__ شۆفیر تاکسییەکی خەڵکی ورمێ، لەبەر جلوبەرگە کوردییەکەی دەستبەسەر کرا__ بەرێوەچوونی پیشانگەیەکی هونەری لەئاوایی "نێ"‌ی مەریوان__ ٨٥ ژنه‌چالاكی‌مه‌ده‌نی‌‌و سیاسیی کورد پشتیوانییان لە مانگرتووانی زیندانی ورمێ کرد__ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا: زمانی كوردی هه‌ر زیندووه‌__ وەزیری دەرەوەی كەنەدا : ئێران لە وڵاتانی عەرەبیدا پشتگیری تیرۆر دەكات__ نوێكردنەوەی ئیقامە و مانەوەی 450هەزار ئەفغانی لە ئێران__ پۆلیسی ئەمریكا وریاییدا لەمەڕ هێرشی هاككەرەكانی رژیمی ئاخوندییەوە__ وێندی شێرمەن لە ژنێڤ لەگەڵ بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی چاوپێكەوتنی دەبێت

شۆفیر تاکسییەکی خەڵکی ورمێ، لەبەر جلوبەرگە کوردییەکەی دەستبەسەر کرا
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ، کە بە مەبەستی مسافیربەری سەردانی ئەندیمشکی کردبوو، لەلایەن پاسگایەکی هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، خوسرەو بیگلەری تەمەن ٣٥ ساڵ و شۆفیر تاکسی و خەڵکی ورمێ، ٣٣ رۆژ بەرلە ئێستا و لە کاتێکدا کە هاوڕێ لەگەڵ چەند مسافێرێک لە رێگەی خووزستاندا بوو، پاش دەمەقاڵە لەگەڵ مەئموورانی پاسگایەک لە ئەندیمشک، دەستبەسەر کرا. بە پێی ئەم راپۆرتە یەكێك لە نزیكانی ئەو هاووڵایەتیە رایگەیاندووە، مەئموورانی هێزی ئینتزامی لەگەڵ ئەوەیکە چاویان بە جلوبەرگی کوردیی ئەو شۆفیر تاکسییە کەوتووەو گومانیان لێکردووەو لە کاتێکیشدا ماشێنەکەی تابلۆی تایبەت بە "تاکسی تەلەفۆنی" پێوە بووەو هەڵگری بەرگەی یەکیەتیی شۆفیرتاکسییەکانیش بووە، بە شێوەی نائاسایی پشکێندراوە.ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتەروو؛ خوسرەو بەهۆی هەڵسووکەوتی نەشیاو و زیان گەیاندنی مەئمووران بە ماشینەکەی، لەگەڵیان تووشی دەمەقاڵە بووە. پاش ئەو دەمەقاڵەیە، ماشێنی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن مەئموورانی ئینتزامییەوە گوازراوەتەوە بۆ پارکینگ و بۆخۆیشی لێپێچینەوەی لەگەڵدا کراوەو مەئموورانی پاسگای ئینتزامی پاش پشکنینی مۆبایلی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان رادەستی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران کردووەو و دواتریش مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ورمێ ماڵی ناوبراویان پشکنیوەو دەستیان بەسەر کۆمپیوتەر و کۆمەڵێک کەلوپەلی شەخسیی ناوبراویشدا گرتووە. هەواڵی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن ناوەندە قەزایی و ئەمنییەکانەوە بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ورمێ راگەیەندراوە.








