گرانی و هەژاری و درۆکانی رەئیسی


ئاخوند ڕەیسی لە کۆبوونەوەی هەیئەتی دەوڵەتی ڕژیم ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە گرانبوونی شت و مەکە سەرەتاییەکان دەربڕی و فەرمانی بە ناوەندە چاودێرییەکان دا بەدواداچوون بۆ پشتی پەردەی گرانیەکانی ئەو دواییانە و هۆکانی بکەن.
بەڵام هێشتا قسەکانی ئاخوند ڕەیسی لە دەمی نەهاتبوونە دەرێ کە لافاوی ناڕەزایەتیەکان، ڕەخنە و گەڵاڵە لە هەموو شوێنێک بەرز بوویەوە و ئیبرایم ڕەیسیان بردە ژێر پرسیار و ڕسوایان کرد!
ئەمجارە سەبری هاوباندیەکان و هاوڕێیانی بۆ پاساو هێنانەوە بۆ سەرکوتی خەڵکی ئێرانیش کۆتایی پێهات کە بۆچی کۆتایی بەم درۆ و دەلەسانە ناهێنن؟
بۆچی مەگەر نابینی دۆخەکە چەند خراپ و قەیراناویە.
ئاخوند ڕەیسی کە تەنیا شەش کەلاس خوێندەواری هەیە بۆ یەکخستنی هێزە سەرکوتگەرە خاوەن بڕیارەکان ڕاسپێردرابوو، ئێستا دەبێت باجەکەی بدات.
ڕەیسی وا بیری دەکردەوە کە بە فەرمانێک دەتوانێت ئەو دۆخە خراپ و ئاڵۆزە چارەسەر بکات، بەڵام بەکردەوە ئەوەی بینی کە تەنانەت توانای تێگەیشتنی ئەو دۆخەی نییە و ئەو نوێنەرە مافیانەی کە لە دەوری خۆی کۆ کردوونەتەوە بەدوای بەرژەوەندی خۆیانەوەن.
بەڵام گرانی و هەڵاوسانی سەرسووڕ هێنەری لە ڕادەبەدەر کە هەموو ڕۆژێک لە کۆمەڵگای ئێران شەپۆلگەلێکی ناڕەزایەتی گەورەتر سەبارەت بە ڕۆژانی پێشووتر دروست دەبێت، مەترسی داڕمانی پێکهاتەکانی حکوومەت و ڕاپەڕینی جەماوەری بە هێزتر لە هەر کاتێک خستووەتە پێش چاوی کاربەدەستانی ڕژیمی ئاخوندی، هەروەها رەئیسی ڕایگەیاند کە دەبێت ناوەندەکانی چاودێری بەدواداچوون بۆ پشتی پەردەی ئەم دواییانەی گرانیەکان بگەرێن و هۆی ئەم گرانی و هەڵاوسانە بدۆزنەوە. بەڵام کەسێک نییە بە ڕەیسی بڵێت کە گرانیەکان هیچ پشت پەردەیەکی نیە، ئەوەی هەیە دەبێت لە بەڕێوەبردنی هاوکارەکانتان بکۆڵنەوە، پشت پەردە چیە؟ دیارە هەر بابەتێک پشت پەردەیەکی هەیە، بەڵام ئەگەر گرانیەکان، هۆی پشت پەردەی بێت، مانای وایە ئەمە پشت پەردەیە کە بەڕێوەبردن دەکات نەک دەوڵەت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی سوپای تیرۆریستی پاسداران کە ترسی لە سەرهەڵدان و ناڕەزایەتی خەڵکە، داوای لە ڕەئیسی کردووە کە لە گەڵ شاردنەوەی ڕۆڵی مافیاکانی سوپا، پێش بە باندەکانی دزی بگرێت کە ئاگایان لە مەترسی دۆخەکە نییە ئەگەر نا حکومەت ڕوو لە ناو چوونە.
ئەم هەموو ناڵە و هاوارەی باندە باڵادەستە شکستخواردووەکانی ڕژیمی ئاخوندی و هەموو پارە بەفیڕۆدراوەکان، پیشاندەری ئەوەیە کە ئەمە دوایین وێستگەی شەمەندنەفەری فاشیزمی مەزهەبی حاکم لە ئێرانە.
هەروەها دۆخی ئێستای کۆمەڵگا بەرادەێک مەترسیدارە کە ڕەئیسی خوێنڕێژ و دژە مرۆڤ مەجبوور بوو لە 24 کاتژمێر دا بە دوو درۆی گەورە خۆی بکاتە گاڵتەجاڕی هەموو خەڵک.
بەجۆرێک کە تەنانەت ڕۆژنامەی حکومەتی جەوان ناوەندی هێزی سەرکوتکەریش ناڕەزایی دەر بڕیوە.

ڕێکه‌وت: 2022-04-22 09:35:04
به‌شی: ( هه‌وال )



TAGS/ گرانی,و,هەژاری,و,درۆکانی,رەئیسی
TITLE/گرانی و هەژاری و درۆکانی رەئیسی


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

گرانی ** و ** گرانی و ** هەژاری ** گرانی هەژاری ** و هەژاری ** گرانی و هەژاری ** و ** گرانی و ** و و ** گرانی و و ** هەژاری و ** گرانی هەژاری و ** و هەژاری و ** گرانی و هەژاری و ** درۆکانی ** گرانی درۆکانی ** و درۆکانی ** گرانی و درۆکانی ** هەژاری درۆکانی ** گرانی هەژاری درۆکانی ** و هەژاری درۆکانی ** گرانی و هەژاری درۆکانی ** و درۆکانی ** گرانی و درۆکانی ** و و درۆکانی ** گرانی و و درۆکانی ** هەژاری و درۆکانی ** گرانی هەژاری و درۆکانی ** و هەژاری و درۆکانی ** گرانی و هەژاری و درۆکانی ** رەئیسی ** گرانی رەئیسی ** و رەئیسی ** گرانی و رەئیسی ** هەژاری رەئیسی ** گرانی هەژاری رەئیسی ** و هەژاری رەئیسی ** گرانی و هەژاری رەئیسی ** و رەئیسی ** گرانی و رەئیسی ** و و رەئیسی ** گرانی و و رەئیسی ** هەژاری و رەئیسی ** گرانی هەژاری و رەئیسی ** و هەژاری و رەئیسی ** گرانی و هەژاری و رەئیسی ** درۆکانی رەئیسی ** گرانی درۆکانی رەئیسی ** و درۆکانی رەئیسی ** گرانی و درۆکانی رەئیسی ** هەژاری درۆکانی رەئیسی ** گرانی هەژاری درۆکانی رەئیسی ** و هەژاری درۆکانی رەئیسی ** گرانی و هەژاری درۆکانی رەئیسی ** و درۆکانی رەئیسی ** گرانی و درۆکانی رەئیسی ** و و درۆکانی رەئیسی ** گرانی و و درۆکانی رەئیسی ** هەژاری و درۆکانی رەئیسی ** گرانی هەژاری و درۆکانی رەئیسی ** و هەژاری و درۆکانی رەئیسی ** گرانی و هەژاری و درۆکانی رەئیسی **