هەر لەبەر ئەوەش بیركردنەوە خوڵقینەری ژیریی، تێگەیشتن و هەیت و بیرمانەوەیە كە لە بە گشتی شعور و هەڵس و كەوت و ئەخلاقیاتی ئێمە دروست دەكات و لە كۆتایش دا كەسایەتی ئێمە لە جۆری بیركردنەوەمان دروست دەبێ و لە ئێستا دا هەر جۆرە كەسایەتیەكەمان هەیە بەستراوەتەوە بە جۆری بیركردنەوەمان سەبارەت بە خۆمان و كۆمەڵگا و دەوربەرمان.
كاریگەری بیركردنەوە لە ژیانی هەر كەسێك دا حەیاتیە. چوونكە بیركردنەوە دەبێتە هۆی ئەوەی لە بریار و دژكردەوەكان لە راست رووداوەكانی ژیانمان، شیاوترینیان هەڵبژێرین. كۆكردنەوەی بیر و لێكدانەوەی بریارەكان لە جۆری خووەكانی رابردوو لە رێگەی بیركردنەوە شی دەكرێتەوە و هەتا ئەو كاتەی ئێمە كۆكردنەوەی بیرمان لە رەوتی بیركردنەوە زیاتر بێ سەركەوتووتر لە رابردوو دەبین. ئێمە بیردەكەینەوە و ئەگەر ئەو بیركردنەوەیە بتوانین كۆبكەینەوە ئاكامی زۆر باشترمان دەست دەكەوێ.
بیركردنەوە دابەش دەبێ بەسەر چەند جۆر:
1ـ بیركردنەوەی رۆتینی
2ـ بیركردنەوەی هەستەوەر
3ـ بیركردنەوەی مەنتقی
1: بیركردنەوەی رۆتینی جۆرێك بیركردنەوەی سیستماتیكە كە لە ژێر دەسەڵاتی ئێمە نییە و چوونكە زەین عادەت و خووی پێگرتووە و هۆكارەكەشی رووداو و بیرەوەرییەكانی رابردوویە بە هەمان شێوەش بیر دروست دەكات و ئەو جۆرە بیركردنەوەیە هێزێكی زۆر كەمی هەیە لەبەر ئەوەی كە ناتوانێ زیاتر لەوەی رابردوو كە ئەزموونی كردووە تێبگات.
2: بیركردنەوەی هەستەوەر) ئەو جۆرە لە بیركردنەوەیە بە پێی جۆرە هەستەكانی ئێمە بیچم دەگرێ زۆرترین بریارەكانمان لەسەر بناغەی ئەو هەستانەیە كە لە كاتی رووداوەكانی ژیان و بریارە گرینگەكان دەیدەین و زۆرجار ئەو جۆرە بریارانە زیانیمان پێ دەگەێنن و دەبنە هۆری پێكهاتنی كێشە لە ژیانمان.
3: بیركردنەوەی مەنتقی) بیركردنەوەی مەنتقی جۆرێك بیر و بناغەی بریاروەرگرتنە كە ئەگەر بتوانین بە هێزتری بكەین ئاكامی زۆر سەركەوتووانەمان لە ژیاندا دەست دەكەوێ. بەو هۆیەی كه ئەو جۆرە بیركردنەوەیە لەسەرووی بیركردنەوەی هەستەوەر و رۆتینیە و بە دوای رێگەی نوێی سەركەوتن دا دەگەرێ. لە بیركردنەوەی مەنتقی بەڵگەهێنانەوە زۆر گرینگە.
بۆ نمونە
بۆ چی من ژیانم باشتر نابێ؟ كێشەی من لە كویَوە سەرچاوە دەگرێ؟ خەڵك دەتوانن و بۆ چی من ناتوانم؟
رەوتی بیركردنەوەی مەنتقی بەمجۆرەیە كە سەرەتا رێگەچارەكان لە ناخی خۆی دەپرسێ و ناكەوێتە ژێر كاریگەری بیركردنەوەی رۆتینی و هەستەوە. بیركردنەوەی مەنتقی زەین ناچار بە جم و جووڵ و رێگەیێكی نوێ بۆ سەركەوتن لە ژیاندا دەكات و ئێمە بەرەو ئاڵوگۆری باشتر رێنوێنی دەكات و دەتوانێ زەین تا رادەیێكی شیاو كۆنترۆڵ بكات.
هەر بۆیە كۆكردنەوەی بیر و بیركردنەوە بۆ رێگەچارەی بەرنامەكان و كێشەكان ژیان دەبێ بە ئیرادە و بریارێكی نوێ لە ژیاندا بەرێوە بچێ. ئێمە دەتوانین لە ئەزموونەكانی رابردوو كەڵك وەربگرین بۆ وێنە لە كام بەشی ژیان سەركەوتوو بووين و ئەو بەشە لەرێگەی بیركردنەوەی مەنتقی تاوتوێ بكەین و بە هێزتری بكەین و لە هەل و مەرجی ئێستامان پەیرەوی لێ بكەین.
ئەو بناغەی بایەتەكەیە بەڵام دەبێ لە بریاری هەستەوەر دووری بكەین و مەنتق و بەڵگەهێنانەوە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی نوێ پەیرەوی لێ بكرێ و بە پێی ئەوان بەرنامە رێژی بكەین.
بۆ كۆكردنەوەی بیر و بردنەوەسەروەی هێزی بیركردنەوە لە سێ رێگە كەڵك وەردەگرین.
1: راوێژ لەگەڵ كەسانی پسپۆر و خاوەن ئەزمون سەبارەت بە بابەت و كێشەكانی ژیان و داوای رێنوێنیان لێدەكەین.
2: خوێندنەوە و لێكۆڵینەوە
3: هەموو شەوێك بۆ یەك سەعات خۆمان هێوەر بكەینەوە و لە شوێنێكی چۆل و بێدەنگ بە تەنیا بین و لەسەر ئامانج و مەبەستەكان و كێشەكانمان بیرمان كۆبكەینەوە.