خەباتمێدیا: كاتژمێر 7:20 خولەكی شەوی رابردوو 4ی سەرماوەز، بومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگای كرماشانی هەژاند.
ئەو بومەلەرزەیە بەپلەی ٦/٤ ڕێشتەری،ناوچەی قەسری شیرین و سەرپێلی زەهاوی لە پارێزگای کرماشان لەرزاندو خەسارێكی زۆری گیانی و ماددی بەر خەڵكی ئەو ناوچەیانە كەوت،
ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیە شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان بووە و دوایین ئاماری بریندار بووانی ئەو رووداوە، هەتا ئێستا ٧١٦ کەس راگەیاندراوە.
هاووڵاتییانی شارەکانی، سەرپێڵى زەهاو، قەسری شیرین، ڕوانسەر، داڵاهۆ، شائاباد، سەلاسی باوەجانی و گێڵانى غەرب زیاترین خەساریان بەر کەوتووە.
هەتا ئێستا ڕاگەیاندنەکانی حکوومەتی، هیچ هەواڵێکیان سەبارەت بە گیان لە دەستدانی هاووڵاتییانی بڵاو نەکردووتەوە.