كوردستانی رۆژهەڵات ئەم هەڵوێستانە لەبیر ناكا!



"عەلی بەهرامی"

هەندێ جار سیاسەت بە پێچ و پەنا و كاری سیاسی، خۆبواردن، فسەفس و خۆ لادان لە راستیەكان و قازانجپەرەستیەكی بێ حەد و مەرز پێناسە دەكرێ. ئەم پێناسانە لە شەقامی كوردی دەماودەم دەگەڕێ و دەستاودەستیان پێ دەکرێ  و لەلایەن سیاسیەكانیشەوە هەر جارەو بە جۆرێك دەچنە بواری جێ بەجێکردنەوە.یەكێك لەو بابەت و رووداوانەی کە لە دوو ساڵی رابردوودا روون و بەرچاو بووە كوژرانی گەورە تیرۆریستی جیهانی قاسم سلێمانیە. رووداوێکی واگرینگ کە جوێ لە هەڵوێستی فەرمی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بێ دەنگیەكی چاوەروانەكراو، خۆبواردن و پێچ و پەنای هێزە كوردستانیەكان بەتایبەت بەشێكی زۆر لە هێزە سیاسیەكانی كوردستانی رۆژهەڵات جێی گلەیی و  تێڕامان و پرسیارێکی بێ وڵامی جەماوەری كوردستانی ئێران بووە.  قاسمی سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی، لە ۳۰ ساڵی رابردوودا لە نانەوەی بشێوی، دەستێوەردان لە كاروباری وەڵاتانی ناوچە، كوشتنی خەڵكی بێتاوان لە سوریە، لوبنان، عێراق، یەمەن، ئەفغانستان و زۆرێك لە وەڵاتانی كەنداو، سەركوتی خەڵكی ئێران لە راپەرینی ساڵەكانی ۱۳٨٨، ۱۳۹٦ و ۱۳۹٨، هەناردەكردنی بیری توندئاژۆیی و فاشیستی بۆ وەڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراست و جیهان، بەفیرۆدانی داهات و سەرمایەی وەڵاتی ئێران بۆ پشتیوانی لە دەسەڵات و مانەوەی بەشار ئەسەد، دروست كردنی تاقم و گروپی جیاجیای حەشدی شەعبی لە عێراق، پیلانگێڕی لە دژی هەرێمی كوردستان و بزوتنەوەی كوردستانی رۆژهەڵات، دەوری بەرچاو و ئاشكرای گێڕاوە.  لە بەرامبەردا بەپێچەوانەی چاوەروانیەكان و بەبێ خوێندنەوە بۆ هەستی ۱۰ ملوێن كوردی رۆژهەڵات و خانەوادەی شەهیدانی ئەو بەشە، لە هەرێمی كوردستان بەدوور لە ئوسول و عورفی نەتەوەیی و ئەخلاقی، مەداحی و پێداهەڵدانێكی زۆر بەسەر ئەو گەورە تیرۆریستەدا كرا.  بەپێچەوانەی راستیەكان ئەو ترۆریستە بە قارەمان، دۆستی كورد و رزگاریدەری هەرێمی كوردستان و  لە یادی دوو ساڵەی بە سزا گەیاندنی دا، دوكتور هەڤاڵ ئەبووبەكر پارێزگاری پارێزگای سلێمانی زۆر نابەرپرسانە و بێ ئیرادانە داوای كرد رۆژی كوشتنەكەی بە رۆژی  ئاشتی جیهانی ناودێر بكرێ!. داوای دیاری كردنی رۆژی ئاشتی جیهانی بۆ تاوانكارێكی وەك قاسم سلێمانی كە هەتا ئەنیشكی بە خوێنی مرۆڤی بێ تاوان بەتایبەت كوردی كوردستانی ئێران سوورە، كەسێك كە تەنیا لە خزمەتی شەڕ و نانەوەی بشێوی و هەڵایسانی ئاگر و خوێنرێژیی بووە جوێ لە ناراستی و دوو روویی و بێ ئەمەگی بەرامبەر بە كوردستانی رۆژهەڵات ناكرێ هیچ پێناسەیەكی دیكەی پێ بدرێ!. ئەوەی بۆ قاسم سلێمانی لە شاری سلێمانی كرا پشتكردن بوو لەو پێناسانەی ئەو شارەی پێوە دەناسرێ. چاوەروان نەدەكرا لە شاری رۆشنبیری، شاری هەڵمەت و قوربانی بەو جۆرە پشت لە بەها نەتەوەیی و نیشتمانیەكان و هاوخوێن و هاوڕەگەزە كوردەكان لە كوردستانی ئێران بكرێ و شین و شەپۆڕ بۆ كوردكوژ  و گەورە تیرۆریستێكی جیهانی بەرێوەببرێ و بەوجۆرە پێناسەی ناراست و وەهمی و ناواقعی بخرێتە پاڵ. كوردستانی رۆژهەڵات و بزوتنەوەكەی لەپێناو قازانج و بەرژەوەندیەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق نرخ و باجی گەورە و زۆری داوە، بۆیە پێویست و دروست وابوو دەسەڵاتدارانی هەرێم بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی لە هەڵوێستەكانیان لە پێوەند بە رژیمی داگیركەر و بەتایبەت تیرۆریستی جیهانی قاسم سلێمانی رەچاوی هەستی برایانیان لە كوردستانی ئێران و بە دیاریكراوی خانەوادەی شەهیدانی ئەو بەشەی نیشتمانیان بكردایە. بزوتنەوەی ئازادیخوازی لە ئێران و كوردستان لە قۆناغێكدایە كە بانگی ئازادی تەنگی بە رژیمەكەی قاسم سلێمانی هەڵچنیوەو لە هەموو كون و قۆژبنێكی شار و گوندەكانی ئێران دەبیسترێ و لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە هەر شوێنێك پەیكەری قاسمی سلێمانی دانرابێ لەلایەن خەڵكەوە ئاگری تێبەردراوە. تازەترین نمونە دانانی پەیكەری ناوبراو لە یەكێك لە مەیدانەكانی "شاری كورد" بوو كە لە دوای چەند سەعات لە دانانی ئاگری تێبەردرا. خەڵكی ئێران بە پێچەوانەی شوێنی دیكە قاسمی سلێمانی و كۆی پێكهاتەی رژیمی ئاخوندی رەد دەكاتەوە و بۆ روخانی ئەو دەسەڵاتە هەموو هەوڵێك دەدەن. لە وەها قۆناغێكدا ئاوكردنە ئاشی رژیمێكی شكستخواردو كە لە لێواری گۆردایە، دووكەڵەكەی بەچاوی ئەوانەدا دەچێتەوە كە هەموو هێلكەكانیان لە تەرازووی رژیمێكی لەرزۆك و نیوەگیاندا داناوە. گومانی تێدا نیە دەسەڵاتداریی ئاخوندان بەدەستی رۆڵەكانی كوردو ئازادیخوازانی ئێرانی لە گۆڕ دەنرێ، ئەو كات ئەوانەی گرەویان لە سەر مردارەوەبوو دەكەن دەبێ وەڵامدەرەوەی هەڵوێستەكانیان بن كە وەكوو شەرمەزاری و بێ ئەمەگی لە لاپەرەكانی مێژوودا تۆمار كراوە.

