...تێکه‌ڵ کراون و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بردنه‌ده‌ری هه‌موو ئه‌و به‌ندکراوانه‌ی که به‌تاوانگه‌لی مه‌ترسی‌دار و تاوانگه‌لێکی وه‌کوو ماده‌هۆشبه‌ره‌کان له‌نێو به‌ندی به‌ندکراوانی سیاسی، وه‌ستاندنی هه‌ر جۆره کرده‌وه‌یه‌کی نامرۆڤانه‌و سووکایه‌تی کردن به به‌ندکراوانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌وان، له پێنج‌شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 29ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه تاکوو کۆتایی دوێنی دووشه‌مه 1ی به‌فرانباری 1393ی، ده‌ستیان به مانگرتن له‌خواردن کردبوو. ئێستاکه و دوای تێپه‌ڕ بوونی 33 رۆژ به‌سه‌ر خۆڕاگری و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی یاسای، 28 به‌ندکراوی سیاسی کورد به ده‌رکردنی ئاگاداری‌یه‌ک، کۆتای‌یان به مانگرتنه‌که‌ی خۆیان هێناوه. دەقی نووسراوەی بەندكراوانی مانگرتوو.
«بۆ رای گشتی»
ئێمه گیراوانی سیاسی له زیندانی ورمێ، ماوه‌ی ٣٣ رۆژه به مه‌به‌ستی كۆتایی پێهانین به زه‌خت و گۆشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی به چه‌ند داخوازی دیاریكراو، ده‌ستمان به چالاكی مانگرتن دا.
له ئه‌نجامی ئه‌م چالاكیه‌دا، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێران له¬گه‌ڵ ئێمه دیدار و دانیشتنیان ئه‌نجام دا و بۆ پێك¬هاتنی داخوازیه‌كان، نزیك به ٤٠ كه‌س له گیراوانی¬تر له به‌ندی گیراوانی سیاسی راگوێز كران و ١٣ كه‌س له گیراوانی سیاسی كه لە به‌ندی سیاسی ده‌رخرابوون، گەڕانه‌وه بۆ به‌ندی ١٢ و هاوكات كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی رایانگه‌یاندوه كه له ئه‌گه‌ری كۆتایی¬ هاتنی چالاكیه¬كه، داخوازیه‌كانی دیکەش جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، ئێمه بڕیارمان¬دا كه كۆتایی به چالاكیه‌كه‌مان بهێنین و هەروەها ئێمه گیراوانی سیاسی كۆرد له زیندانی ورمێ، سوپاس و پێ‌زانین خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه له‌م قۆناخه‌دا پشتگیریان لێ كردین و به چالاكیه جۆراوجۆره‌كانیان ئێمه‌یان به‌ته‌نیا نه‌هێشت.
گیراوانی سیاسی له زیندانی ئورمیه
دووشەممه ۱‌ی بەفرانباری ۱۳۹۳ – ۲۲‌ی دیسەمبەر ۲۰۱۴