بە بۆنەی ساڵرۆژی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و ساڵی نۆێی 2015ی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی مەسیحی لە كوردستان و سەرانسەری ئێران و هەروەها بە تێكرای خاوەن باوەرانی مەسیحی لە سەرانسەری جیهان پێشكەش دەكەم.بێگومان پەیامی عیسا مەسیح بۆ مرۆڤایەتی پەیامی ئاشتی و پێكەوە ژیانی ئازادانەو دوور لە ستەم و بێدادی بوو. حەزرەتی عیسا هەوڵیدا تا ستەم و بێدادی لە سەر كۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەڵگیرێ و هەر لەو پێناوەشدا گەلێك سەختی و ئازاری تووش هات و لەگەڵ ستەمگەران و دیكتاتۆرانی سەردەمی ...

خۆی روبەروو بوەوە. عیسا رێنۆێنی خەڵكی دەكرد تا بە ئاشتی و هێمنایەتی و لێبوردوویی لە جیهانێكی دوور لە جەنگ پێكەوە ئاسودە بژین بەڵام هەوڵەكان و رێنوێنیەكانی عیسا مەسیح و تێكرای نێردراوانی خودا تا ئێستاش وەك پێویست نەیتوانی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە ئازارو ستەم و دیكتاتۆری رزگار بكات. لەم سەردەمەدا كە سەردەمی پێشكەوتنی زانست وهەروەها پێشكەوتن و گەشەی خەباتی ئازادیخوازی و یەكسانیخوازیە، دەسەڵاتداری دیكتاتۆری رژیمی ئاخوندی ئێران و حكومەتە دیكتاتۆرەكانی هاوشێوەی رژیمی ئێران، لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و سەرانسەری جیهان وهەروەها تاقم و دەستە ترۆریستیەكانی وەك داعش بە شێوەی زۆر دڕندانە مرۆڤەكان لە سەر بۆچوونی جیاواز لە خۆیان و تەنانەت بە بێ هیچ بیانۆێك دەكوژن و قەتڵ و عام دەكەن. جینایەت و مرۆڤ كوژی رژیمە دیكتاتۆرییەكانی هاوشێوەی رژیمی ئاخوندی ئێران و هەروەها تاقمە ترۆریستیەكانی وەك (داعش)لە مێژووی دوور و نزیكی مرۆڤایەتی وەك قێزەونترین و دزێوترین جینایەتەكان دەمێنێتەوە.
هاونیشتمانیانی كوردستان
خاوەنباوەرانی مەسیحی لە كوردستان
هومێدوارم سەردەمێك بێتە پێش كە خاوەنباوەرانی ئەدیان و مەزهەبەكان بە تایبەت و تێكرای دانیشتوانی ئێران و كوردستان لە ستەم و بیعەداڵەتی رزگاریان بێ و لە جیهانێكی ئارام و ئازاد و دوور لە چەوسانەوەو بە ئاسودەیی بژین. هەر بەم بۆنەوە لە خوای گەورە داواكارم هاونیشتمانی كورد لە كوردستانی عێراق بە تێكراو خاوەنباوەرانی مەسیحی لە عێراق و كوردستان لەو هەلومەرجە نالەبارەی كە بە هۆی هێرشی ترۆریستانی داعش تێی كەوتوون رزگار بكاو بە زوویی شاهیدی ئاسایش و ئارامی لە عێراق و كوردستان بین و ساڵی 2015 ئاواتەكانی تێكرایی تێدا وەدی بێ و هەروەها هومێدوارم خەڵكی و ەزاڵەهاتوی ئێرانیش شاهیدی روخانی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی بن.
بە ئاواتی سەركەوتنی خەباتی ئازادیخوازانە لە ئێران و تێكرای جیهان و هاتنە دیی ئازادیی بۆ گەلی ستەملێكراوی كورد،جارێكی دیكە هاتنی ساڵی نۆێی زایینی تان لێ پیرۆز بێ.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 
بەرێوەبەری گشتی 
باباشێخ حسێنی
25ی دیسامبری 2014


ڕێکه‌وت: 2014-12-26 17:38:08
به‌شی ( پەیامی بەرێز بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی و لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