ووت وێژ  یا تەسلیم بوون؟


به‌ختیار عه‌زیزی

زۆر جار بە كار هێنانی ئەو قسەو ڕستە بە زاهیر جوان و لە ناوەرۆكدا بێ‌ بنەمایەی( ووت وێژ) لە گەڵ ڕژیمی ئێران، که‌ ده‌وترێ  یەكێكە لە ڕێگاكانی شۆڕش و سیاسەت بۆ گەیشتن بە مافە زەوتكراوەكان، دەبیستین و دەبینین. باسی ووت وێژ لە گەڵ ڕژیمی ئاخوندی شەڕخواز و دژ بە ئاشتی، بە داخەوە لە لایەن ژومارەیەك لە جەرەیانەكانی كوردستانی ئێران دووپات دەكرێتەوەو وەك فاكتۆرێكی سووتاوی  پڕوپاگەندەیی بە فاكتۆر دەكرێ‌ كە لە ڕاستیدا لە هیچ بارێكەوە ناچێتە خانەی لۆژیك بەراوردی هەڵسەنگێندراوی سیاسی و هەورەها دوورە لە واقعی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندەكان، واقعیەت و ڕاستیەك كە دوژمنایەتی ئەو دەسەڵاتە لە گەڵ هەر ڕەوت و چوارچێوەێكی ئاشتیخوازانە جوداناكرێتەوە. خەڵكی كوردستان و نوێنەرانی خەڵكی كورد هەر لە سەرەتای هاتنە سەر دەسەڵاتی خومەینی و هاوكارانی داوایان لەو دەسەڵاتە كرد مافەكانی خەڵكی كوردستان لە چوارچێوەی ئێراندا بە ڕەسمی بناسێ‌ و پەیامی ئاشتیخوازی خەڵكی كوردستان بە هێند وەربگرێ‌، بەڵام خومەینی و هاوكارانی نەك بایەخیان بە داوای ئاشتیانەی گەلی كوردو نۆێنەرانی نەدا، بەڵكو خومەینی فەرمانی جیهادی بۆ سەر خەڵكی كورد ڕاگەیاند و هێزە چەكدارەكانی دەسەڵات بە توندترین شێوە هێرشیان كردە سەر كوردستان، كە تا ئێستاو پاش ٤٢ ساڵ بۆ سەر كوردستان و گەلی كورد درێژەی هەیەو، هەزاران هاونیشتمانی كورد لە لایەن پاسدارو هێزە سەركوتگەرەكان شەهید كراون و هەزاران هاونیشتمانی كورد لە زیندانەكانی ڕژیم شكەنجەو ئازار دەدرێن.

شك لەوەدانیە كە خەڵكی كوردستان ئاشتیخوازە، لە بەرانبەریشدا شك لەوەدانیە كە جه‌ماوه‌ری کورد سەر بۆ ستەمگەران نەوی ناكات. هەر بە پێ‌ ئەو دوو بنەما سەرەكیانە خەڵكی كوردستان ئامادە نیە سەر بۆ دەسەڵاتێك نەوی بكات كە لە ماوەی حوكمڕانیدا بەردەوامە لە سەركوت و چەوسانەوەی و هەوڵ بۆ لە ناوبردنی كوردستان و پێكهاتەی نەتەوەیی بدات.

بەو پێناسەی لە دەسەڵاتی ئاخوندی هەیەو بە كارنامەی زیاتر لە چوار دەیە شەڕخوازی و پێشێلكردنی هەموو بنەما ئینسانی و قانونی و تەنانەت ئایینیەكان و بە سەركوتی گەڵاڵە بۆ داڕێژراوی نەتەوەكان، ئافرەتان،لاوان،كەمایەتیە ئایینیەكان، و هەموو باوەڕەكان لە ئێرانداو سوور بوونی دەسەڵات لە سەر چەوسانەوەی خەڵك لە ئێران و بەرپەرچدانەوەی هەموو ڕەوتێكی سیاسی و چالاكی مەدەنی و .........هتد. ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە كە ئاخۆ باس لە ووت وێژ لە گەڵ ڕژێمێكی تا بینەقاقە جینایەتكارو درندەو دژ بە سەرەتایی ترین ماف و ئازادی، دەچێتە خانەی ئاشتیخوازی؟ ئەگەر بە شێوەێكی كورت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە بێگومان وەڵامەكەی ئەوەیە كە دڵخۆش كردن بە ووت وێژو دانوستان لە گەڵ ئەو ڕژیمە پێچەوانەی ئامانجی ئاشتیخوازی و ماف و ویستیه‌ و  تەنیاو تەنیا ڕژیمی دیكتاتۆری و دژی كورد و دژی ئینسانی ئاخوندەكان بە قازانجی خۆیان كەڵكی لێ‌ وەردەگرن، هەر وەك تا ئێستا كەڵكیان ڵی وەرگرتوە.

ئەو لایه‌نه‌ سیاسیانەی لە كوردستانی ئێران بانگەواز بۆ ووت وێژ لە گەڵ ڕژیم بڵاو دەكەنەوە، دەبێ‌ بزانن بانگەوازەكەیان دەبێتە فاكتۆر و فاكتەرێك كە ڕژیم  بۆ زەربەت لێدانی زیاتر لە جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵكی كوردستان و هێزە تێكۆشەرەكانی كەڵكی لێ‌ وەرەگرێ‌، هەر وەك لە ووت وێژو دانیشتنەكانی ڕابردوو لە گەڵ ڕژیم بەرپرس و سكرتێری لایە‌نی كوردستان شەهید كران و ڕژیم توانی كاری خۆی بكات. ئەو لایەنانەی دڵخۆش بوون بە ووت وێژ، دەست بە تاڵ بوون و زیانیان کرد.  لە كۆتاییدا پێویستە ئاماژە بەو ڕاستیە بكرێ‌ كە ڕژیمی ئاخوندی لە هێنانه‌ گۆڕی ووتوێژ، تەنیا یەك ئامانجی هەیە كە ئەویش تەسلیم بوونی ئەو لایەنانە دەبێ‌ كە ووت وێژی لە گەڵ دەكەن، بەو پێ‌ یە ئەگەر ئامانج لە ووت وێژو دانوستان تەسلیم بوونە هەر وەك ڕژیمی ئاخوندی مەبەستیەتی، دەڵێم پیرۆزتان بێ‌ ئەو دەستكەوتە.

ڕێکه‌وت: 2021-12-09 19:53:53
به‌شی: ( ڕامیاری )
هه‌واڵنێر ئارێز



TAGS/ ووت,وێژ ,یا,تەسلیم,بوون
TITLE/ووت وێژ  یا تەسلیم بوون


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

ووت ** وێژ  ** ووت وێژ  ** یا ** ووت یا ** وێژ  یا ** ووت وێژ  یا ** تەسلیم ** ووت تەسلیم ** وێژ  تەسلیم ** ووت وێژ  تەسلیم ** یا تەسلیم ** ووت یا تەسلیم ** وێژ  یا تەسلیم ** ووت وێژ  یا تەسلیم ** بوون ** ووت بوون ** وێژ  بوون ** ووت وێژ  بوون ** یا بوون ** ووت یا بوون ** وێژ  یا بوون ** ووت وێژ  یا بوون ** تەسلیم بوون ** ووت تەسلیم بوون ** وێژ  تەسلیم بوون ** ووت وێژ  تەسلیم بوون ** یا تەسلیم بوون ** ووت یا تەسلیم بوون ** وێژ  یا تەسلیم بوون ** ووت وێژ  یا تەسلیم بوون **