کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و مێژووی کۆماری کوردستان


پیش سه‌رهه‌ڵدانی کۆمار زۆر شۆڕشی تر له‌ناو کوردا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ وه‌کو شۆڕشی  یەزدانشێر. شۆڕشی میرمحمەدی ڕواندز، شۆڕشی سمکۆ، شۆڕشی نەهری، شۆڕشی ئارارات، شۆڕشی شێخ مەحمود.   کورد له‌ کوردستانی ئێران ‌ دوای کۆماری ئارارات له‌ کوردستانی تورکیا، توانی دووه‌م ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوبه‌ری کورد به‌ ناوی کۆماری مهاباده‌وه‌  دابمه‌زرێنێ.  هه‌ر وه‌ک به‌ ناوه‌که‌ی ڕا دیاره‌ پایته‌ختی ئه‌م کۆماره‌ شاری مهاباد بوو.  مێژووی دامه‌زرانی کۆماری مهاباد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و کاته‌ی له‌ ساڵی ١٩٤١ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی ساردی نێوان ئه‌مریکا و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و زاڵبوونی سۆڤیه‌ت به‌سه‌ر باکوری ئێران دا وایکرد که‌ کورد له‌ ڕاپه‌ڕینێکی جه‌ماوری دا توانیان کۆنتڕۆڵی به‌شێکی که‌م له‌ ناوچه‌ کوردیه‌کان بخه‌نه‌ ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه‌. له‌ شاری مهاباد کومیته‌یه‌کی چه‌ند که‌سی له‌ نوێنه‌ری خێله‌ کوردیه‌کان و به‌ڕێبه‌رایه‌تی پێشه‌وا قازی محمد توانیان ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ بکه‌ن و هێزێکی سیاسی کوردیان به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستان (ژێ کاف) یان دامه‌زراند. قازی محەمەد، سەرۆکی بنەماڵەی قازی، بە سکرتێریی پارتەکە ھەڵبژێردرا. کۆمیتەکە بە سەرکردایەتیی قازی محەمەد ناوچەکەیان بە لێھاتوویی و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ تا ڕووخانی کۆمار بەڕێوەبرد. کورد له‌ هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستانه‌وه‌ بونه‌ ئه‌ندام و چالاکوانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ کاف و ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ به‌ته‌واوی له‌ ناو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا ڕه‌نگی دایه‌وه‌.

لە ٢ی رێبەندانی ٢٦٤٦ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی ژانویەی ١٩٤٦،  قازی محەمەد دامەزراندنی کۆماری کوردستانی راگەیاند. ھەندێک لە ئامانجەکانی کۆمار ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ بوون


  • زمانی کوردیی بکرێتە زمانی راگەیاندن‌و خوێندن‌و ئیدارە

  • ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت‌ و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان

  • ھەموو بەرپرسەکان لە خەڵکی ناوچەکە ھەڵبژێردرێن

  • یەکێتی‌ و برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازربایجان

  • یاسایەک ھەبێت کە بە یەک چەشن مامەڵەی کرێکار‌و کەسایەتییە باڵاکان دا بکات


 

پاش ٢١ رۆژ لە پێکهێنانی کۆماری کوردستان ١٩٤٦ پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆک کۆماری کوردستان، یەکەم کابینەی حکومەتی کوردی بە سەرۆکایەتی حاجی بابا شێخ پێکهێنا کە چەند وەزارەتێکی لە خۆی گرتبو.

لە کابینەی حکومەتەکەی حاجی بابا شێخ، محەمەدی حسێنی خانی سەیفی قازی بە وەزیری پێشمەرگە و محەمەد ئەمینی مەعینی بە وەزیری دەوڵەت و ئەحمەدی ئیلاهی بە وەزیری دارایی و کەریمی ئەحمەدی بە وەزیری پۆستە و گەیاندن و مەنامی کەریمی بە وەزیری رۆشنبیری و سدیقی حەیدەری بە وەزیری راگەیاندن و خەلیلی خەسرەوی بە وەزیری کار و حاجی مستەفا داودی بە وەزیری بازرگانی و مەحمود وەلی زادە بە وەزیری کشتوکاڵ و ئیسماعیلی ئێلخانی زادە بە وەزیری رێگاوبان و سەید ئەحمەد ئەیوبییان بە وەزیری بەهرەداری و عەبدولڕەحمانی ئێلخانی زادە بە وەزیری موشاویر دیاریکران، هاوکات مەلا حسێنی مەجدی وەک سەرۆکی دادگای باڵا دانرا. زمانی کوردی وەک زمانی رەسمی کۆمار دیاری کرا و دەزگای چاپ  دامەزرا و گۆڤار و رۆژنامە بڵاوکرایەوە و شانۆی کوردی دامەزرا و سوپایەکی ١٥ هەزار سەربازی لە ژێر ناوی ( پێشمەرگە) دامەزرا.