بەرێوەچوونی پیشانگەیەکی هونەری لەئاوایی "نێ"‌ی مەریوان
ژمارەیەک لە لاوان و چالاكانی فەرهەنگی ئاوایی نێ‌ پیشانگەیەكی تایبەت بە رووداوەكانی دڵتەزێنی كوردستانیان بەڕێوە برد. بەپێی راپۆرتی  هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢١ی سەرماوەز چالاكێكی بەربڵاوی فەرهەنگی ـ هونەری لە ئاوایی نێ‌بەڕێوەچووەو تێیدا بە نمایش كردنی تابلۆ و وێنە پشتگیری و هاوسۆزیی خۆیان بۆ بەشەكانی دیكەی كوردستان دەربڕیوە. كارەساتەكانی شەنگال، كۆبانێ‌، هەڵەبجە، ئەنفاڵ و رۆبۆسكی ئەو رووداوە دڵتەزێنانە بوون كە لە قاڵبی وێنەدا پیشانی بەشداربوان دراون. یەكێک لەچالاكانی فەرهەنگیی ئاوایی نێ‌ راگەیاندووە، "ئێمە لە هەمبەر بەشەكانی دیكەی كوردستاندا خۆمان بە ئەركدار دەزانین و ئازارەكانی ئەوان ئازارەكانی ئێمەشە". ئەو پیشانگەیە كە لەسەرشەقام كرابوویەوە لەگەڵ پێشوزای گەرمی خەڵک بەرەوڕوو بۆتەوە. جێگەی باسە كە هێزە ئەمنیەتی ـ ئینتزامییەكانی بە جلوبەرگی شەخشسییەوە هاتبوونە نێو ئاوایی نێ‌و لەهەوڵی كۆكردنەوە پیشانگەكەدا بوون.








٨٥ ژنه‌چالاكی‌مه‌ده‌نی‌‌و سیاسیی کورد پشتیوانییان لە مانگرتووانی زیندانی ورمێ کرد
 ژمارەیەک لە ژنە چالاکانی سیاسی و مافی ژنان پشتیوانیی‌خۆیان له‌داواكاریی‌ زیندانیانی‌ سیاسیی کوردی‌ مانگرتووی‌ زیندانی‌ ورمێ‌ دەربڕی. بەپێی راپۆرتی  هەواڵدەریی کوردپا، لە درێژەی بەرین بوونەوی رەوتی پشتیوانی و پشتگیریی چالاکانی کورد لە داخوازیی زیندانیانی سیاسیی کوردی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ، ٨٥ ژنە چالاکی کورد خوازیاری دەستەبەربوونی داخوازیی زیندانیانی مانگرتووی کورد لەو زیندانەدا بوون.28 زیندانیی سیاسیی کورد، کە سەرجەمیان ئەندامی حیزبە کوردییەکانن، ماوەی ٢٤ رۆژە لە زیندانی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە تێکەڵکرانیان لەگەڵ زیندانیانی تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەر و تاوانە گشتییەکان و هەروەها راگواستنیان بۆ بەندەکانی دیکەی نێو زیندان، مانیان لە خواردن گرتووە. ئەو ژنە چالاکانە نامەیەکیان بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ واژۆ کردووە،  كە تێیدا هاتووە ئێمە کۆمەڵێک لە ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانیی خۆمان لە زیندانییانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ کە مانیان لە خواردن گرتووە رادەگەیەنین و خوازیاری راگەیشتن بە داواکانیان و بەهرەمەندییان لە گشت ئەو مافانەین وا خوازیارن و هەقی بێ ئەملاو لایانە.هەر لێرەوە پشتیوانیی خۆمان لە گشت زیندانیانی سیاسیی کورد رادەگەیەنین و پێمانوایە ئازادیخوازی و مافخوازی هیچکات جورم و تاوان نەبووە و نییە، کە ئازادیخوازان و مافخوازانی کوردی بۆ بخرێتە بەندیخانەوە. ئێمە شانازیتان پێوە دەکەین و خوازیاری ئازادیتانین.








وەزیری دەرەوەی كەنەدا : ئێران لە وڵاتانی عەرەبیدا پشتگیری تیرۆر دەكات
وەزیری دەرەوەی كەنەدا رایگەیاند كە ئێران بە پشتگیریكردنی گرووپە چەكدارەكانی یەمەن ,لوبنان و عێراق پشتگیری تیرۆر دەكات.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان وەزیری دەرەوەی كەنەدا جان بێر ئان رایگەیاندووە: ئێمە ئێرانمان خستووەتە لیستی ئەو وڵاتانەی كە هاوكاری وپشتیوانی تیرۆر دەكەن بە تایبەتی بە هۆی هاوكارییە راستەوخۆكانی بۆ گرووپە چەكدارەكانی لە سووریا,یەمەن,لوبنان و عێراق. جێگەی باسە كە تاكوو ئێستا دەیان جار رژێمی ئاخوندی ئێران لە لایەن سازمان و ناوەندەكانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی جیهانەوە بە پشتگیریكردنی تیرۆر تاوانبار كراوە.








