ئەنجومەنی ژنانی مەریوان: خۆکوژی ژنان لەئێران دەرخەری توندوتیژی و نایەکسانییە
پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی مەرگی
گوماناوی کچێکی خەڵکی شاری مەهاباد و دەنگدانەوەی لە میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، ئەنجومەنی ژنانی مەریوان لەبەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خوازیاری بە سزاگەیاندنی تاوانباران بووە. لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە، لە هەر کۆمەڵگەیەکدا کە بنەما و پێکهاتەکان لەسەر نایەکسانی و نادادپەروەری دژی ژنان بونیاد نرابێت، توندوتیژییەکان روو لەزیادبوون دەکەن و تەنانەت هێندێ دیاردەی قێزەونیش سەرهەڵدەدەن. لەبەیاننامەکەدا هاتووە، توندوتیژی دژی ژنان کە سەرچاوە گرتوو لە کۆمەڵگەی پیاوسالارییە، مێژووییەکی دوور و درێژی هەبووە و هەتا ئێستاش ژنانی لە سەرەتاییترین مافەکانیان کە ژیانێکی ئاساییە بێبەش کردووە. ئەنجومەنی ژنانی مەریوان لە درێژەدا باسییان لەوەش کردووە، لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا چەندین حاڵەتی مەرگی گوماناوی کەسانیکی وەکوو سەحەر چوێنی، شەیدا حاتەمی، لەسیدارەدانی رەیحانە جەباری و چەندین حاڵەتی دیکەی پژاندنی تێزاب لە ئیسفەهان رووی داوە و ئەمڕۆکەش شایەتی خۆکوژی فەریناز خوسرەوانین کە هەمووی ئەوانە دەرخەری توندوتیژی و نایەکسانی لە کۆمەڵگەی ئێرانن. بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەبوونی ئەمنیەت لەناوماڵ و لەدەرەوە بۆ ژنان، لەو هۆکارانەن کە گیان لەدست دانی ژنانی بە دوای خۆیدا هێناوە. ئەو ئەنجومەنە لەکۆتایی بەیاننامەکەشدا چوار داواکاریی روو بە ناوەندە پێوەندیدارەکان خستووەتەڕوو کە بریتین لە:ــ بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی فەریناز خوسرەوانی
ــ دابین کردنی ئەمنیەت و کەش و هەوایەکی لەبار بۆ ژنان
ــ دابین کردنی شوێنی تایبەت بۆ ژنانی لێقەوماو
ــ کۆتایی هێنان بە روانینی ئەمنیەتی بۆ سەر چالاکییەکانی ژنان لە کوردستان
جموجووڵی داعش بۆ داگیرکردنی دووباره‌ی کۆبانێ
به وته‌ی هێزه کوردییه‌کانی سووریا، گر
ووپی تیرۆریستی داعش له ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشی قورسی خۆیان له باشووری شاری کۆبانێ به ئامانجی داگیرکردنی دووباره‌ی ئه‌م شاره ده‌ستپێکردووه. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، هه‌واڵده‌ریی ئارا له سووریا له هه‌وڵی گرووپی تیرۆریستی داعش به مه‌به‌ستی هێرش بردنه‌سه‌ر هێزه کوردییه‌کان له باشووری کۆبانێ هه‌واڵی دا. شه‌ڕڤانانی کورد ڕایانگه‌یاندووه: داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سرین که له باشووری کۆبانێ هه‌ڵکه‌وتووه، هێرشی توندی خۆیان ده‌ستپێکردووه و له‌و هێرشه‌دا له هه‌موو جۆره‌کانی چه‌کی قورسیش که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. هێزه کوردییه‌کان وتوویانه: گرووپی تیرۆریستی داعش له‌م هێرشانه‌دا به‌ره‌وپێشچوونیان بووه و توانیویانه یه‌کێک له بازگه‌کانی پشکنینی هێزه کوردییه‌کان داگیر بکه‌ن. هێزه کوردییه‌کانیش له‌م ناوچه‌یه پاشه‌کشێ تاکتیکییان کردووه.ڕاشیانگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی دژی داعش له ناوچه‌که ئاماده بوون، به‌ڵام خۆیان بواردووه له بوردومانی مۆڵگه‌کانی داعش..