ئابادان، ئەراك، شیراز، زەنجان، یاسوج، ، بوشیهر، ئەردبیل، خورەمئاوا، ، بەندەرعباس، بروجێرد، گناوە، ، كەرەج، قەزوین، نارەزایەتی مامۆستایانی مەدرەسەو خوێندنگاكانی تێدا بەرێوە چوو.
نارەزایەتی مامۆستایان لە شارەكانی ئێران و كوردستان لە سەر پێ رانەگەیشتن و گرینگی نەدانی حكومەت بە هەلومەرجی نالەباری مەدرەسەو ناوەندەكانی خوێندن و پێ رانەگەیشتن بە ژیانی پر لە مەینەتی مامۆستایان و هەروەها زۆر هێنانی ناوەندە ئەمنیەتیەكانی رژیم بۆ سەر مامۆستایان و ناوەندەكانی خوێندن بوو،دروشمی موعەلیم و مامۆستاكان بریتی بوون لە:ئەمنیەتی مامۆستایان دەبێ دابین بكرێ،مامۆستایانی هەڵسوراوی سینفی ئازاد بكەن، شوێنی ژیان، دابین كرانی مەعیشەت و خواردن مافی خۆمانەو چەندین داوای دیكە. مامۆستایانی كوردستانیش لە گەڵ بەرزكردنەوەی ئەو داوایانەی سەرەوە، داوایان كرد بەربەست و چاودیری بێ سنوور لە سەر مامۆستایانی كوردستان هەڵگیرێ و هەروەها خۆێندن و نوسین بە زمانی كوردی لە مەدرەسەو ناوەندەكانی خۆێندن رێگەی پێ بدرێ و لەوە زیاتر فەرهەنگ و نووسینی لاوەكی بە سەر ناوەندەكانی خوێندن لە كوردستاندا نەسەپێندرێ.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سڵاو درود دەنێری بۆ مامۆستایانی تێكۆشەرو خۆراگری كوردستان و ئێران و نارەزایەتی كەم وێنەی چەند رۆژی رابردووی ئەو چینە ماندوو و رەنج كێشە بە سەرەتاییكی گرینگ لە خەباتی حەقخوازانەی مامۆستایان بە تایبەت و خەڵكی ئێران بە گشتی دەزانێ بۆ وەدیهاتنی ماف و داوا قانونی و بنەرەتیەكانیان.
ئاشكرایە كە نارەزایەتی مامۆستایان ئاگاداركردنەوەی حاكمیەتی ویلایەتی فەقیهە بۆ ئەوەی كۆتایی بەو گشتە كۆت و بەندە لە سەر مامۆستایان و ناوەندەكانی خۆێندن بێنێ، هەر بژین مامۆستایانی خۆراگرو دلسۆز و سەركەوتوبن لە وەدیهێنانی داوای حەقحخوازانەیان.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
دووشەممە 11ی رەشەممەی 1393 كۆچی خۆری
2ی مارسی 2015