پاش ئەوەی  سۆڤیەت پەیمانی بە حکومەتی ئێراندا لە باکوری ئەو وڵاتە بکشێتەوە، ئەرتەشی ئێران به‌ قورسترین ئامێری شەر و چەن تانکی کۆن ڕۆژی ٢٠ سەرماوەزی ساڵی ١٣٢٥ی ھەتاوی (١٩٤٦ی زایینی) گەیشتە دەرۆی شاری تەورێز و ڕۆژی ٢١بە ھەڵاتنی سەرۆکانی کۆمار بۆ سۆڤیەت کۆماری ئازه‌رباینجان ڕووخا و ئەرتەش شاری تەورێزی داگیر کرد. کۆماری مەهاباد لە یەکێتی سۆڤیەت دابڕا، هاوکات ئەو خێڵانەی لە سەرەتاوە پشتگیری کۆمارەکەیان دەکرد لە روی ئابورییەوە لاواز بون. قازی محمد هه‌وڵی دا له‌ ڕێگه‌ی وتوێژه‌وه‌ تاران به‌ قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نێ که‌ هێرش نه‌کات بۆ سه‌ر کوردستان. دوای وتووێژی زۆر، تاران و کۆماری کوردستان بە خاڵێکی ھاوبەش نەگەشتن و گرفتەکان چارەسەر نەکران. ھەر بۆیە بەشوێن ماوەیەک ھەڕەشە، و بە دوای وەر گرتنی ھێندێ بەڵێن بۆ یارمەتیدان لە ڕووخاندنی کۆماری مەھاباد لە لایەن بڕێک سەرۆک عەشیرەتەکان و چه‌ند که‌س له‌وانه‌ی که‌ یاوه‌ری قازی محمد بوون له‌سه‌فه‌رکردنی بۆ باکۆ.  ئه‌نجومه‌نی شه‌ڕ له‌ کۆماری کوردستان قازی محەمەدیان راگەیاند رێگە لە هەر پەلامارێکی ئێران دەگرن بۆ سەر کۆمارەکە و ئاماده‌ن بۆ پارێزگاریکردنی.

هەرچەندە لە پێنجی کانونی یەکەمدا ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان راگەیاند رێگە لە هەر پەلامارێکی ئێران دەگرن بۆ سەر کۆمارەکە، بەڵام پاش ١٠ رۆژ و لە ١٥ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٧ سوپای ئێران هاتە ناوچەکە و دەستی بە سەر مەهابادا گرت، لە ٣١ی ئازاری هەمان ساڵیشدا  پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان، بە تۆمەتی خیانەت کردن لە ئێران لە سێدارە درا.

دوای ئەوە ئەرتەش لەوێڕا بەرەو مەھاباد ڕێ کەوت. لەو ئەو ناوچانەی دیکە لە باشوری مەھاباد‌دا کە خۆیان بە بەشی کۆمار دەزانی و دەسەڵاتی تارانیان بە حکوومەتی ناوەندی نادەزانی، واتە لە شارەکانی سنه‌، دیوانده‌ره‌، مه‌ریوان  ھەتا نزیکی سه‌قز، لە چەن مانگ پێش ئەوە، ھێزیان ئامادە کردبوو؛ بەڵام دوای ته‌ورێز ئەرتەش ھێزی نوێی لە ڕێگای قه‌زوێن بۆ سەقز نارد کە لە ٢٠ی سەرماوەز گەیشتنە سەقز و لە ڕێگەی بۆکان بە یارمەتی ھێندێ لە کوردەکانی سەربە حکوومەتی شا، ڕێگەی مەھابادیان گرتە بەر. قازی وەک سەرۆک کۆمار دەستوور دەدات ھەتا دەکرێ لە شەڕ خۆ بپارێزن چون ماڵوێرانی پێوەیە. ئەگەرچی لە پێناوی وڵات ھەمووان تێدەکۆشن بەڵام بە ھۆی جووڵانەوەی سەرنجڕاکێشی ھێزەکانی سۆڤیەت، زۆر بە خێرایی، لە ماوەی ١٠ رۆژ کوردستان داگیر دەکرێ.

