ئارێز خه‌بات
به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی، له‌ناو هه‌ر یه‌ک له‌میلله‌ته‌کانی جیهان دا، چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی به ده‌گمه‌ن و زانا و لێهاتوو هه‌ڵده‌که‌ون، که کاریگه‌ری ئه‌رێنی و گرنگیان ده‌بێ له‌سه‌ر پرس و باس و گرفت و داخوازیه‌کانی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و ناو کۆمه‌ڵگایی خۆیان به‌تایبه‌تی. بێگومان ئه‌وان له‌خۆوه نابنه ئه‌و که‌سایه‌تیه مه‌زن و سه‌نگینه. ڕاده‌ی دنیادیدی و زانایی و دڵسۆزی و فیداکاری ئه‌و که‌سانه له هه‌مبه‌ر ئینساندۆستی و پاراستنی مافی یه‌کسان و تێکۆشان له پێناو داخوازی و مافی میلله‌ته‌که‌یان، له هه‌مان کاتیش دا توانایی کاریزمایی و لە ڕادە بەدەریان له ئاستی که‌سایه‌تیان و ھێوور لە بڕیار و لە قەناعەت پێ کردنی بەرامبەر لە زۆر بوواردا و حزوورێکی ھەمیشە زۆر جێی متمانەی بەھێزیان لە بەڵانس کردنی زمانی جووڵەی جەستە و زمانی ووتار و فیکر بە پرۆگرام و مێشک بەنج کەری گوێ‌گران و دەیان بەھرەی تری گرنگی ئەم کەسایەتیانه و کاردنیان له‌سه‌ر هزرو بیری بیرمه‌ندان و تاک و کۆمه‌ڵی دور و نزیک له‌خۆیان، ئه‌و مرۆڤانه ده‌کات به‌ده‌گمه‌ن و سه‌نگین و سه‌رکرده. له‌ده‌ستان و دیار نه‌مانی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ش به پێچه‌وانه‌وه خه‌ساره‌تێکی گه‌وره ده‌بێ بۆ میله‌ته‌که‌ی خۆیان به‌تایبه‌تی و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی.
مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی یه‌کێک له‌و ڕێبه‌ر و سه‌رکرده و به‌توانا و ده‌گمه‌نانه‌ی کورد بوه که وه‌ک ڕێبه‌رێکی زانا‌و خاکی و خۆشه‌ویستی کورد له کوردستانی ئێران بۆماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه پێشه‌وایی شۆڕش و به‌ربه‌ره‌کانی دژی داگیرکه‌ران و دوژمنانی کورد کردوه و تا دوا هه‌ناسه‌کانی ژیانی له خزمه‌ت کردن به ماف و ئازادیه‌کانی میلله‌ته‌که‌ی دا له ناو ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران‌دا تێکۆشاوه. مامۆستا شێخ جه‌لال سه‌رکرده زانا‌و خاکیه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاته، که له ٣٠ى پووشپه‌رى ١٣٨٩ کۆچی خۆری به‌رامبه‌ر به ٢١ی جولای ٢٠١٠ له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌ریمی کوردستان کۆچی دوایی کرد و ماڵئاویی یه‌کجاری لێ‌کردین.
کۆچی ناوه‌ختی ئه‌و ڕێبه‌ره زانا‌و بلیمه‌یه خاساره‌تێکی گه‌وره‌بوو له گه‌لی کورد و سازمانی خه‌بات که‌وت. ئه‌و خاوه‌نی رۆشنبیری و روانین و فیكری قووڵ بوو، هه‌میشه خوێندنه‌وه‌ی ورد و دروستی بۆ ڕوداوه‌کان هه‌بووه. که‌سێکی به‌ته‌واو مانا دڵسۆز و خاکی و کوردپه‌روه‌ر بوو، نووسه‌ر و کوردی‌زان و ئه‌ده‌بزان و شاعیرێکی به‌تواناو که‌م وێنه‌بوو. مامۆستا شێخ جه‌لال له‌باری ئاینی و شاره‌زایی له‌دین دا، که‌م که‌س هه‌یه وه‌ک ئه‌و زانا بووبن. ئه‌و مه‌لایه‌کی جامانه‌به‌سه‌ری ڕیزه‌کانی خه‌بات و تێکۆشان بوو. هێمای گه‌لێكی به‌ش خووراوو زۆرلێكراوو بوو.
له دوای خۆشی رێبازێكی جێهێشتووه كه ئه‌مڕۆ گه‌لی كوردستانی ئێران شانازی پێوه ده‌که‌ن. ڕێبازێک که ڕه‌مزی کوردایه‌تی و پێشه‌نگی کاروانی خه‌باتێکی پاک و بێگه‌رده و بۆ ئامانج و داخوازیه‌کانی کورد هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێ. ڕێبازێک که هیچ لایه‌ن و باسێکی له گه‌ل و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی شاراوه نیه‌و نزیک به ٤٠ ساڵه، ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و پێش ده‌چێ و گه‌شه ده‌کا. دڵسۆزان و درێژه پێده‌رانی ڕێبازی مامۆستا و جه‌ماوه‌ری کوردستان به خزمه‌ت کردن و خه‌باتی به‌رده‌وامیان له سازمانی خه‌بات دا گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی وه‌فاداری و قه‌درزانیان بۆ ئه‌و سه‌رکرده زانا‌و مه‌زنه ده‌نوێن و ئه‌وه‌ش جوانترین و پڕ بایه‌خترین وه‌فا و په‌یمانه که ده‌توانین له نۆهه‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لال دا به گیانی پاکی مامۆستا و شه‌هیدانمان و جه‌ماوه‌ره‌که‌مانی بده‌ین. ئه‌م ڕێبازه ڕێچکه‌ی خه‌باتێکی ڕه‌سه‌ن و پیرۆزی کوردایه‌تیه و خه‌باتکردن و تێکۆشان له‌ناوی دا، شانازی و سه‌رفرازی و ڕوسوریه. یادی ٩ ساڵه‌ی ڕێبه‌ری پایه‌به‌رزی گه‌له‌که‌مان مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی به‌رزو به‌ڕێز بێ.