بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی بۆكان


 بابەشێخ حوسەینی

سەر لە بەیانی زووی  ڕۆژی 20 ی مانگی جۆزەردانی 1360 لە بنكەی كومیتە شارستانی سازمانی خەبات لە بۆكان بە پەلە لە خەو خەبەریان كردینەوە، پێان ڕاگەیاندین هێزی دژمن لە شاری سەقزەوە هێرشی هێناوەو لە سەرا شەڕ گەرمە. ئەو كات مامۆستا عەبدوڵا ئارام بەرپرسی كومیتە شارستانی بۆكان ی سازمانی خەبات  بوو هەروەها مامۆستا مەلا عەبدوڵا قەدیم یەكێك لە بەرپرسانی كومیتە شارستان بوو.

شاری بۆكان لە دەست هێزی خەڵك وپێشمەرگەدا بوو،جیاواز لە پێشمەرگەكانی سازمان لە كومیتە شارستانی بۆكان، ژمارەێك پێشمەرگەی ناوچەكانی دیكەی كوردستان یا بە مەئموریەت و یا بۆ مەرەخەسی لە بۆكان بووین بەندەش نووسری ئەم دێڕانە لەوێ‌ بووم. بە زوویی خۆمان ئامادە كرد و بە سواری دوو ماشینی لاندەروێر بەرەو شاردێ‌ سەرا بەڕێكەوتین. لە بەر ئەوەی فریا نەكەوتین نان بخۆین هەر كەسەو بابۆڵە پەنیری لە گەڵ خۆی هێنا. ماشینەكان ئێمەیان لە نێوان گوندی كوچكی خوارێ‌ و كوچكی سەرێ‌ دابەزاند، ئێمەش بە قەراغ جادەی سەقز بۆكان و بە بڵاوی بەرەو كوچكی سەرێ‌ هەنگاومان هەڵگرت، زۆر نەڕۆیشتین دەستەێك پێشمەرگەی لایەنێكمان تووش بوو كە تفەنگێكی 106 بە سەر ماشینێكی جیب یان پێ‌ بوو، لێمان نەپرسین چ خەبەرەو ئێوە بۆ لێرە ڕاوەستاون ئەوانیش هیچیان نەپرسی، وێ‌ دەچوو چاوەڕوانی كەسانی دیكە بوبن. درێژەمان بە رێگەی خۆماندا و دوای ماوەێك گەیشتینە نێو ماڵەكانی گوندی كوچكی سەرێ‌.

 لەو ماوەدا تا نزیكتر دەبووینەوە دەنگی تەقەمان زیاتردەبیست، بە ناو ماڵەكانی دێ‌ كوچكی سەرودا تێ‌ پەڕین وبە ناو دارو باغەكاندا هەنگاومان هەڵدەگرت. گەیشتینە باغە قەیسیەك كە چەند پێشمەرگەو فەرماندەی حیزبی دیموكرات مان بینی،وەك  لە بیرم بێ‌ ،بریتی بوون لە سەروان سیروان،سەرهەنگ چیا وە ڕەمەزانە توركە. زۆربەیان لیباسەكانیان خۆێناوی بوو، كەوتینە قسە لە گەڵیان وهەواڵ و زانیاری شەرەكەمان لێ‌ وەرگرتن، ووتیان شەو پایەگای ئاڵتون ی سەقزمان گرتوو دوای گرتنی پایەگاكەو هێنانی دەستكەوتەكان هاتینەوە سەرا، ووتیان پێش ڕووناك بوونەوە كەوتوینە بەر پەلاماری دوژمن و چەند پێشمەرگەمان شەهید كراوەو ژمارەێك پێشمەرگەی دیكە ئابڵوقەو محاسرە كراون، داومان لێ‌ كردن لە گەڵمان بێن بەڵام بە هۆی ماندوو بوون ووتیان ناتوانین. ئێمە بەرەو بەرزایی هەنگاومان هەڵگرت و لە بەرانبەر سەرا و لە بەریی، كوچكی سەرێ‌، ژمارەێك پاسدارو هێزی ڕژیمی لێ‌ جێگیر بوو، ئەو ژمارەیە رێگەیان نەدەدا پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات لە ناودێ‌ پاشەكشە بكەن و خۆیان لە موحاسرە ڕزگار كەن.