ئەگەر چی ئەو ڕەخنە لە قازی، وەک سەرۆک کۆمار و جێی متمانەی جەماوەر دەگیرێت کە بۆ ئەوندە پشتی بە یارمەتی سۆڤیەت بەستبوو کە بە دەست‌‌کێشانی لە پاڵپشتی کۆمار ئاوەھا بە خێرایی کۆمار تێدا چوو؛ بەڵام لەوەدەچێ گەورەترین ھۆی ڕووخانی کۆمار یەک‌نەبوونی ھەوموو دەستەکان ببێت، تا ئەو ڕادەیە کە ھێندێ ھەتا سۆڤیەت کوردستانی چۆڵ کرد، نامەیان نارد بۆ تاران کە وەرن، ئێستە کاتی ھێرشە. بە ئاگادار بوون لە داھاتووی کۆمار مەلا مستەفا ھەوڵی دا کە قازی دەگەڵ خۆی بباتە دەرەوە، بۆ پاراستنی گیانی، بەڵام قازی‌ بەوە ڕازی نەبوو، پێی وا بوو دەبێ لە سەر بەڵێنی خۆی بمێنێتەوە. قازی دەزانێ کە بە زوویی کۆمار دەڕووخێت؛ لە نێوان شەر یان خۆبەدەستەوە دان، وەک بەرپرسیارێکی گیانی خەڵک، بۆ بەرگری لە کوشتن و وێران کردن، وەک قارەمانێکی نەتەوەیی خۆ بەدەستەوە دەدات. ھەڵبەت سەبارەت بەوە،‌ ڕەخنەدەگرن کە ئایا ئەگەر قازی دەگەڵ مەلا مستەفا بڕۆشتایە، دواتر نەیدەتوانی قازانجی زیاتر بێت بۆ گەلەکەی؟‌ بەڵام لە کاتی ماڵئاوایی لەگەڵ مەلا مستەفا، قازی ئاڵای کوردستان دەسپێرێ بە مەلا مستەفا و وەک جوابی ئەو پرسیارە دەڵێ: "من خۆم فیدای خەڵکی دەکەم و ھیچ کات وەک پیشەوەری و سەرانی ئازەربایجان ناکەم تا وڵاتەکەم لە خوێن دا شەڵاڵ بێو ھەزاران کەس بە کوشت بچن."

ئەرتەش ڕۆژی ٢٩ی سەرماوەز دەگاتە مەھاباد وەک پایەتەختی کۆمار و وەک ئەو شارەی دەسەڵاتی کۆماری تێدایە، کاتێ زیاتری بۆ دادەنێن. ئەگەرچی ھەر لە پێشدا ھەم قازی بۆخۆی و ھەموان دەیانزانی سزای قازی و ھەڵسووکەوتی حکوومەت دەگەڵ وی چۆن دەبێ، بەڵام دادگایەک ڕێ دەخرێت و تێیدا قازی و ئەندامانی کۆمار بە چەن تاوانی سەرەکی دادگایی دەکرێن.

ئەگەرچی ھەردوو کۆماری کوردستان و ئازەربایجان لەسەر پاڵپشتی سۆڤیەت دامەزرێندران، بەڵام کۆماری کوردستان ڕاستقینە ئارەزووی جەماوەری کورد بوو. سۆڤیەت بۆ سوودی خۆی دەستی لە پاڵپشتی کێشاوە و دەسەڵاتی تاران ھەردوو کۆماری لاوازی مەھاباد و ئازەربایجانی خنکاند. درێژەی کۆماری مەھاباد ١١ مانگ بوو.

