ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، ٤ هاووڵاتیی کوردی بە بیانووی بەڕێ

وبردنی رێوڕەسمی رۆژی جیهانی ژن بانگهێشت کرد. بە پێ راپوڕتی هەواڵدەریی کوردپا: ٤ کەس لە چالاکانی مەدەنی لە سەقز بە ناوەكانی سەید عەلی حۆسەینی، محەمەد فەرەجی و عێزەت حسینی بە هۆی بەڕیۆبردنی رێوڕەسمی رۆژی جیهانی ژن لە رۆژانی شەممە و یەكشەممە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت ۆ لێپێچینەوەیان لێ‌کرا. دەوترێت ئەو چالاکانە بو ماوەیەکی زۆر لە ژێر لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنیەتەکان بوون. پێشتریش موحەمەد عبدی پوور یەکێکی دیکە لە چالاکانی مەدەنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سقز بانگهێشت کراوە .
چەکدارانی سوپای پاسداران لە مەریوان، کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت
لە درێژەی رەوتی بەردەوامی کوشتاری هاووڵاتییان و کۆڵبە

ران لە ناوچە سنوورییەکان، هێزەکانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی ئێران، کۆڵبەرێکی دیکەیان لەخاڵی سنووریی مەریوان کوشت. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی مەریوان، بە ناوی فەرەیدوون نەسرۆڵڵاهی خەڵكی گوندی زوێرانی سەر بە شاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا لە خاڵی سنووریی (ئاسنەوا)، کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەتا ئێستا تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە، کە رۆژی رابردوو بە دەستی چەکدارانی سوپای پاسداران گیانی لێ ئەستێندرا، لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەریوان راگیراوەو رادەستی بنەماڵە و کەسوکاری نەکراوەتەوە. کوشتاری بەردەوامی کۆڵبەران لە کاتێکدایە، کە جێگری بەرپرسی سیاسی ئەمنیەتیی ئوستانی کوردستان رێکەوتی ١٠ی رەشەمە رایگەیاندبوو: "بە دڵنیاییەوە دەڵێم کە لە کاتی هاتنە سەرکاری دەوڵەتی تەدبیر و ئومیدی حەسەن رۆحانییەوە هەتا ئێتسا یەک کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکانی ئوستانی کوردستاندا نەکوژراون".
لەماوەی ٣ رۆژدا ٥ کەس لەکوردستانی ئێران کوژراون
تەنیا لەماوەی ٣ رۆژی رابردوودا ٥ هاووڵاتی کوردی خەڵ

کی شارەکانی ئیلام، روانسەر و خۆی کوژراون. بەپێی راپۆرتی راپۆرتی هەواڵدەریەكان،رۆژی شەممە ١٦ی رەشەممە، تەرمی باوکێک و دوو کوڕی لە دەورووبەری شاری ئیلام دۆزرایەوە. بکووژەکە دوای کوشتنی ئەو سێ کەسە تەرمەکانیانی لەدەرەوەی شار فڕێدابوو. بەرپرسانی قەزایی شاری ئیلام هۆکاری کوشتنی ئەو کەسانەیان کێشەی بنەماڵەیی راگەیاندووە. لەلایەکی دیکەوە، رۆژی شەممە ١٦ی رەشەممە، تەرمی لاوێکی خەڵکی روانسەر بەناوی محەممەد رەئووف مەحموودیتەبار، بە هەڵواسراوی و لە شاخی "یەڵەوڕ" دۆزرایەوە. هەروەها هەر ئەو رۆژە، ژنێکی گەنج بەناوی " شیلان شاه وەیسی" لەلایەن میردەکەیەوە و بەبیاننووی " پاراستنی نامووس" بەشێوەێەکی دڕندانە کوژرا.ئەو ژنە گەنجە کە دانیشتووی گوندی " قاشقا بڵاغ"ی شاری خپی بووە، ماوەیەک پێش بە هۆی هەڵسوکەوتی نەشیاوی مێردەکەیەوە گڕابووە ماڵی باوکی و دوو رۆژ پێش لە رووداوەکە لەلایەن مێردەکەیەوە گەڕاندرابووەیەوە بۆ مالی خۆیان.
چاره‌سه‌ریی پرسی کورد ده‌بێته هۆی چه‌کداماڵینی په‌که‌که
نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌رله‌مانی تورکیا رایگەیاند