پێشمەرگەكانی سازمان لەو هێزەی دوژمن نزیك بوونەوە، بە بیرم دێ‌ شەهید خەلیفە شەمسوڵا یەكم گولە ئارپێ‌ جی لە خومپارەی دوژمن دا كە بەرانبەر سەرا، دابەسترابوو ،شەهید محەممەد نانەوا و هەروەها عەبباس گڵۆلانی پێشمەرگەێكی دیكەی سازمانی خەبات تەقەیان لە پاسدارەكان وخۆفرۆشانی دەوروبەری خومپارەكە كرد. چەند پێشمەرگەی دیكەی سازمانی خەبات كە ئێستا لە ناوخۆی كوردستانن و لە بەر باری ئەمنیەت ناویان ناهێنم لە شەڕێكی دەستەو یەخەو قارەمانانە ئەو ژمارە بەكرێگیراوەی دوژمنیان لە بەرانبەر دێ‌ سەرا وەدەرناو چەند كەسیان بە سزا گەیاندن.بە تێك شكان وەدەرنانی هێزی دوژمن لە بەرانبەر سەرا، چەندین پێشمەرگەی حیزبی دیموكڕات لە مەحاسرە ڕزگاریان بوو. ئەگەر چی بە داخەوە لە یەكەم هێرشی سەر لە بەیانی زوودا، بەكرێگیران توانیبویان چەند پێشمەرگە شەهید بكەن و چەند پێشمەرگەش بە دیل بگرن. لەو شەڕە دەستەو یەخەی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات لە بەرانبەر هێزی دوژمن، بە تەواوی بەرزاییەكانی بەرانبەر دێ‌ سەرا پاك كراوەو خەسارەتی بەرچاو بە دوژمن گەیشت و تەنانەت بووە هۆی ڕوخانی ورەی پاسداران و بەكرێگیراوانی ناو شارە دێ‌ سەرا،وە هەورەها ئەو بەكرێگیراوانەی لە بەرزاییەكانی دیكەی جێگیر كرابوون. ئێمە تەقەمەنیەكانمان فیشەك و گوللەی ئارپی جی مان كۆتایی پێ‌ هاتبوو، بە ناچاری و بە پەلە پێشمەرگەمان ناردەوە بۆ ناو شاری بۆكان و بۆ بنكەی سازمان بۆ هێنانی تەقەمەنی و هەروەها ئەو ژمارە پێشمەرگەی حیزبی دیموكڕات كە ماندو بوون فیشەكەكانی خۆیان داینێ‌.

لە سەعات دەوروبەری 12 ی نیوەڕۆ شەهید خەلیفە شەمسوڵا و فەرماندەێكی دیكەمان،بە خۆڕێكخستنێك و ئامادەكاری باشتر بڕیاری هێرش بۆ سەر دوژمنی بۆ سەر جادەی سەرەكی و ناو شارە دێ‌ سەرایان دەركرد. بە پێ‌ بەرنامە هێرشەكانمان دەچووە پێش، ئەوەی جێگەی خۆشی بوو ئەوە بوو كەو ئەو شۆێن و سەنگەرانەی ئێمەی لێ‌ بووین زیاتر بەندی ئاو بوون و تەنانەت  هێرشی هیلیكۆپتێرەكانی دوژمن نەیدەتوانی خەسارەتمان پێ‌ بگەێنێ‌. لە كاتی هێرشی دووهەم بۆ سەر دوژمن بۆ یەكەمجار خوا لێخۆشبوو ئیبراهیم مەلا مەحمودی م بینی،بە بێ‌ چەك لەوێ‌ بوو ئەو لایەنگری حیزبی دیموكرات بوو،ناوبراو زۆری بە قارەمانەتی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات دا هەڵدەگوت و زۆر سپاسی كردین.

