كەماڵ ئەڵماسی جافبەشی شەشەمدەروونی شاراوە و و هێزی پرانابە گشتی هەموو وشیارییەكی ئێمە لە ژیاندا پەیوەستە بە دوو بەشی گشتی. 1ـ شاراوە و نائاگا2ـ وشیار و ئاگاناخی شاراوە و نووستوو سەرچاوەی وزەی ئێمەیە. ئەو وزەیە ناسراوە بە "پرانا"یە. پرانا جوڵینەری هەموو وزەیێكی زەینی ئێمەیە وەكوو 1ـ بیركردنەوە 2ـ هەست 3ـ بیرەوەری 4ـ عەقل و هۆش  و 
هەموو ئەو شتانەی كەسایەتی ئێمە پێك دێنێ‌ و هێمای هەڵس و كەوتی ئێمەیە و خوومان پێگرتووە. 
دەروونی شاراوە سەرچاوەی كاریگەریی شتە سەرەكی و سەرەتاییەكانی ئێمەیە. وەك برسیەتی، توونیەتی، خەو، سەرما و گەرما .  ئەو بارودۆخە لەهەموو بوونەوەرەكان بە سروشتی بوونی هەیە و مرۆڤیش پێویستی بە خواردن و پشوو هەیە و زۆرترین رێژەی هێزی شاراوەی تێدایە. پرانا لە بەشی شاراوە وەك ئاوێكی پشت بەنداوە كە سەبارەت بە كۆكردنەوەی بیر و هێزەكانمان لە بەشی ئاشكرا دەكەوێتە جووڵە. ئەو كەسانەی كە خاوەنی مێشكێكی كۆكراوە و بە هێزن، هێزی پرانایان بە هێزترە و بە هەمان شێوە ئەو كەسانەی كە مێشك و زەینێكی ناهاوسەنگیان هەیە هێزی پرانایان تێدا زۆر كەمە و ئەوە دەرخەری لە جوڵە دا نەبوونی هێزی پرانایە. 
پرانا لە رێگەی مەشقی هەناسە دەتوانێ‌ وەگەڕ بخرێ‌ و پێوەندییەكی راستەوخۆی لەگەڵ هەناسە هەیە. ئەو هەناسە لە رێگەی لووت و دەم لە رێگەی هەناسەكێشان و دەردانی درێژخایەنەوە بەرێوە دەچێ و دەبێ زۆر بە نەرم و نیانی و ئارامی جێبەجێ بكرێ‌. بۆ بردنەسەرەوەی هێزی پرانا ئەو مەشقانە بەرێوە ببەن، بەلام پێش بەرێوەبردنی مەشقەكان سەرەنج بدەنە ئەو خاڵانە:
1ـ لە كاتێك كە تورەن ئەو مەشقە بەرێوە ببەن
2ـ لە كاتێك كە نیگەران و دڵەراوكێتان هەیە بەرێوەی ببەن
3ـ  لە كاتێك كە دەتانهەوێ‌ بیرتان كۆبكەنەوە بۆ گرتنی بریار و هەڵوێستێك و یان بەرێوەبردنی كارێكی گرینگی ژیانتان 
4ـ بۆ هێوەركردنەوەی زەینتان كە دەتانهەوێ‌ هێمنی پێ ببەخشن 
5ـ شوێنێكی ئارام هەڵبژێرن
بە هەر حاڵەتێكی دەتانهەوێ‌ و راحەتن دانیشن و 20 دەقیقە بۆ بەرێوەبردنی مەشقەكە دیاری بكەن. سەرەتا 5 هەناسەی قووڵ بە كێشان و دەردانی دریژخایەن ئەنجام بدەن. هەوڵ بدەن هەناسەكانتان چەند چركەیێك رابگرن و پاشان دەریدەنەوە. 
كاتێك كە هەناسەی راگیراو دەردەنەوە دەرەوە زۆر بە هێدی و هێمنی ئەو كارە بكەن. 
 لەماوەی 20 خولەك هەوڵ بدەن لە نێوان 10 جار هەناسەكێشان و دەردان راوەستەیێك بكەن بۆ ماوەی یەك دەقیقە تا بتوانن هیزی دروست بوو بە باشی وەربگرن. 
وردە وردە هەست بە باشی دەكەن و زەینتان هێوەر دەبێتەوە و ئەو هەستە باشە دەرخەری وەجووڵەكەوتنی هێزی پرانایە. 
مەشقەكان لە رۆژ یان پێش نووستن بەرێوە ببەن و دەتوانن بە چاوی داخراو و یان خود كراوە مەشقەكان بەرێوە ببەن. ئەو مەشقانە دەبێتە هۆی بردنە سەرەوەی ئاستی وزەی ئێوە و دەبێتە هۆی ئەوەی ناخی شاراوەتان وەكار بكەوێ‌ و كەڵكی لێوەربگرن و لەماوەی رۆژەكەدا هەست بە لاوازیی و كەمبوونەوەی وزە ناكەن. 





ڕێکه‌وت: 2015-04-26 16:15:10
به‌شی ( ئەنـــدازیاری زەیــــن )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

ئەنـــدازیاری ئەنـــدازیاری زەیــــن ئەنـــدازیاری زەیــــن زەیــــن ئەنـــدازیاری زەیــــن ئەنـــدازیاری ئەنـــدازیاری زەیــــن ئەنـــدازیاری زەیــــن زەیــــن ئەنـــدازیاری زەیــــن