هەرەشەی رژیمی ئاخوندی لە زیندانیانی مانگرتووی زیندانی ورمێ
مانگرتنی زیندانیانی سیاسی كورد لە
زیندانی ورمێ پێینایە 20مین رۆژی خۆی و فشارەكان لە لایەن بەرپرسانی رژێمەوە بۆ سەر ئەو زیندانیانی لە زیادبووندایە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، زیندانیانی سیاسی كورد لە زیندانی ورمێ كە ماوەی 20 رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە لە لایەن بەرپرسی جینایەتكاری زیندان وبەرپرسی ئیتلاعاتی زیندانەوە هەرەشەیان لێ كراوە كە ئەگەر بەردەوام بن لە سەر مانگرتنەكەیان لە زووترین كاتدا سزای سێدارەكەیان ئەنجام دەدرێت. ئەو زیندانیە مانگرتووەنەی كە سزای سێدارەیان پێ دراوە وهەرەشەیان لێ كراوا بریتین لە عەلی ئەفشاری, عەلی ئەحمەد سلیمان, حەبیب ئەفشاری, شیروان نژادی, ئیبراهیم عیسا زادە, جەماڵ محەمەدی وسامی حسینی. هەروەهاباری تەندرووستی یەكێك لە مانگرتووان بە ناوی عەلیرەزا رەسووڵی زۆر خراپ راگەندراوە بەرپرسانی زیندان بە هۆی خراپ بوونی باری تەندروستی ئەو كەسەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام بە بێ هیچ دەرمان وچارەس
ەركردنێك سەر لە نوێ بردوویانەتەوە بۆ زیندان.
خراپیی رێگەی هاتوچۆی ٣٠ گوندی بانە، هاووڵاتییانی وەزاڵە هێناوە
رێگەی ٣٠ گوندی ناوچەی بانە و سەرە
ڕای هاتوچۆی سەدان ئوتۆمبێلی گەورە بو بچووک، ماوەی زایتر لە ٢٠ ساڵە بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانەوە، لە بارودۆخێکی نالەباردایە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، خراپیی جادەی سەر پردی بۆیەن، کە لە ٦ کیلۆمیتریی شاری بانە هەڵکەوتووە، و رێگەی هاتوچۆی خاڵی سنووریی سەیرانبەند و نزیک بە ٣٠ گوندی ناوچەی بانەیە، هاووڵاتییان و شۆفیرانی وەزاڵە هێناوە. یەکێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە راگەیاند؛ لە ماوەی ساڵانی رابردوودا شۆرای گوندەکانی خوڕیاوا، کێلە و نەنۆر کە بەسەر ئەو رێگەیەدا هاتوچۆ دەکەن، دەیان جار سەردانی ئوستانداری و فەرماندارییان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە. ئەو رێگەیە، کە بە مەودای نزیک بە ١ کیلۆمیتر خراپ بووە، بە گوتەی خەڵکی ئەو ناوچەیە لە کاتی بەفر و باراندا هاتوچپ تیایدا ئەستەم دەبێت و ئەمەش هاووڵاتییان بەرەوڕووی کێشە و گرفت دەکاتەوە.خەڵکی ناوچەی بۆیەنی سەربە شاری بانە، بە تەواوەتی لە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکوومەتی و هەروەها جێبەجی نەکردنی بەڵێنییەکانیان بۆ چارەسەر کردنی کێشە و گرفتی ئەو رێگەیە ناڕازین و داوا دەکەن بە زووترین کات کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.
