...كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ، ئەوە یەكەم جارنیە كە ژنی كورد وكچی كورد هەوڵی دەست درێژی كردن و كەرامەت لكەداركردنی دەدرێ وە هەربێ دەنگیەك لەبەرامبەر ئەو كەرامەت شكێنیانەدا درێژەی ئەو شێوە رەفتار و ئەو كەرامەتشكێنیانەی لێدەكەوێتەوە، بۆیە ئەركی سەرشانی هەمووتاكێكی كورد بەگشتی و ئەركی رێكخراوەكانی داكۆكی كارلە مافی ژنان بە تایبەتیە كە دەنگی نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەم سیاسەتەی رژیم و مەحكوم كردنی ئەو هەواڵە كەرامەت شكێنانەیە بەرزبكەنەوە ، ئێمە وەك رێكخراوەكانی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات وێڕای مەحكوم كردنی ئەو رەفتارە نامرۆڤانەیەی كە لەلایەن دەست وپێوەندەكانی رژیم و خۆش خزمەتیەكانی ئەوانەی پشتیان لە گەل و نیشتمان وكەرامەتی ژنی كورد كردووە ، ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆگەیاندنی راستیەكانی پەیوەندیدار بە سیاسەتی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ژن ، بە كۆر و كۆمەڵەنێونەتەوەیەكان وە لەهەمان كاتدا لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان داوا دەكەین ، كە دەنگی نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە جنایەتەكانی رژیم بە تایبەتی جنایەتی لەم شێوەیە دەرببڕن چاو نەترسی رۆڵەكانی نەتەوەی كورد و دژكردەوەنیشان دەبێتە هۆی پاشەكشەكردن بە رژیم و پاراستنی كەرامەتی ژنانی كوردستان .
هاو دەنگ و هاوهەنگاو لەگەڵتان بۆ خۆپیشاندانێكی تێكڕایی و هەڵوێست گرتنێكی كەرامەت پارێزانە.
سڵاو لە گیانی پاكی كەرامەت پارێز، فەریناز خوسرەوانی
سەركەوتوو بێ خەباتی ژنان لە پێناو وەدیهێنانی ماف و ئازادیەكانیان
رێكخراوەكانی ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات.
یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات
یەكیەتی ژنانی دێموكراتی كوردستان
رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد
رێكخراوی ئافرەتانی خەبات