پەیامی نەرۆزی خۆی پێش كەش بكات. بەرێز حسێنی لە ووتەكانیدا وێرای ئاماژە بە گرینگی پەیامی نەرۆز بۆ گەلی ستەمدیتووی كورد باسی لەوە كرد كە نەورۆزی ئەمساڵ لە رەهەندی سیاسیەوە بایەخ و گرینگیەكی تایبەتی هەیە. بەرێوەبەری گشتی سازمان لە درێژەی ووتەكانی دا ووتی: گەلەكەمان سەرەرای هەموو بەربەستەكانی داسەپاو لە لایەن رژیمە ملهورەكان جێژنی نەورۆزی كردۆتە هێمای یەكبوون و پێكەوەژیان و لە هەمان كاتدا مەیدانی نەبەرد دژی سیاسیەتە دواكەوتووەكانی دسەلاتدارانی دیكتاتۆر. بێگومان هەل و مەرج و ئەو قۆناغەی ئێستای كورد زەورەتی نەورۆزی زیاتر لە رابردوو كردووە و لە كاتێكدا كە هێزە تاریكپەرەستەكان لە هەموو لایێكەوە چاوی ناپاكیان بڕیوەتە سەر كوردستان و لە هەوڵی لەباربردنی ئەزموون و دەسكەوتەكانی گەلەكەمان و هەروەها لە هەوڵی سەركووت و كپ كردنی دەنگی ئازادیخوازانەی گەلی كوردن ، نەورۆز دەكرێتە هێمای بەرخودان وخۆراگری و یەكبوون و یەكهەڵویستی كوردان وێنا دەكات.
بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی لە بەشێكی تر لە ووتەكانیدا ئاماژەی بە هەل و مەرجی سیاسی ناوچەكە و ئێران و كوردستان كرد و وەزعی ئێستای بەلەبەرچاو گرتنی دەرفەت و هەڕەشەكان بە قۆناغێكی هەستیار زانی و سیاسەتی دروست و ئوسولی و وریا بوون لە دیپلۆماسی نێودەوڵەتی و ئاگادار بوون لە جیبهەبەندی و هاوپەیمانەتیەكانی هاوقازانج لەگەڵ نەتەوەكەمان و هەروەها یەكریزیی ناوخۆیی بە ئامرازێك بۆ كەڵك وەرگرتن لە دەرفەتەكان و كەمكردنەوەی هەڕەشەكان زانی. لە باسی ئێراندا بە ئاماژە بە دژایەتی سەرسەختانەی ئاخوندان لەگەڵ بۆنە نەتەوەییەكان، ووتی پێویستە بە بەرێوەبردنی بەرفراوانی جێژنی نەورۆز لە كاتێكدا كە دەسەڵاتدارانی ئاخوندی لە هەموو لایێكەوە لە تەنگەژە و قەیرانی چارسەر نەبوو دان زەربەیێكی گورج و بڕ لە پێكهاتەی فكریی ئاخوندان بدرێ و جێژنی نەورۆز بكرێتە مەیدانی رووبەرووبوونەوەی ئاخوندان و بەرپرچی سیاسەتەدژی گەلیەكانی ئاخوندان بدرێتەوە.
بەرێز كاك بابەشێخ لە كۆتایی ووتەكانیدا ووتی: بە لەبەرچاو گرتنی هەموو فاكتەرەكان ئاسۆ لەبەردەم كورد زیاتر لەرابردوو روون و دیارە و ئێمە گەشبینین كە خەباتی چەندین ساڵەی گەلەكەمان دێتە بەرهەم و دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكان ناتوانن لەسەر سەپاندنی حوكمی ناعادیلانەیان بەردەوام بن و ئومێد دەكەین بە خەباتی هەمەلایەنەی گەلانی ئێران و بە تایبەتی بوونی یەكریزیی لە ناو گەلەكەمان لەكوردستانی ئێران شاهیدی نەمانی ستەم و چەوسانەوەی ئاخوندانی ملهور و هاتنی سەردەمێكی نوێ و دامەزراندنی سیستەمی دیموكراسی لە ئێران و كوردستان بین.
لە دوای ووتەكانی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پەیامی هاوبەشی رێكخراوی ئافرەتانی خەبات و رێكخراوی لاوانی خەبات لە لایەن بەرێز كاك ئارام سلێمانی بەرپرسی رێكخراوی لاوانی خەبات پێش كەش كرا. لە درێژەی رێورەسمەكە چەند پەخشان و شیعر بە بۆنەی جێژنی نەورۆز لە لایەن چەندین هاورێی پێشمەرگە پێش كەش كرا و دواهەمین بڕگەی رێورەسمەكەش كردنەوەی ئاگری نەورۆز لە لایەن بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بوو.