ئاسۆ خەباتبە شی دووهەم ـ دڵەراوكێلە بەشی یەكەم دا بە شێوەی گشتی پێكهاتەی زەین شی كرایەوە. لەم بەشە دا باسی دڵەراوكێ دەكەم كە یەكێك لە هۆكانی دروست بوونی زۆرێك لە كێشەكانی ئێمەیە.  چارەسەری دڵەراوكێ و ناسینی ئەو نەخۆشیە بابەتێكی زۆر گرینگە كە ئێمە لە ژیانی رۆژانەمان زۆرمان پێویستە. دڵەراوكێ دەتوانێ‌ لە بریار و ئامانج و بەرنامەی ژیانمان شوێنەواری نەگتیڤ  و تێكدەرانە بە جێ‌ بێڵی ... 

ئاكامەكانی دڵەراوكێ بریتین لە:
1ـ لاوزاكردنی هێزی ئیرادە
2ـ نەهێشتنی ئاسایش و راحەتی
3ـ دروست كردنی ئاڵۆزی و گومانی نابەجێ
4ـ تێكچوونی هێزی بیركردنەوە
5ـ تێكچوونی باری رەوانی و روحی
ئەو 5 حاڵەتە لە سەرەكیترین ئاكامەكانی دڵەراوكێن كە كاریگەرییان لە سەر ژیانمان دەبێ. دڵەراوكێ جۆرێك ترسی بێ هۆ و بێ بناغەیە كە بە هۆیەوە هەست بە نائەمنی و بێ ئۆقرەیی دەكەین. بۆ نمونە لە پێوەندی خێزانی دا بە تایبەتی خزم و كەس و كاری نزیك وەك منداڵ و هاوسەر و لە پێوەند بە كار و ژیان دەتوانێ‌ كاریگەری یەكجار خەراپ بە جێ بهێڵێ‌. دڵەراكێ هۆكاری سەرجەم هەڵس و كەوتەكان لە حاڵەتی وریایی دایە كە زۆربەیان وەك خوو و عادەت و سیستماتیك لە هەلس و كەوت و قسەكردنی ئێمە لە هەموو بوراەكانی ژیان رەنگ دەداتەوە. 
سەرچاوەی دڵەراوكێ:
دڵەراوكێ لە بیرەوەریی هێماكانی سانسكار دروست دەبێ كە هەمان بیر و فكری موزاحیم و و خوو و رەوشتی سیستماتیكە ئێمە ئەنجامی دەدەین. هەلس و كەوت گەلێك كە ئێمە لەدوای ئەنجام دانی هەست بە پەشیمانی دەكەین و یان ئەوەی كە كردەوەكە دواجار بە زیانمان تەواو دەبێ. یەكەمین بەشی  دڵەراوكێ بریاری هەڵەیە. دووهەمین بەشی بەرێوەبردنی كارێك كە زیاتر لە ناخەوەیە و لەگەڵ دوو جۆر نەفسانیات پێوەندی هەیە.
 1ـ تەماع 2ـ تورەیی ئەو دوو تایبەتمەندییە دەتوانن بە ئاسانی دڵەراوكێ لە نێو ئێمە دا وەخەبەر بێنن. 
بۆ چارەسەری دڵەراوكێ پێویستە ئەو رێگەكارانە بە كار بێنین و پرۆڤەیان بكەین. 
1ـ خۆپاراستن لە هەستی نەگەتیڤ سەبارەت بە كەسانی تر
2ـ لە كێشە و بەرنامەرێژی ژیان كاتێك كە زینمان تێكەڵاوی دڵەراوكێ و ترسە بریار نەدەین تا ئەو كاتەی كە دەچینە ناو دۆخێكی ئارام تر.
3ـ نووسینی جۆرەكانی دڵەراوكێ و ئەو ترسانەی هەمانە لە  سەر كاغەز. ئەو رێگەیێكی زۆر باشە و بە شێوەیێكی سەرسوورهێنەر باری دەروونیمان كەم دەكاتەوە و جۆرێك هاودەردییە لەگەڵ خۆمان.  نووسین خاڵی زۆر ئەرێنی تێدایە. بەڵام ئێستا بۆ چارەسەری دڵەراوكێ لەو رێگەیەوە دەبێ چی بكەین.
پێش نووسین دەبێ 20 دەقیقە تەمرینی هەناسە (یوگا) بەرێ, ە ببەین.
شێوەی دەرەكی)
برۆنە شوێنێكی چۆڵ و هەموو بابەتەكانی خۆتان بە شێوەی نامەیێك( وەكوو بلێی لەگەڵ هاورێێكت قسە دەكەی ) بێننە سەر كاغەز.  بۆ ئەو كارە دەفتەرێكی تۆماركردنی ئەزموونەكان دروست بكەن و هەموو شەوێك ئەو پرسیارانەی هەتانە لەگەڵ دەروونتان باسی بكەن و بۆ ماوەی 20 دەقیقە لەسەری تەركیز بكەن. لە پاشان دا چاوەروانی وەرگتنی وەڵامێك لە دەروونی خۆتان بن. بەڵام بۆ ئەو پرسیارانە دەبێ 3 ئەلی گرینگتان لەبیر نەچێ‌. 