لە رۆژی ١٦ی سەرماوەزدا لە تاران، پشتیوانی لە زیندانییانی مانگرتووی ورمێ کرا
لە رۆژی ١٦ی سەرماوەزدا و بە بەشداری
ی چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤی کورد لەتاران، پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتووی زیندانی ورمێ کرا. بەپێی راپۆرتی هەوالدەریی کوردپا، رۆژی ١٦ی سەرماوەز، لە پارکی (لالە)ی تاران، لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە بۆنەی رۆژی خوێندکارەوە رێکخرابوو، چالاکانی مەدەنیی کورد پشتیوانی‌یان لە زیندانیانی مانگرتووی زیندانی ورمێ کرد.ئەو کۆبوونەویەی پارکی لالەی تاران، کە سەحەر سەعادەتی چالاکی مەدەنی و رەزا شەریفی بۆکانی چالاکی مافی مرۆڤ لە بۆکانەوە تیایدا بەشدارییان کردبوو، لەلایەن مەئموورانی لیباس شەخسییەوە هێرشی کرایە سەرو وێڕای بڵاو پێکردن بە بەشداران، چەند کەسێکیشیان دەستبەسەر کرد. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، رەزا شەریفی بۆکانی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکان بووە، کە بە پێکهێنانی کۆبوونەوی نایاسایی تۆمەتبار کراوەو پاش چەند کاتژمیر لێپرسینەوە، ئازاد کراوە. ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە رەزا شەریفی بۆکانی‌یان راگەیاندووە، کە ئەمڕۆ سێ‌شەممە خۆی بە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بناسێنێت.
کوردستان 8 ساڵ دواکه‌وتووه له گه‌شه‌ی ژێرخانه‌کان
فه‌رمانداری شاری سه‌قز به ئاماژه به‌وه‌ی ک
ه کوردستان 8 ساڵه له گه‌شه‌ی ژێرخانه‌کان دواکه‌وتووه وتی: بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی گه‌شه‌ی بنه‌مایی ده‌بێ له پێناو خێرکردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی به‌رزکردنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌کانی گه‌شه‌کردن له کوردستان هه‌وڵ بده‌ین. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان: عه‌لی ئه‌کبه‌ر وه‌رمه‌قانی له سنه، به ئاماژه به‌م بابه‌ته داوای کرد گوژمه بۆ گه‌یشتن به پێوه‌ره قبووڵ کراوه‌کانی گه‌شه‌ی پارێزگا له‌چاو مامناوه‌ندی وڵات ته‌رخان بکرێت، وتی: کوردستان 8 ساڵ له گه‌شه‌ی ژێرخانه‌کان دواکه‌وتووه. وه‌رمه‌قانی به ئاماژه به به‌ڵێنه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ دابین کردنی گوژمه‌کان به شێوه‌ی تایبه‌ت به ئامانجی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌کانی پارێزگا خه‌سارلێکه‌وتووه‌کان له شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق داوای کرد ئه‌م گوژمه‌یه بدرێته پارێزگای کوردستانیش.فه‌رمانداری شاری سه‌قز له درێژه‌دا داوای کرد به ئامانجی گه‌یشتن به گه‌شه ئاوڕی تایبه‌ت له نوخبه‌کانی به‌شی کشتوکاڵ بدرێته‌وه و وتی: به‌هێزکردنی پیشه ته‌بدیلییه‌کان و ئاماده‌کردنی به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان و به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی له گونده‌کان ده‌بێ به هه‌ند وه‌ربگیردرێت.
345هەزار تووشبوو بە مادەی هۆشبەری شیشە لە ئێران دا هەیە
بە پێی راپۆرتی هەوادەری رۆیترز بە كار هێنانی مادەی شیش
ە لە ئێران زیاد بوونێكی بەر چاوی هەیە. رژیمی ئاخوندی رۆژانە بۆ بەرگری لە پەرەسەندنی مادەهۆشبەرەكان بە شێوەی وەحشیانە خەلك لە سێدارە دەدات بەڵام زۆر بوونی بە رچاوی مادە هۆشبەرەكان زۆر سەرەنج ڕاكێشە وبە پێی ئاماری رەسمی كە رژیم بڵاوی كردووەتەوە زیاتر لە 345هەزار كەس تووشبوو بە مادەی شیشە لە ئێران دا هەیە. ئەمە ئەو راستیە دەگەینێت كە رژیمی ئاخوندی خۆی دەستی لە بڵاو كردن وپەرە پێدانی مادە هۆشبەرەكاندا هەیە. شارەزایانی بواری مادە هۆشبەرەكان بە سەرچاوە هەواڵدەریەكانیان راگەیاندووە هۆكاری سەرەكی زۆر بوونی تووشبوان بە مادەی شیشە بڵاو بوونەوەی زانیاری هەڵەیە كە پێیان وایە بە شێوە یەكی كاتی دەتوانن مادەی شیشە بە كار بێنن وهەر كاتێك پێیان خۆش بێت بە كاری نەهێنن واتە تووش بوونی نیە,ئەمە یەكێك لەو زانیاریە هەڵانە یە كە دراوە بە خەڵك و بوەتە هۆكاری سەرەكی پەرەسەندی تووشبووان بەو مادە هۆشبەرە.