،: به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی کورد و ده‌وڵه‌تی تورکیا به مانای دانوستانی ڕاسته‌وخۆی ئۆجه‌لان و حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه که ئه‌م پرسه گۆڕانکارییه‌کی مێژوویی له ماوی چالاکی ئازادیخوازانه‌ی کورده‌کانی تورکیایه. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، سه‌باحه‌ت تۆنجه‌ل، نوێنه‌ری شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌رله‌مانی تورکیا و ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له لێدوانێکدا به ئاماژه به به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی وه‌فدی ئیمرالی- وه‌فدی حکوومه‌تی و خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری په‌که‌که، ڕایگه‌یاند: به‌م به‌یاننامه‌وه، حکوومه‌ت و ئۆجه‌لان به شێوه‌ی فه‌رمی له‌سه‌ر مێزی دانوستان دانیشتوون. هێشتاکه له ناوخۆی تورکیادا هه‌ندێ هه‌وڵ به مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی ئه‌م ڕه‌وته له‌ئارادایه. له ڕاستیدا ئه‌مه به‌یاننامه‌یه‌کی مێژووییه. چونکوو بۆ یه‌که‌مین جاره له مێژووی چالاکی کورده‌کاندا، ڕێبه‌ری کورده‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی حکوومه‌تی ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر مێزێک داده‌نیشن، وتیشی: پارتی داد و گه‌شه ده‌بێ له‌م ڕێگایه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت، پرسی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش ته‌نیا چه‌کداماڵینی په‌که‌که نییه. گرینگتر له چه‌کداماڵین جێبه‌جێ کردنی 10 بڕگه‌ی به‌یاننامه‌که‌یه.
.19 سەناتۆری ئەمریكایی:دەبێت پێشێلكاری مافی مرۆڤ برواتە باسی وتووێژەكانەوە
19 سەناتۆری كۆماریخوازی ئەمریكایی رایانگەیاندووە كە لە وتووێژە ناوكەیی

ەكاندا دەبێت باسی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ببێتە یەكێك لە تەوەرەكان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، 19 سەناتۆری كۆماریخوازی ئەمریكایی بە ناردنی نامەێك بۆ جان كێری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایانگەیاندووە كە، باس نەكردن لە پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە لە وتووێەكاندا قبووڵ ناكرێت و دەبێت پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤی رژێمی ئاخوندی دەرحەق بە خەڵكی ئێران ببێتە یەكێك لە تەوەرەكانی وتووێژەكان. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەناتۆرەكان لەو نامەیەدا باسیان لە بابەتی دانیشتووانی ئەمریكایی لە زیندانەكانی رژێمی ئاخوندی‌دا كردووە.
ئاخوند محەمەد یەزدی لە باندی خامنەیی بوو بە سەرۆكی مەجلیسی خۆبرەگان
ئاخوند محەمەد یەزدی یەكێك لە ئاخوندەكانی باندی خامنەیی ب

وو بە سەرۆكی مەجلیسی خۆبرەگانی رژێمی ئاخوندی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، ئەمرۆ سێشەممە 19ی رەشەمەی 1393، كۆبوونەوەی مەجلیسی خۆبرەگانی رژێمی ئاخوندی محەمەد یەزدی وەك سەرۆكی ئەو مەجلیسە هەڵبژارد. بە پێی ئەم راپۆرتە، بۆ دیاریكردنی سەرۆكی مەجلیسی خۆبرەگان لە چەند مانگ پێش شەڕێكی توند لە سەرووی نیزامەوە دەستی پێكرد و هەموو هەواڵدەری و راگەیاندنەكانی رژێمی ئاخوندی گرتبووە بەڵام لە ئاكامدا باندی وەلی فەقیە توانی ئەو مەجلیسەش لە ئەستۆی خۆی بگرێت. جێگەی باسە كە هاشمی رەفسەنجانی وەك یەكێك لە پالێوراوەكانی ئەو پۆستە ناوی لێ دەبرا كە نەیتوانی سەركەوتن بە دەست بێنێت.
كۆماریخوازه‌كان بۆ رژێمی ئاخوندی دوای ئۆباما رێككه‌وتن ناخوات
له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا، كۆماریخوازه‌كانی كۆنگرەی ئه‌مه‌ریكا

بەرپرسانی رژێمی ئاخوندییان ئاگادار كرده‌وه كه دوای ده‌ستبه‌رداربوونی ئۆباما له ده‌سه‌ڵات، ده‌كرێت هیچ رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی درێژه‌ی پێ نه‌درێت. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، 47 ئه‌ندامی كۆماریخواز كه زۆرینه‌ی كۆنگرەی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیی میچ ماكونێل پێكده‌هێنن، له نامه‌كه‌یاندا باسیان له‌وه كردووه كه ده‌بێت ماوه‌ی بەرپرسیارەتی ئێستای سەنا له‌به‌رچاو بیگرێت و كۆنگرە رێككه‌وتنه‌كه په‌سه‌ند بكات، چونكه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆی هه‌یه له خۆلی نوێیدا، مه‌رج و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌موار بكاته‌وه. كۆماریخوازه‌كان ئه‌وه‌شیان به‌بیر بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی ئێران هێناوه‌ته‌وه كه باراك ئۆباما تا 2017 له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی ئێستای ده‌بێت، به‌ڵام زۆرێك له‌وانه‌ی ئێستا پۆستیان هه‌یه ره‌نگه بۆده‌یان ساڵی دیكه بمێننه‌وه، بۆیه سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت به نووكه قه‌ڵه‌مێك ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی ئێستایان له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودیه
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان

هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌دات له ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت عه‌ره‌بستانی سعودی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، له سیمینیارێكدا كه ناوه‌ندی (دۆستانی ئه‌وروپا) بۆی سازكردبوو، سامانسا پاوه‌ر، خانمه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه وێڕای ئه‌وه‌ی داعش رووبه‌ڕێكی زۆری له خاكی عیراق و سوریا له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت عه‌ره‌بستانی سعودی. باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روونیشیكردووه‌ته‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش له شڵه‌ژاندایه و سه‌رچاوه داراییه‌كانی وه‌ك پاڵاوگه و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانان وشككراون.