لە كاتی نووسین لە دڵ‌راوكێ، تورەیی و ترس خۆ بپارێ.ن  و هەوڵ بدەن لەكاتی نووسین هێ/نی خۆتان بپارێزن تا بتوانن بگەنە وەڵامێكی شیاو. بە پێچەوانەی ئەوە وەڵامێكی دروست وەرناگرنەوە و تەنیا لەگەڵ زەینی خۆتان ووتووێژ دەكەن. 
بۆ وەرگرتنی وەلام پەلە مەكەن
ئەو تەمرینە هەموو شەوێك بەرێوە ببەن و بابەتی نوێ لەگەڵ خۆتان باس بكەن هەتا ماوەی یەك مانگ. 
شێوەی دەروونی)
هەموو شەوێك پێ خەوتن 20 دەقیقە ئەو موراقەبەیە (یوگا) بەرێوە ببەن. 
1ـ شوێنێكی  ئارام هەڵبژێرن. ئەگەر لەماڵەوەن سەرەنج بدەن كە كەس نابێ لەكاتی تەمرین بانگتان بكات.
2ـ كەشی ژوورەكە نە زۆر سارد بێ و نە زۆر گەرم) لە هەر حاڵەتێكدا كە پێتان خۆشە و لە ئاسایش دان دەتوانن موراقەبەكە بەرێوە ببەن و نابێ جەستەتان لە ژێر فشار دابێ.
3ـ هێدی هێدی چاوەكانتان دابخەن. لەو حاڵەتەدا ئێوە پەردەی رەشی زەین دەبینن. سەرەنج بخەنە سەر نێوانی هەر دووك برۆتان و ئەو شوێنە شوێنی تەركیزی ئێوە دەبێ. بەدوای  بینینی وێنەیێكی رووناكی ببن. هەوڵ بدەن  هەموو بیر و فكر موزاحیمەكان ( كە دەبێتە هۆی لە خۆتان دوور رابگرن. 
4ـ بە 5 هەناسەی قووڵ كە هەڵكێشان و دەردانی درێژخایەن بێ دەست پێبكەن بەمجۆرە: 5 جار هەناسە هەڵكێشان و دەردان و جارێك ووچان و لەدوای ئەو راوەستانە سەرلەنوێ‌ دەست پێبكەنەوە، با ماوەی ووچانەكە 1 دەقیقە بێ و ئەو تەمرینە بۆ ماوەی 30 خولك بەرێوە ببەن. 
5ـ لەماوەی ئەو هەناسە هەڵكێشان و دەردانە هەوڵ بدەن فكرە زیانبار و سانسكارەكان لە خۆتان دوور كەنەوە.
پێش  ئەو تەمرینە حەتمەن لەبیرتان بێ كە چ جۆرە دڵەراوكێێك ئێوە ئازار دەدات. بە پێی ئەو پێوەرە پرسیارەكانی خۆتان دیاری بكەن.
1ـ  بۆ كۆنترۆڵی ئەو ترس و كێشەیە باشترین كارێك كە دەتوانم بەرێوەی ببەم چییە؟ سەبارەت بەو بابەتە چ رێگەكارێك بوونی هەیە؟ 
 لەپاش یەك مانگ سەرجەم نووسینەكانی خۆتان  سەر لەنوێ‌ بخوێننەوە و لەگەڵ رووداوەكانی ژیانتان بەراوەردی بكەن بۆ ئەوەی كە بزانن تاچ رادەیێك بەرەوپێشەوە چوون و خاڵە لاواز و بە هێزەكانی خۆتان بناسن و سەرلەنوێ‌ تەمرینەكانتان بەرێوە ببەن. 
1: پێشكەوتن لە خاڵە بەهێزەكان
2: ناسینی رێگەی باشتر بۆ لەناو بردنی  سەرچاوەی دڵەراوكێكان بۆ وێنە لە كاتی ترس و دڵەراوكێ بە خێرایی دژكردەوە نیشان مەدەن لەسەرەخۆ بن و جاروباریش بێدەنگی دەتوانێ‌ وەڵامی ئەرێنی هەبێ بۆمان . 


ڕێکه‌وت: 2014-12-29 18:28:29
به‌شی ( ئــــەنــــدازیـــــاریی زەیــــن )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

ئــــەنــــدازیـــــاریی زەیــــن ئــــەنــــدازیـــــاریی زەیــــن