نوێكردنەوەی ئیقامە و مانەوەی 450هەزار ئەفغانی لە ئێران
وەزارەتی كار وباری دەرەوەی رژیمی ئاخوندی لە راپۆرتكدا بە هەواڵدەرییەكانی راگەیاندووە لە ئاكامی وتووێژەكانی نێوان محەممەد محەقق جێگری بەرپرسی ئیجرایی ئەفغانستان و بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی ئیقامەی 450هەزار كەسی ئەفغانی دانیشتووی ئێران كە تەرحی ساماندانن ئەیانگرێتەوە  بۆ ماوەی 6 مانگ نوێی كراوەتەوە, هەروەها وەزیری دەرەوەی رژیم راشیگەیاند پێشتر لە گەڵ ئەفغانستان رێكەوتنمان كردبوو لە مەڕ 500بوورسییەی خوێندن بۆ خۆیندكارانی ئەفغانی دانیشتووی ئێران, كە بە هۆی كێشەی تەكنیكی دووا خرابوو, ئێستاكە كێشەكە چارەسەر بووە وجێبەجێ‌ دەكرێ‌. جێگەی باسە لە ئێران 320هەزار خوێندكار و13هەزار دەرچووی زانكۆی ئەفغانی هەیە.








سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا: زمانی كوردی هه‌ر زیندووه‌
سه‌رۆك كۆماری توركیا ناوی‌ زمانی‌ كوردی‌ له‌پاڵ‌ زمانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی و عوسمانی ده‌هێنێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ زمانی كوردی هه‌ر زیندووه‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ رێوڕه‌سمێك كه‌ له‌ ناوه‌ندی كولتووری باغلار باش له‌ ئیستانبوڵ رێكخرابوو، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵه‌ جیاوازه‌كان كرد بۆ كۆتاییهێنان به‌ زمانه‌كانی وه‌ك كوردی و عه‌ره‌بی و عوسمانی و وتی‌: "سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو هێرشه‌ بۆ سه‌ریان، زمانی عه‌ره‌بی و عوسمانی و كوردی، هێشتا زیندوون". وتیشی‌: "زۆر بێبه‌زه‌ییانه‌ له‌ ئاش دراین و هه‌وڵی هاڕینماندرا، به‌ڵام زمانه‌كانمان، به‌زیندوویی مایه‌وه‌ كه‌ هۆكاری بوونمانه‌ وه‌ك میلـلـه‌ت". ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "جه‌میل مه‌ریچ-ی ره‌حمه‌تی ده‌ڵێت: باشترین پێناسی میلله‌ت به‌رده‌وامبوونیه‌تی. به‌رده‌وامی له‌ په‌روه‌رده‌ و زمان و شوناسیدایه‌. به‌ڵێ زمان، پێناسه‌ی شارستانییه‌ت و یاده‌وه‌ری و بوون به‌ میلـلـه‌ته‌". سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا راشیگه‌یاند كه‌ "ئه‌گه‌ر زمانێكتان له‌ میلـلـه‌تێك سه‌نده‌وه‌، ئه‌وا شارستانییه‌ت و یاده‌وه‌ری و میلـلـه‌ت بوونتان له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ سه‌ندووه‌ته‌وه‌. وه‌ك میلـلـه‌تێك كه‌ زۆرترین باجی ئه‌مه‌م داوه‌، ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی بكه‌یته‌ سه‌ر زمانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، ئه‌وا ده‌ستدرێژیت كردووه‌ته‌ سه‌ر دین و كه‌لتور و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌".










