ناردنی شكەنجەگەران لە تارانەوە بۆ سنە و مەهاباد بۆ لێكۆلینەوە لە دەستبەسەركراوان
رژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندی كۆمەڵێك لە شكەنجەگەرانی خۆی لە ئیتلاعاتی تارانەوە
بە مەبەستی شكەنجە و لێكۆڵینەوە لە دەستبەسەركراوانی خۆپیشاندانە نارەزایەتییەكانی كوردستان ناردووەتە شارەكانی سنە و مەهاباد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، ئەم شكەنجەگەرانەی ئیتلاعاتی تاران بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیدارەی گشتی ئیتلاعات لە پارێزگاكاكی كوردستان و ئازەربایجانی رۆژهەڵات نێردراونەتە ناو زیندانەكانی شارەكانی ئەو ناوچەیانە. جێگەی باسە كە لە دوای خۆپیشاندانە نارەزایەتییەكانی شاری مەهاباد و باقی شارەكانیتری كوردستان سەدان كەس لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە دەستبەسەر كراون و جگە لە زیندانەكانی سنە و مەهاباد بۆ زیندانەكانی ورمێ، میاندوئاو و نەغەدە گوازراونەتەوە.
ئه و ئاگره‌ی ههڵیدهگیرسێنین، سعودیه و ئه‌مریكا ناتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن
رژێمی ئاخوندی ئێران هه‌ڕه
شهی هه‌ڵگرساندنی ئاگرێكی كرد كه ئه‌مریكا و سعودیه نه‌توانن كۆترۆڵی بكه‌ن، لە ئەگەری راگرتنی ئەو كەشتییەی كە خۆی دەڵێت یارمەتی مرۆیی هەڵگرتووە ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه به‌پێی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی سعودیه رایگه‌یاندووه، رێگه بدات كه‌شتییه‌كه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، مه‌رزیه ئه‌فخه‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رژێمی ئاخوندی ئێران رایگەیاند، "وڵاته‌كه‌ی رێگه نادات ئه‌و كه‌شتییه پشكنینی بۆ بكرێت كه یارمه‌تی مرۆیی بۆ یه‌مه‌ن هه‌ڵگرتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 20ی ئه‌م مانگه‌دا بگاته به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی یه‌مه‌ن". هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌سعود جه‌زائیری جێگری فەرماندەی سوپای رژێم وتی: "هه‌ر رێگرییه‌ك له‌و كه‌شتییه بكرێت كه یارمه‌تی مرۆیی هه‌ڵگرتووه، ئاگرێك له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵده‌گیرسێنین كه نه ئه‌مریكا و نه سعودیه نه‌توانن كۆنترۆڵی بكه‌ن". جه‌زائیری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به راشكاوانه رایده‌گه‌یه‌نێت، دانبه‌خۆداگرتنی ئێران سنوری هه‌یه، بۆیه پێویسته سیاسه‌تمه‌دارانی سعودیه‌و ئه‌مریكا و ئه‌وانی تر باش بزانن،
وەرزشکارێکی کرماشانی پلەی یەکەمی جیهانی بەدەست هێنا
تێکواندۆکارێکی کوردی خەڵکی کر
ماشان لە بیست و دووهەمین خولی رکابەرییەکانی تێکواندۆی جیهان کە لەرووسیە بەڕێوە چوو، توانی میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، مەسعوود حەجی زوارە تێکواندۆکاری کورد لەرکابەرییەکانی قۆناغی کۆتاییدا توانی بەسەر کاراتەکارێکی وڵاتی ئۆزبەکستاندا سەربکەوێ و میداڵی زێڕ بۆ خۆی مسۆگەر بکات. حەجی زوارە رێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ توانیبووی بەسەر کاراتەکارانی وڵاتانی ئەلجەزایەر، کرواسی، ئیسپانیا و مکزیکدا سەربکەوێ و لە کێشی خوار ٧٤ کیلۆدا خۆی گەیاندبوویە قۆناغی کۆتایی رکابەرییەکان. ئەو وەرزشکارە کوردە دواتر لە قۆناغی کۆتاییدا توانیبووی بەسەر کاراتەکارێکی خەڵکی رووسیە کە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتیشی هەبووە، زاڵ ببێت و میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت. ماوەیەک لەمەوبەر بەرپرسانی وەرزشی کرماشان رایانگەیاندبوو، وەزشکارانی کرماشان توانیویانە لە ماوەی ساڵی ٩٣دا زیاتر لە هەزار میداڵ بەدەست بێنن.
مەولانا فەتحی بە دانانی بارمتەی ٥ میلیاردی ئازاد کرا
کەسایەتییەکی بەلووچی پەیڕەوەی مەزهەبی س
وننە پاش کێشانی چەندین حەفتە دەستبەسەریی لەگرتنگەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتدا بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات لەسیستان و بەلووچێستان رۆژی رابردوو مەولەوی فەتحی محەممەدنەقەشبەندییان لە زاهیدانەوە بۆ راسک گواستووەتەوە و دواتر رادەستی بنەماڵەکەیان کردووەتەوە. ئەو کەسایەتییە ئاینییە تەمەن ٥٧ ساڵەیە، بە دانانی ٥ میلیارد تمەن وەسیقە ئازاد کراوە. مەولەوی فەتحی لە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ساڵی ٩١وە بە تۆمەتی تیرۆری مەولانا "جەنگی زهی" لەدەستبەسەری دابوو. کەمپەینی بەلووچ بڵاوی کردووەتەوە، دیوانی باڵای وڵات ئەو تاوانانەی کە خستوویانەتە پاڵ ئیمام جومعەی شاری راسک بە "ناتەواو" لەقەڵەم داوە. سەرەڕای ئازادبوونی مەلەوی فەتحی، بەڵام ٩ کەسی دیکە لە هاوڕێیەکانی ئەو کەسایەتییە ئاینییە بو وێنە عەبدولغەفار نەقشبەندی(کوڕەکەی) و "ملک محمد ێبادیان" لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا راگیراون.دەوترێت کە بڕیار بوو چەند رۆژ لەمەوبەر مەولەوی نەقشبەندی لە زیندان ئازاد بکرێت بەڵام بە هۆی پێشوازی گەرمی خەڵك ئەو ئازاد کردنە وەدوا خرابوو.
