سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران و سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و سەرماوەزی 1393 جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی جیهان سەرماوەزی 1393 كوردستان، جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان سەرماوەزی 1393 ئێران جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان سەرماوەزی 1393 و جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی و جیهان سەرماوەزی 1393 كوردستان، و جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان سەرماوەزی 1393 ئێران و جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران و جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان سەرماوەزی 1393 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی 15ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 15ی سەرماوەزی 1393 ئێران 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران 15ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 15ی سەرماوەزی 1393 و 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی و 15ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، و 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 15ی سەرماوەزی 1393 ئێران و 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران و 15ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران و 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 15ی سەرماوەزی 1393 جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 ئێران جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 و جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی و جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، و جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 ئێران و جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 15ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 15ی سەرماوەزی 1393