پۆلیسی ئەمریكا وریاییدا لەمەڕ هێرشی هاككەرەكانی رژیمی ئاخوندییەوە
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز پۆلیسی ئەمریكا هۆشداری داوەتە كۆمپانیا وبازرگانانی ئەمریكا لە بارەی هێرشی هاككەرەكانی رژیمی ئاخوندیوە پۆلیس بەڵێندەرانی كەرتی بەرگری, كۆمپانیاكانی بواری وزە ودامەزراوە كانی راهێنانی ئاگادار كردووەتەوە لە هێرشی هاككەرانی رژیمی ئاخوندی, شارەزایانی ئەمریكی كە لە بواری ئەمنی ئینترنت خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن رایانگەیاندووە, ئاگاداركردنەوەكەی FBI لە بارەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە ساتوورە, كە پێشتر هۆشداریان لە بارەیەوە دابوو.








وێندی شێرمەن لە ژنێڤ لەگەڵ بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی چاوپێكەوتنی دەبێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە وێندی شێرمەن جێگری كاتی ئەو وەزارەتخانە  رۆژانی دووشەمە و سێ شەممە ی داهاتوو24و 25ی سەرماوەز لە ژنێڤ  لەگەڵ بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی چاوپێكەوتنی دەبێت, هەر وەها دوواین دەوری وتووێژەكانی ناوكەیی نێوان رژیمی ئاخوندی  وگرووپی 5+1 لە رۆژی چوارشەممەی داهاتووە وە  دە ست پێدەكات. لە دوای چاوپێكەتنەكەی نێوان وێندی شێرمەن وبەرپرسانی رژیمی ئاخوندی ,شێرمەن دەچێتە ناو وتووێژەكانی رژیم و وڵاتانی 5 + 1وە. جێگەی باسە كە ماوەی وتووێژەكان بۆ 7 مانگیتر لە مانگی سەرماوەزەوە درێژ كراوەتەوە.


ڕێکه‌وت: 2014-12-13 16:24:16
به‌شی ( هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