ئیبراهیم مەلا مەحمودی دوایی بووە پێشمەرگەی سازمانی خەبات و فەرماندەیی چەندین شەڕی قارەمانانەی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات ی لە ناوچەی بۆكان و لە ناوشاری بۆكاندا كرد. لە هێرشی دووهەمی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات بۆ سەر جادەی سەرەكی و ناو دێ‌ سەرا، هێزەكەی دوژمن بە تەواوی ورەیان لە دەست دابوو، لە هێرشی دووهەمدا تواندارا هێزی دوژمن تووش شكستێكی گەورەتر بكرێ‌.ئەو هێرشە بە ڕادەێك خێرا بوو كە هەلیكۆپتێرێكی دوژمن فریا نەكەوت باڵ بگرێتەوەو  كاتێك لە سەر جادەی سەرا بۆ هەڵگرتنەوەی بریندارەكانیان و یا بۆ هەر مەبەستێكی دیكە نیشتبۆ وە، گەیشتینە سەر جادەی ئەسڵی و ناو قاوەخانەی سەرا، پێشمەرگەكان دەستیان بە سەر هەلیكۆپتێرەكەدا گرت و خەلەبانەكانی زوتر فریاكەوتن خۆیان دەرباز بكەن. پێشمەرگەكانی سازمان دوای شكست پێ هینانی دوژمن و ڕزگار كردنی چەندین پێشمەرگەی حیزبی دیموكڕات لە مەرگ و لە ئابڵوقەی دوژمن، وردە كەلو پەلی ناو هەلیكۆپتێرەكە، وەك بێسیم، عەینەك و كڵاو و چەندین شتی دیكەیان لە هیلیكۆپتێرەكە دەرهێناو دوایی هەلیكۆپتێرەكەیان ئاوردا.

بە داخەوە لە دوای كۆتایی هاتنی شەڕەكە، یەكێك لە لایەنە سیاسیەكان هەلیكۆپتێرە سووتاوەكەیان بردەوە بۆ ناو شاری بۆكان و بە خەڵكیان ڕاگەیاند كە پێشمەرگەكانی لایەنەكەی ئەوان سووتاندوویانە، بەڵام هەر زوو خەڵك پێ‌ یان ڕاگەیاندبوون، كە پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات ئەو جەنگە قارەمانانەیان كردوە. ئەو شەڕە قارەمانەو كەم وینەی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات لە ناوچەی بۆكان بووە هۆی خۆشحاڵی خەڵك و سپاسی ئەو پێشمەرگانەی لە موحاسرە رڕزگار كرابوون.

 بۆ بەندەش شانازیە چونكە هاوڕیبازی شەهید خەلیفە شەمسوڵا وە شەهید محەممەد نانەوا، كە لەو شەڕەدا دەوریان هەبوو هەروەها هاوڕێ‌ ئەو پێشمەرگە نەبەزو لێهاتوانەم كە یا ئێستا بەردەوامن لە خزمەت بە گەل و نیشتمان لە ریزەكانی سازمانی خەبات و یا وەك پێشمەرگە لە ناوخۆی كوردستاندا تێدەكۆشن. لە كۆتاییدا سپاسی كاك شۆڕش ئەسەد زادە دەكەم كە  چەند زانیاری بۆ ناردم.

ڕێکه‌وت: 2020-03-03 09:19:49
به‌شی: ( مێژوویی )
بابەشێخ حوسەینی



TAGS/ بیرەوەری,شەڕی,قارەمانانەی,شارەدێ‌,سەرا,ی,بۆكان
TITLE/بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی بۆكان