هۆشداری وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بە رژێمی ئاخوندی
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان، لەمەر تەقە
كردنی رژێمی ئاخوندی لە كەشتییەكان لە كەنداوی فارس هۆشداری دایە رژێمی ئاخوندی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، عادال ئەلجبیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان، كە لە كۆبوونەوەی كەمپی دەیوید لەگەڵ باراك ئۆباما بەشدار ببوو رایگەیاند، تەقە كردنی رژێمی ئاخوندی لە كەشتییەكان لە كەنداوی فارس پێشێلكردنی روونی یاسا نێونەتەوەییەكانە و دەبێت راگیرێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم هۆشدارەی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان داوی ئەوە دێت كە گەشتییەكانی سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی تەقەیان لە كەشتیێك بە ئاڵای سەنگال كرد لە كەنداوی فارس.
خاتەمی: ئەگەر كەشتی كون ببێت رێفۆرمخواز و تۆندرەو ناناسێت
ئاخوند ئەحمەد خاتەمی ئەندامی ه
ەیئەتی سەرۆكایەتی مەجلیسی خۆبرەگان ئەمرۆ رایگەیاند، ئەگەر كەشتی كون ببێت رێفۆرمخواز و تۆندرەو نااسێت و هەموومان دەخنكێین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، خاتەمی ئەمرۆ هەینی 25ی بانەمەری 1394 لە وتووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی رژێم وتی، هەموومان لە كەشتیێكدا دانیشتووین و ئەگەر كەشتییەكە كون ببێت هەموومان دەخنكێین. ناوبراو‌و وتی، جیاوازی بیروبۆچوون لە نێوان رێفۆرمخوتازان و ئۆسەلگەراكان ئاساییە. هەموومان دەبێت وشیار بین كە لەو كەشتییەی كە دانیشتووین كون نەبێت، ئەگەر ئەم كەشتییە كون ببێت چیتر رێفۆرمخواز و ئۆسولگەرا ناناسێت و تەر و وشك پێكەوە دەسوتن.
تاوتوێكردنی مەترسییەكانی رژێمی ئاخوندی لە كۆبوونەوەی كەمپی دەیوید
دوێنی 24ی بانەمەری 1394 یەكەمین كۆبوونەوەی كەمپی دەیوید بە بەشداری ب
اراك ئۆباما و سەرانی وڵاتانی عەرەبی كەنداوی فارس تەرخان كرابوو بۆ مەترسییەكانی رژێمی ئاخوندی لەناوچەكە و جیهان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، یەكەمین كۆبوونەوەی كەمپی دەیوید كە تێیدا باراك ئۆباما و رێبەرانی وڵاتانی عەرەبی كەنداوی فارس بوونیتان هەیە تەرخان كرابوو بۆ تاوتوێكردنی مەترسییەكانی رژێمی ئاخوندی و پەروەندەی ناوكەیی ئەو رژێمە و دووهەمین كۆبوونەوە بابەتی تیرۆریسم تاوتوێ كرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئۆباما رێبەرانی وڵاتانی عەرەبی كەنداوی فارسی لە باسەكانی وتووێژە ناوكەییەكان لەگەڵ رژێمی ئاخوندی ئاگادار كردەوە و لەمەر یارمەتی ئەمریكا بۆ وڵاتانی عەرەبی لەمەر بەرزكردنەوەی ئاستی بەرگرییان وتووێژی كرد.
ئه و ئاگره‌ی ههڵیدهگیرسێنین، سعودیه و ئه‌مریكا ناتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن
رژێمی ئاخوندی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگرساندنی ئاگرێكی كرد كه ئه‌مریكا و سعودیه نه‌توانن كۆترۆڵی بكه‌ن، لە ئەگەری راگرتنی ئەو كەشتییەی كە خۆی دەڵێت یارمەتی مرۆیی هەڵگرتووە ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه به‌پێی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی سعودیه رایگه‌یاندووه، رێگه بدات كه‌شتییه‌كه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، مه‌رزیه ئه‌فخه‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رژێمی ئاخوندی ئێران رایگەیاند، "وڵاته‌كه‌ی رێگه نادات ئه‌و كه‌شتییه پشكنینی بۆ بكرێت كه یارمه‌تی مرۆیی بۆ یه‌مه‌ن هه‌ڵگرتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 20ی ئه‌م مانگه‌دا بگاته به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی یه‌مه‌ن". هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌سعود جه‌زائیری جێگری فەرماندەی سوپای رژێم وتی: "هه‌ر رێگرییه‌ك له‌و كه‌شتییه بكرێت كه یارمه‌تی مرۆیی هه‌ڵگرتووه، ئاگرێك له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵده‌گیرسێنین كه نه ئه‌مریكا و نه سعودیه نه‌توانن كۆنترۆڵی بكه‌ن". جه‌زائیری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به راشكاوانه رایده‌گه‌یه‌نێت، دانبه‌خۆداگرتنی ئێران سنوری هه‌یه، بۆیه پێویسته سیاسه‌تمه‌دارانی سعودیه‌و ئه‌مریكا و ئه‌وانی تر باش بزانن،