هەواڵەكانی كوردستان، هەواڵەكانی كوردستان، ئێران هەواڵەكانی ئێران كوردستان، ئێران هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و هەواڵەكانی و كوردستان، و هەواڵەكانی كوردستان، و ئێران و هەواڵەكانی ئێران و كوردستان، ئێران و هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان هەواڵەكانی جیهان كوردستان، جیهان هەواڵەكانی كوردستان، جیهان ئێران جیهان هەواڵەكانی ئێران جیهان كوردستان، ئێران جیهان هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان و جیهان هەواڵەكانی و جیهان كوردستان، و جیهان هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان ئێران و جیهان هەواڵەكانی ئێران و جیهان كوردستان، ئێران و جیهان هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 22ی هەواڵەكانی 22ی كوردستان، 22ی هەواڵەكانی كوردستان، 22ی ئێران 22ی هەواڵەكانی ئێران 22ی كوردستان، ئێران 22ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 22ی و 22ی هەواڵەكانی و 22ی كوردستان، و 22ی هەواڵەكانی كوردستان، و 22ی ئێران و 22ی هەواڵەكانی ئێران و 22ی كوردستان، ئێران و 22ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 22ی جیهان 22ی هەواڵەكانی جیهان 22ی كوردستان، جیهان 22ی هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 22ی ئێران جیهان 22ی هەواڵەكانی ئێران جیهان 22ی كوردستان، ئێران جیهان 22ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 22ی و جیهان 22ی هەواڵەكانی و جیهان 22ی كوردستان، و جیهان 22ی هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 22ی ئێران و جیهان 22ی هەواڵەكانی ئێران و جیهان 22ی كوردستان، ئێران و جیهان 22ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی سەرماوەزی كوردستان، سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، سەرماوەزی ئێران سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران سەرماوەزی كوردستان، ئێران سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران سەرماوەزی و سەرماوەزی هەواڵەكانی و سەرماوەزی كوردستان، و سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، و سەرماوەزی ئێران و سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران و سەرماوەزی كوردستان، ئێران و سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و سەرماوەزی جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی جیهان سەرماوەزی كوردستان، جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، جیهان سەرماوەزی ئێران جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران جیهان سەرماوەزی كوردستان، ئێران جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان سەرماوەزی و جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی و جیهان سەرماوەزی كوردستان، و جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان سەرماوەزی ئێران و جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران و جیهان سەرماوەزی كوردستان، ئێران و جیهان سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان سەرماوەزی 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی 22ی سەرماوەزی كوردستان، 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، 22ی سەرماوەزی ئێران 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران 22ی سەرماوەزی كوردستان، ئێران 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 22ی سەرماوەزی و 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی و 22ی سەرماوەزی كوردستان، و 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، و 22ی سەرماوەزی ئێران و 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران و 22ی سەرماوەزی كوردستان، ئێران و 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 22ی سەرماوەزی جیهان 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی جیهان 22ی سەرماوەزی كوردستان، جیهان 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 22ی سەرماوەزی ئێران جیهان 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران جیهان 22ی سەرماوەزی كوردستان، ئێران جیهان 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 22ی سەرماوەزی و جیهان 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی و جیهان 22ی سەرماوەزی كوردستان، و جیهان 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 22ی سەرماوەزی ئێران و جیهان 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی ئێران و جیهان 22ی سەرماوەزی كوردستان، ئێران و جیهان 22ی سەرماوەزی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی 1393 كوردستان، 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 1393 ئێران 1393 هەواڵەكانی ئێران 1393 كوردستان، ئێران 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 1393 و 1393 هەواڵەكانی و 1393 كوردستان، و 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 1393 ئێران و 1393 هەواڵەكانی ئێران و 1393 كوردستان، ئێران و 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 1393 جیهان 1393 هەواڵەكانی جیهان 1393 كوردستان، جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 1393 ئێران جیهان 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 1393 كوردستان، ئێران جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 1393 و جیهان 1393 هەواڵەكانی و جیهان 1393 كوردستان، و جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 1393 ئێران و جیهان 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 1393 22ی 1393 هەواڵەكانی 22ی 1393 كوردستان، 22ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 22ی 1393 ئێران 22ی 1393 هەواڵەكانی ئێران 22ی 1393 كوردستان، ئێران 22ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 22ی 1393 و 22ی 1393 هەواڵەكانی و 22ی 1393 كوردستان، و 22ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 22ی 1393 ئێران و 22ی 1393 هەواڵەكانی ئێران و 22ی 1393 كوردستان، ئێران و 22ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 22ی 1393 جیهان 22ی 1393 هەواڵەكانی جیهان 22ی 1393 كوردستان، جیهان 22ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 22ی 1393 ئێران جیهان 22ی 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 22ی 1393 كوردستان، ئێران جیهان 22ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 22ی 1393 و جیهان 22ی 1393 هەواڵەكانی و جیهان 22ی 1393 كوردستان، و جیهان 22ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 22ی 1393 ئێران و جیهان 22ی 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 22ی 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 22ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 22ی 1393 سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی سەرماوەزی 1393 كوردستان، سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، سەرماوەزی 1393 ئێران سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران سەرماوەزی 1393 و سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی و سەرماوەزی 1393 كوردستان، و سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و سەرماوەزی 1393 ئێران و سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران و سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران و سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و سەرماوەزی 1393 جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی جیهان سەرماوەزی 1393 كوردستان، جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان سەرماوەزی 1393 ئێران جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان سەرماوەزی 1393 و جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی و جیهان سەرماوەزی 1393 كوردستان، و جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان سەرماوەزی 1393 ئێران و جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران و جیهان سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان سەرماوەزی 1393 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی 22ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 22ی سەرماوەزی 1393 ئێران 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران 22ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 22ی سەرماوەزی 1393 و 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی و 22ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، و 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 22ی سەرماوەزی 1393 ئێران و 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران و 22ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران و 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 22ی سەرماوەزی 1393 جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 ئێران جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 و جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی و جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، و جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 ئێران و جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 22ی سەرماوەزی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 22ی سەرماوەزی 1393