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

بیرەوەری ** شەڕی ** بیرەوەری شەڕی ** قارەمانانەی ** بیرەوەری قارەمانانەی ** شەڕی قارەمانانەی ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی ** شارەدێ‌ ** بیرەوەری شارەدێ‌ ** شەڕی شارەدێ‌ ** بیرەوەری شەڕی شارەدێ‌ ** قارەمانانەی شارەدێ‌ ** بیرەوەری قارەمانانەی شارەدێ‌ ** شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ ** سەرا ** بیرەوەری سەرا ** شەڕی سەرا ** بیرەوەری شەڕی سەرا ** قارەمانانەی سەرا ** بیرەوەری قارەمانانەی سەرا ** شەڕی قارەمانانەی سەرا ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی سەرا ** شارەدێ‌ سەرا ** بیرەوەری شارەدێ‌ سەرا ** شەڕی شارەدێ‌ سەرا ** بیرەوەری شەڕی شارەدێ‌ سەرا ** قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ** بیرەوەری قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ** شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ** ی ** بیرەوەری ی ** شەڕی ی ** بیرەوەری شەڕی ی ** قارەمانانەی ی ** بیرەوەری قارەمانانەی ی ** شەڕی قارەمانانەی ی ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی ی ** شارەدێ‌ ی ** بیرەوەری شارەدێ‌ ی ** شەڕی شارەدێ‌ ی ** بیرەوەری شەڕی شارەدێ‌ ی ** قارەمانانەی شارەدێ‌ ی ** بیرەوەری قارەمانانەی شارەدێ‌ ی ** شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ ی ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ ی ** سەرا ی ** بیرەوەری سەرا ی ** شەڕی سەرا ی ** بیرەوەری شەڕی سەرا ی ** قارەمانانەی سەرا ی ** بیرەوەری قارەمانانەی سەرا ی ** شەڕی قارەمانانەی سەرا ی ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی سەرا ی ** شارەدێ‌ سەرا ی ** بیرەوەری شارەدێ‌ سەرا ی ** شەڕی شارەدێ‌ سەرا ی ** بیرەوەری شەڕی شارەدێ‌ سەرا ی ** قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی ** بیرەوەری قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی ** شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی ** بۆكان ** بیرەوەری بۆكان ** شەڕی بۆكان ** بیرەوەری شەڕی بۆكان ** قارەمانانەی بۆكان ** بیرەوەری قارەمانانەی بۆكان ** شەڕی قارەمانانەی بۆكان ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی بۆكان ** شارەدێ‌ بۆكان ** بیرەوەری شارەدێ‌ بۆكان ** شەڕی شارەدێ‌ بۆكان ** بیرەوەری شەڕی شارەدێ‌ بۆكان ** قارەمانانەی شارەدێ‌ بۆكان ** بیرەوەری قارەمانانەی شارەدێ‌ بۆكان ** شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ بۆكان ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ بۆكان ** سەرا بۆكان ** بیرەوەری سەرا بۆكان ** شەڕی سەرا بۆكان ** بیرەوەری شەڕی سەرا بۆكان ** قارەمانانەی سەرا بۆكان ** بیرەوەری قارەمانانەی سەرا بۆكان ** شەڕی قارەمانانەی سەرا بۆكان ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی سەرا بۆكان ** شارەدێ‌ سەرا بۆكان ** بیرەوەری شارەدێ‌ سەرا بۆكان ** شەڕی شارەدێ‌ سەرا بۆكان ** بیرەوەری شەڕی شارەدێ‌ سەرا بۆكان ** قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا بۆكان ** بیرەوەری قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا بۆكان ** شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا بۆكان ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا بۆكان ** ی بۆكان ** بیرەوەری ی بۆكان ** شەڕی ی بۆكان ** بیرەوەری شەڕی ی بۆكان ** قارەمانانەی ی بۆكان ** بیرەوەری قارەمانانەی ی بۆكان ** شەڕی قارەمانانەی ی بۆكان ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی ی بۆكان ** شارەدێ‌ ی بۆكان ** بیرەوەری شارەدێ‌ ی بۆكان ** شەڕی شارەدێ‌ ی بۆكان ** بیرەوەری شەڕی شارەدێ‌ ی بۆكان ** قارەمانانەی شارەدێ‌ ی بۆكان ** بیرەوەری قارەمانانەی شارەدێ‌ ی بۆكان ** شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ ی بۆكان ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ ی بۆكان ** سەرا ی بۆكان ** بیرەوەری سەرا ی بۆكان ** شەڕی سەرا ی بۆكان ** بیرەوەری شەڕی سەرا ی بۆكان ** قارەمانانەی سەرا ی بۆكان ** بیرەوەری قارەمانانەی سەرا ی بۆكان ** شەڕی قارەمانانەی سەرا ی بۆكان ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی سەرا ی بۆكان ** شارەدێ‌ سەرا ی بۆكان ** بیرەوەری شارەدێ‌ سەرا ی بۆكان ** شەڕی شارەدێ‌ سەرا ی بۆكان ** بیرەوەری شەڕی شارەدێ‌ سەرا ی بۆكان ** قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی بۆكان ** بیرەوەری قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی بۆكان ** شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی بۆكان ** بیرەوەری شەڕی قارەمانانەی شارەدێ‌ سەرا ی بۆكان **