ڕێکه‌وت: 2022-01-09 16:27:08
به‌شی: ( ڕامیاری )



TAGS/ كوردستانی,رۆژهەڵات,ئەم,هەڵوێستانە,لەبیر,ناكا
TITLE/كوردستانی رۆژهەڵات ئەم هەڵوێستانە لەبیر ناكا


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

كوردستانی ** رۆژهەڵات ** كوردستانی رۆژهەڵات ** ئەم ** كوردستانی ئەم ** رۆژهەڵات ئەم ** كوردستانی رۆژهەڵات ئەم ** هەڵوێستانە ** كوردستانی هەڵوێستانە ** رۆژهەڵات هەڵوێستانە ** كوردستانی رۆژهەڵات هەڵوێستانە ** ئەم هەڵوێستانە ** كوردستانی ئەم هەڵوێستانە ** رۆژهەڵات ئەم هەڵوێستانە ** كوردستانی رۆژهەڵات ئەم هەڵوێستانە ** لەبیر ** كوردستانی لەبیر ** رۆژهەڵات لەبیر ** كوردستانی رۆژهەڵات لەبیر ** ئەم لەبیر ** كوردستانی ئەم لەبیر ** رۆژهەڵات ئەم لەبیر ** كوردستانی رۆژهەڵات ئەم لەبیر ** هەڵوێستانە لەبیر ** كوردستانی هەڵوێستانە لەبیر ** رۆژهەڵات هەڵوێستانە لەبیر ** كوردستانی رۆژهەڵات هەڵوێستانە لەبیر ** ئەم هەڵوێستانە لەبیر ** كوردستانی ئەم هەڵوێستانە لەبیر ** رۆژهەڵات ئەم هەڵوێستانە لەبیر ** كوردستانی رۆژهەڵات ئەم هەڵوێستانە لەبیر ** ناكا ** كوردستانی ناكا ** رۆژهەڵات ناكا ** كوردستانی رۆژهەڵات ناكا ** ئەم ناكا ** كوردستانی ئەم ناكا ** رۆژهەڵات ئەم ناكا ** كوردستانی رۆژهەڵات ئەم ناكا ** هەڵوێستانە ناكا ** كوردستانی هەڵوێستانە ناكا ** رۆژهەڵات هەڵوێستانە ناكا ** كوردستانی رۆژهەڵات هەڵوێستانە ناكا ** ئەم هەڵوێستانە ناكا ** كوردستانی ئەم هەڵوێستانە ناكا ** رۆژهەڵات ئەم هەڵوێستانە ناكا ** كوردستانی رۆژهەڵات ئەم هەڵوێستانە ناكا ** لەبیر ناكا ** كوردستانی لەبیر ناكا ** رۆژهەڵات لەبیر ناكا ** كوردستانی رۆژهەڵات لەبیر ناكا ** ئەم لەبیر ناكا ** كوردستانی ئەم لەبیر ناكا ** رۆژهەڵات ئەم لەبیر ناكا ** كوردستانی رۆژهەڵات ئەم لەبیر ناكا ** هەڵوێستانە لەبیر ناكا ** كوردستانی هەڵوێستانە لەبیر ناكا ** رۆژهەڵات هەڵوێستانە لەبیر ناكا ** كوردستانی رۆژهەڵات هەڵوێستانە لەبیر ناكا ** ئەم هەڵوێستانە لەبیر ناكا ** كوردستانی ئەم هەڵوێستانە لەبیر ناكا ** رۆژهەڵات ئەم هەڵوێستانە لەبیر ناكا ** كوردستانی رۆژهەڵات ئەم هەڵوێستانە لەبیر ناكا **