بە بۆنەی یادی 123 ساڵەی ڕۆژنامەی كوردی پیرۆزبایی پێشكەش دەكەم بە ڕۆژنامەنووسان و شارەزایانی كاری ڕۆژنامە چاپ كردن، نووسەرە تێكۆشەرەكان و ڕۆژنامە نوسانی سەنگەری شۆڕشی ڕەوای گەلی كورد،بە تایبەت پیرۆزبایی پێشكەش دەكەم بەو ڕۆژنامەنووس و نووسەرە نەبەزانەی كە لە بەرانبەر دەسەڵاتە داگیركەرو ستەمگەرەكان بە تایبەت بەرانبەر ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی لە ئێران دەنوسن و تێدەكۆشن و چالاكن.
هەر بەم بۆنەوە سڵاو درود دەنێرم بۆ ڕۆحی پاكی میقداد بەدرخان دامەزرێنەری یەكەم ڕۆژنامەی كوردی كە لە ئاوارەیی و لە قاهیرەی پێتەختی میسر یەكەم ڕۆژنامەی كوردی چاپ كرد. بەو هومێدەی كاری ڕۆژنامە نووسی لە كوردستان و لە ڕیزی شۆڕش و لە ڕیزەكانی سازمانی خەبات بەرەو پێش بچێ و گەشە بستێنێ.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی
2 ی بانەمەڕی 1400 كۆچی خۆری