خەبات مێدیا: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێرناوی ئایا ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیان بە مێشک دەگەیەنێت؟ نوسیویەتی: پسپۆرانی مێشک و ئەعساب پێیان وانییە کە نەخۆشانی توش بوو بە کووید ۱۹, توشی زیانی مێشکی ببن, بەڵام ڕەنگە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەڕێگەی هێندێک لە مێکانیسمەکانی کە هێشتا باش نەناسراوە, زیان بە سلولەکانی مێشک بگەیەنێت و لەو ڕێگەیەوە مێشک پیر بکات.
لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا سلولی عەسەبی ڕاستەوخۆ توش دەکات، و ڕەنگە بەشێوەیەكی زۆر لەنێو سلولەکانی مێشكدا بڵاو ببنەوە و كاریگەری لەسەر کارکردی دابنێ، هەروەها هێرشی ئەم ڤایرۆسە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە نەخۆشەکان توشی کێشەی لەبیرچونەوە یان ڕەنگە توشی تەشەنوج ببێت.
ڕێگایەکی دیکە کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەتوانێ زیان بەسیستەمی عەسەبی بگەێینێت، بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لەڕێگای عفونەتی بەربڵاوە، ( ئەم عەفونەتە بەهۆی وڵام نەدانەوەی سیستەمی بەرگری لەش درووست دەبێت )..
بەسەرنج دان بەهەموو نیگەرانیەكان, پسپۆرانی مێشک و ئەعساب ئاماژەیان بەوە كردووە كە پێویست و حەیاتیە و دەبێ توشبووانی ئەو پەتایە لەسەر شێواز و ڕێگەكارەكانی چاكبوونەوە، زانیاری بخوێننەوە.
لە لایەکی ترەوە، لێکۆڵینەوە لەم بابەتە ڕەنگە بتوانێت ببێتە هۆی دۆزینەوەی دارو یا ڕەوشێکی دەرمانی بۆ نەخۆشانی کووید 19، تا لە مەترسی زیانی عەسەبی دور بن.
لەلایەكی و ترەوە و لە حاڵێکدا کە زۆربەی وڵاتان لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەو چارەسەر کردنی ئەم ڤایرۆسە, ڕژیمی ئێران جگە لەوەی کە هەوڵی هیچ چارەسەرێک نادات, بەهیوای ئەوەیە کە زۆرترین سود لەم پەتایە وەر بگرێت و بەم شێوەیەو بە توش کردن و سەرقاڵ کردنی خەڵک، بیرو هۆشیان لە جەنایات و دزی و ڕفاندنی پارە بۆ وڵاتانی دیکەو زۆرێکیتر لە گەندەڵیەکانیان، دور بخاتەوە.