یونیسێف: 2014 ساڵێكی وێرانكه‌ر بووه بۆ منداڵان
دوێنێ دوشه‌ممه رێكخراوی ن
ه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، 2014 ساڵێكی وێرانكه‌ر بووه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی بونه‌ته قوربانیی ململانێكان به‌تایبه‌ت له سوریا‌و عیراق و غه‌ززه‌و سودان و كۆماری كۆنگۆی دیموكرات و ئۆكرانیا. هاوكات هۆشداریشی له‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا كه خۆی له‌په‌تای ئیبۆلادا ده‌بینێته‌وه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران منداڵ هه‌تیو ده‌كه‌ون و نزیكه‌ی پێنج ملیۆنیش تریش رێ‌یان پێ نادرێت بچنه قوتابخانه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، ئه‌نتۆنی له‌یك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ ساڵێكی وێرانكه‌ر بووه بۆ ملیۆنه‌ها منداڵ. منداڵان له‌سه‌ر كورسییه‌كانی خوێندن، یان به‌خه‌وتوویی له‌ناو خێزانه‌كانیان كوژراون و هه‌تیوكه‌وتون، ئه‌شكه‌نجه دراون و روبه‌ڕوی لاقه‌كردن و وه‌ك كۆیله فرۆشتن بونه‌ته‌وه. "له‌یاده‌وه‌ری نوێماندا نیه ئه‌م ژماره زۆره‌ی منداڵ توشی ئه‌م كاره‌ساته بوبن". به‌پێی ئاماری ئەم رێكخراوه 230 ملیۆن منداڵ له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین كه ململانێی چه‌كداری به‌خۆوه ده‌بینن، له‌وانه 15 ملیۆنیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌ر ئه‌و كۆژانانه ده‌كه‌ون.به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت: 15 ملیۆن منداڵ گیرۆده‌ی ململانێ تونده‌كانی كۆماری ئه‌فه‌ریقای ناوه‌ڕاست و عیراق و باشوری سودان و فه‌ڵه‌ستیبن و سوریا‌و ئۆكرانیان، زۆربه‌شیان به‌هۆی ئه‌م ململانێیانه‌وه بێ‌ماڵ و حاڵ بون و ئاواره بون. به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان له‌ئێستادا 230 ملیۆن منداڵ هه‌ن كه له‌وڵات و هه‌رێمگه‌لێكدا ده‌ژین كاریگه‌ریی ناكۆكیی چه‌كدارییان له‌سه‌ره".به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوه‌كه له‌سوریا حه‌وت ملیۆن و 300 هه‌زار منداڵ به‌ر كاریگه‌ری ئه‌و قه‌یرانه كه‌وتون كه ئێستا به‌رده‌وامه، ملیۆنێك و 700 هه‌زاریان ئاواره‌ن. له‌عیراقیش به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان دوو ملیۆن و 700 هه‌زار منداڵ به‌ركه‌وته‌ی قه‌یرانه‌كه‌ن و چاودێران له‌و بڕوایه‌دان 700 منداڵ توشی برینداربون و كوشتن و ته‌نانه‌ت له‌سێداره‌دان هاتون. له‌و دوو وڵاته‌دا منداڵان بونه‌ته قوربانیی توندوتیژیی دڕندانه، هه‌روه‌ك بونه‌ته شایه‌تحاڵیش بۆ ئه‌و روداوانه‌و له‌هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا خودی خۆیان به‌شدارییان له‌و كارانه‌دا كردووه".
