خەباتمێدیا: هێزەكانی بەرەنگاربونەوەی مەوادی موخەددیر و پۆلیسی ئیتاڵیا، 270 كیلۆ گرام مەوادی موخەددیری نێردراو لەلایەن ئێرانەوەیان دەست بەسەر داگرت.
بەپێی راپۆرتی رۆیتەرز، پۆلیسی ئیتاڵیا رۆژی پێنج شەممە 17ی خەزەڵوەر، بڵاوی كردەوە كە 270 كیلۆ گرام هیرۆئینی شاردراوە لەنێو كانتینەرێكدا لەنێو كەشتیەكدا كە لە ئێرانەوە گەیشتووە دۆزیوەتەوە.
ئەم دۆزینەوەیەش لەلایەن پۆلیسی ئیتاَلیاوە بەبێ وێنەترین دۆزینەوە لەماوەی 20 ساڵی ئاخری لەقەڵەم درا.
هەروەها ئەم راپۆرتە باسی لەوەش كردووە كە پۆلیسی ئیتاڵیا رۆژی 17ی ئۆكتۆبر، لەبوونی ئەم بارە لەنێو سێ كانتینەردا لە بەندەری جنوا، لەنێوان مەوادی کانزایی دیكەدا ئاگادار كرابۆوە، بەڵام پۆلیس بەعەمەلی نەهاتۆتە ناو بۆ ئەوەی بیدۆزێتەوە كە ئەم مەوادە بۆكوێ دەگوازرێتەوە.
چالاكی یۆرشی پۆلیس لە سەرەتاكانی مانگی نوامبردا لە ئەنبارێك لە شاری رۆزن داڵی هولەند رویداوە، ئەو جێگەیەی كە كامیۆنی هەڵگری مەوادی موخەددیر لە جنواوە چۆتە ناوی.
هەروەها پۆلیس دەڵێت لەو پێوەندیەدا دو هاوڵاتی توركی دەستگیركراون كە ئەگەری زۆرە سەربە گروپێكی گەورەتری قاچاغی مەوادی موخەددیر بن.