بۆیادی دەساڵەی کۆچی مامۆستا و رێبەرمان


 

رێبەرەکەم!

دە پووشپەڕە ، لە عەسرو ئێوارەی رۆژانی مانگی یپووشپەڕدا، پەڕەسێلکە کۆچەریەکان، خۆلە قرخ و دەراوی  کانیاوەکانی شارباژێر لە بناری گمۆ هەڵدەسوون. دەیانەوێ پڕ بە جنگی ناسکی لاسکی گوڵ ئاسایان لە قوڕە شینکەی زنار و بەر بناری ئەو مەڵبەندە هەڵگرن و، هەموو جارێک  لەسەر گوڕستانەکەی واژە لە گەرمیانی نیشتمانەوە بەروە کوێستان دەفڕن، تا لەوێش دەمیان پڕکەن لە پیرخەنیلەی سەر گاشەبەردەکانی ئاربەبا و،بە نمەی ئاوەنگی سەر گوڵە زەردەکانی گۆڕستانی سڵێمان بەگ ئاوێتەی کەن و بە گوێسوانەی هەر ماڵ و بن هەیوانی هەر مزگەت و حوجرەێکی شاری ،،بەرۆژە،،ی دێرینەوە، هێلانەی ئاوات و خۆزیای ژیانی بی کەسەر و ژانی پێ هەڵبەستن.

سەروەرەکەم!

دە پووشپەڕە، پەپوولە باڵ نەخشینەکان،شەرمن شەرمن، بەتاسەوە لە سەر قۆزاخەی گوڵە هێرۆ نە پشکوتوەکان و،مێژوەرد و میلاقەی لە باڵای کێلی سەر گۆڕ ئاڵاوی گۆڕ غەریبان، لە گەرمی مانگی پووشپەڕ دا، لە بەر رێزی بەرزی ناوت،چەندە باڵ سووک و بێ چرپە باڵ لێدەدەن و دەنیشنەوە، بۆ ڕەنگ و بۆنی هەر گوڵێکی دەوری مەزارت، سەردادەخەن، ماچیان دەکەن، دادێنەوە.

 ئەی قەندیلی مەندیل بەسەر!

 دە پووشپەڕە، لەم دەڤەرە، کەڕەواردەی ناو جاڕە گوڵ، چەندە بەدڵ، چینەدەکەن لە خاک و خۆڵ، لەحسرەتی نەبونتا خاکی وردی گەرم و گرمۆڵ،دەپڕژێننە سەر باڵ و کۆڵ.  زەردەشامی سەر شەتاوان،لە شۆڕابەی بی سەرئاوان،هەڵ دەبەستن لانەی خەمان،لە سەر بەنداو و گوێ چەمان، گشت هەڵوەدا و دەربەدەرن، شینگێڕی کۆچی رێبەرن.

رێ نیشاندەری خەباتم!

دە پووشپەڕە، دارەبەنی بە تەمەنی ناو نزار و لێڕەواری،هەر گردۆڵکە و سەرکۆساری نیشتمانی کوردەواری، بۆ تیماری زامی کاری کۆچی رێبەری ناوداری، خۆشەویستی گوند و شاری، پڕ بە کۆجیلەی چاوانی،فرمێسکی خەست و شیناوی، دوو دیدەکەی قەتیس ماوی پڕ لێڵاوی، بە روومەتی رووشاوی دا دینەخوار، وەک دایکی بەورەی شەهید، لە دڵەوە شین دەگێڕێ بە بێ هاوار.

مامۆستاکەی شۆڕش و خەبات!

دەپووشپەڕە، گوڵە گەنمی لارە مل و زەرد هەڵگەڕاو،بە پێوەن لەبەر خۆرەتاو،بە شنەی شەماڵی لای عەسران، خۆ ڕادەژێنن بۆ نەمران!.دەپووشپەڕە دارمازووی سەر گۆڕستانان،شەمامەی رەزی بێستانان،سوێسنەو هەڵاڵەی کوێستانان، وەنەوشەی ناو دارستانان،بێ شنەو بێ ڕەنگ و بۆن، ژاکاوی دەستی غەمی تۆن.

ک . ح . ڕێبوار

ڕێکه‌وت: 2020-07-20 01:37:58
به‌شی: ( ئه‌ده‌بی )
ک . ح . ڕێبوار



TAGS/ بۆیادی,دەساڵەی,کۆچی,مامۆستا,و,رێبەرمان
TITLE/بۆیادی دەساڵەی کۆچی مامۆستا و رێبەرمان


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

بۆیادی ** دەساڵەی ** بۆیادی دەساڵەی ** کۆچی ** بۆیادی کۆچی ** دەساڵەی کۆچی ** بۆیادی دەساڵەی کۆچی ** مامۆستا ** بۆیادی مامۆستا ** دەساڵەی مامۆستا ** بۆیادی دەساڵەی مامۆستا ** کۆچی مامۆستا ** بۆیادی کۆچی مامۆستا ** دەساڵەی کۆچی مامۆستا ** بۆیادی دەساڵەی کۆچی مامۆستا ** و ** بۆیادی و ** دەساڵەی و ** بۆیادی دەساڵەی و ** کۆچی و ** بۆیادی کۆچی و ** دەساڵەی کۆچی و ** بۆیادی دەساڵەی کۆچی و ** مامۆستا و ** بۆیادی مامۆستا و ** دەساڵەی مامۆستا و ** بۆیادی دەساڵەی مامۆستا و ** کۆچی مامۆستا و ** بۆیادی کۆچی مامۆستا و ** دەساڵەی کۆچی مامۆستا و ** بۆیادی دەساڵەی کۆچی مامۆستا و ** رێبەرمان ** بۆیادی رێبەرمان ** دەساڵەی رێبەرمان ** بۆیادی دەساڵەی رێبەرمان ** کۆچی رێبەرمان ** بۆیادی کۆچی رێبەرمان ** دەساڵەی کۆچی رێبەرمان ** بۆیادی دەساڵەی کۆچی رێبەرمان ** مامۆستا رێبەرمان ** بۆیادی مامۆستا رێبەرمان ** دەساڵەی مامۆستا رێبەرمان ** بۆیادی دەساڵەی مامۆستا رێبەرمان ** کۆچی مامۆستا رێبەرمان ** بۆیادی کۆچی مامۆستا رێبەرمان ** دەساڵەی کۆچی مامۆستا رێبەرمان ** بۆیادی دەساڵەی کۆچی مامۆستا رێبەرمان ** و رێبەرمان ** بۆیادی و رێبەرمان ** دەساڵەی و رێبەرمان ** بۆیادی دەساڵەی و رێبەرمان ** کۆچی و رێبەرمان ** بۆیادی کۆچی و رێبەرمان ** دەساڵەی کۆچی و رێبەرمان ** بۆیادی دەساڵەی کۆچی و رێبەرمان ** مامۆستا و رێبەرمان ** بۆیادی مامۆستا و رێبەرمان ** دەساڵەی مامۆستا و رێبەرمان ** بۆیادی دەساڵەی مامۆستا و رێبەرمان ** کۆچی مامۆستا و رێبەرمان ** بۆیادی کۆچی مامۆستا و رێبەرمان ** دەساڵەی کۆچی مامۆستا و رێبەرمان ** بۆیادی دەساڵەی کۆچی مامۆستا و رێبەرمان **