جۆرج بوش هۆشداری ده‌رباره‌ی داعش ده‌دات
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ر
ایگه‌یاند كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدان بۆسه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه ته‌نها له چوارچێوه‌ی عیراق و سوریادا به‌رده‌وام نابێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، جۆرج ده‌بلیو بوش سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن) وتی: "پێویسته ئامانجێك هه‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌و ئامانجه‌ش كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك ئۆباماوه دیاریكراوه ئامانجێكی باشه كه تواناكانی داعش لاواز ده‌كات و هه‌لی له‌ناوبردنی ئاسانتر ده‌كات". وتیشی: "پاش دیاریكردنی ئه‌و ئامانجه پێویسته نه‌خشه دابڕ‌ێژین بۆ گه‌یشتن پێی، دواتر ده‌بێت گۆڕانكاری له پلانه سه‌ره‌تاییه‌كاندا بكرێت كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه داڕێژراون". بوش راشیگه‌یاند كه "به بۆچوونی من داعش ڕێكخراوێكی مه‌ترسیدار و كوشنده‌یه نه‌ك ته‌نها له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌ستی خۆیان، به‌ڵكو بۆسه‌ر ئاسایشی ئێمه‌ش".
گواستنەوەی 35 زیندانی مەحكوم بە ئێعدام لە زیندانی قەزەلحەسار بۆ ژوری تاكەكەسی
لە رۆژانی رابردوو بە تایبەتی
لە رۆژی 16ی سەرماوەز سەرجەم 35 زیندانی مەحكوم بە ئێعدام لە واحدی 2ی زیندانی قەزەلحەسار گواسراونەتەوە بۆ ژوورەكانی تاكە كەسی.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، ئەو 35كەسە حۆكمی ئێعدام‌یان دراوە و هێندیكیشیان ئەو كەسانەن كە بە كرێگیراوانی رژیم بە رێكخەرانی سەرەكی مانگرتنی ناو زیندانی قەزەلحەساریان دەزانێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، مەترسی ئێعدام كردنی مانگرتووەكان زۆر جیدیە. جێگەی باسە كە رژێمی ئاخوندی لەم ماوەی دواییدا فشارێكی زۆری بۆ سەر زیندانیان هیچناوە.
بوونی قاسم سلێمانی لە عێراق پێشێلكردنی گەمارۆكانی شۆرای ئەمنیەتە
نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، بوونی فەرماندەی هێزی قدسی رژیم
ی ئاخوندی لە عێراق پێشێلكردنی گەمارۆكانە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیترز چاوەدێرانی گەمارۆكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێن ئەو وێنانەی كە لە عێراقدا گیراوە نیشان دەدات كە فەرماندەی هیزی نیزامی قۆدسی رژیمی ئاخوندی بۆ پێشێلكردنی یاسای گەمارۆی سەفەر كە نەتەوەیەكگرتووەكان لە سەریان دانابوو‌و هاتوچۆی عێراق دەكات, قاسم سلێمانی كە بازووی دەرەوەی سپای پاسدارانە لە ساڵی 2007بوە لە لایەن شۆرای ئەمنییەتی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە سەفەری نێودەوڵەتی لێ قەدەغە كراوە و داراییەكانیشی راگیراون.لە راپۆرتی هەفتانەی كارناسانی ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان كە رۆژی دوشەممە لە لایەن رۆیترەوە بڵاو كرایەوە, نووسراوە قاسم سلێمانی لە چەندین وێنە وفیلمدا دەركەوتووە كە دەوترێت لە عێراقە.
ئا‌مریكا رژیمی ئاخوندی بە پێشێلكردنی نەهێنی گەمارۆكان تاوانباردەكات
دەوڵەتی باراك ئۆب
اما رایگەیاند كە رژێمی ئاخوندی ئێران بە شێوەی نهێنی گەمارۆكان دەور دەداتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، رژیمی ئاخوندی بە پێشێلكردنی نەهێنی گەمارۆكانی نەتەوەیەكگرتووەكان تاوانبار دەكات واشنگتۆن بەڵگەهایەكی هەیە كە نیشان دەدات رژیمی ئاخوندی هەوڵ دەدا كەل وپەلی نوێ بۆ تەئسیساتی ئەراك بكڕێت بەڵام كۆشكی سپی نایەوێت بە ئاشكرایی شتێك سەبارە بەوە رابگەینێت. هەروەها لە چەندمانگی رابردوودا وەفدێكی ئەمریكایی بە وەفدی كارناسی چاوەدێرانی گەمارۆكانی ئێرانیان راگەیاندووە كە مەئموورانی كرینی مەوادی رژیم هەوڵەكانیان بۆ بە دەست هێنانی نایاسایی كەل وپەلی راكتۆری ای ار .40 ,زیاد كردووە.