لە بەرەبەیانی ١٠ی خاکه‌لێوه‌یی ساڵی ١٣٢٦ ھەتاوی (٣٠ی مارسی ١٩٤٧) پێشەوا قازی، حەمەحوسێن خانی سەیف قازی(ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدر قازی(برای پێشەوا) بە دوای حوکم دران لە دوو دادگای نایاسایی و فەرمایشیدا بەدەستی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچرای شاری مەھاباد، واتە ھەر لەو شوێنەی کە ٢ی رێبەندانی ١٣٢٤ھەتاوی (٢٢ مانگی ژانویە ١٩٤٦) کۆماری کوردستان لێی راگەیەندرابوو، لە سێدارە دران و شەھیدکران.


  • گۆڕین و دەستکاری کردنی نەخشەی وڵاتی ئێران

  • ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و داگیر کردنی بەشێک لە خاکی ئێران بە ناوی کوردستان

  • بازرگانی کردنینەوت لەگەڵ سۆڤیەت بە بێ ئاگاداری و ڕەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی

  • ساز کردنی نەخشەیکوردستانی گەورە‌ بە لکاندنی کوردستانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا

  • ھێنانە ناوەی بێگانە و بەشێک لە خاکی ئێران خستنە ژێر دەستی (مەبەستمەلا مستەفا بارزانی)

  • دانانی ئاڵای جیاواز بۆ کوردستان بە نیشانیچەکوچ و داس بە شێوەی ئاڵای سۆڤیەت

  • لێدانیسکەی پووڵ بۆ کوردستان بە وێنەی ڕووپیەی ڕووسی

ڕێکه‌وت: 2019-01-01 21:44:00
به‌شی: ( مێژوویی )
شه‌کیلا مصنفي



TAGS/ کورته‌یه‌ک,له‌,پێناسه‌,و,مێژووی,کۆماری,کوردستان
TITLE/کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و مێژووی کۆماری کوردستان


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

کورته‌یه‌ک ** له‌ ** کورته‌یه‌ک له‌ ** پێناسه‌ ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ ** له‌ پێناسه‌ ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ ** و ** کورته‌یه‌ک و ** له‌ و ** کورته‌یه‌ک له‌ و ** پێناسه‌ و ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ و ** له‌ پێناسه‌ و ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و ** مێژووی ** کورته‌یه‌ک مێژووی ** له‌ مێژووی ** کورته‌یه‌ک له‌ مێژووی ** پێناسه‌ مێژووی ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ مێژووی ** له‌ پێناسه‌ مێژووی ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ مێژووی ** و مێژووی ** کورته‌یه‌ک و مێژووی ** له‌ و مێژووی ** کورته‌یه‌ک له‌ و مێژووی ** پێناسه‌ و مێژووی ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ و مێژووی ** له‌ پێناسه‌ و مێژووی ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و مێژووی ** کۆماری ** کورته‌یه‌ک کۆماری ** له‌ کۆماری ** کورته‌یه‌ک له‌ کۆماری ** پێناسه‌ کۆماری ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ کۆماری ** له‌ پێناسه‌ کۆماری ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ کۆماری ** و کۆماری ** کورته‌یه‌ک و کۆماری ** له‌ و کۆماری ** کورته‌یه‌ک له‌ و کۆماری ** پێناسه‌ و کۆماری ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ و کۆماری ** له‌ پێناسه‌ و کۆماری ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و کۆماری ** مێژووی کۆماری ** کورته‌یه‌ک مێژووی کۆماری ** له‌ مێژووی کۆماری ** کورته‌یه‌ک له‌ مێژووی کۆماری ** پێناسه‌ مێژووی کۆماری ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ مێژووی کۆماری ** له‌ پێناسه‌ مێژووی کۆماری ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ مێژووی کۆماری ** و مێژووی کۆماری ** کورته‌یه‌ک و مێژووی کۆماری ** له‌ و مێژووی کۆماری ** کورته‌یه‌ک له‌ و مێژووی کۆماری ** پێناسه‌ و مێژووی کۆماری ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ و مێژووی کۆماری ** له‌ پێناسه‌ و مێژووی کۆماری ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و مێژووی کۆماری ** کوردستان ** کورته‌یه‌ک کوردستان ** له‌ کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ کوردستان ** پێناسه‌ کوردستان ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ کوردستان ** له‌ پێناسه‌ کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ کوردستان ** و کوردستان ** کورته‌یه‌ک و کوردستان ** له‌ و کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ و کوردستان ** پێناسه‌ و کوردستان ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ و کوردستان ** له‌ پێناسه‌ و کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و کوردستان ** مێژووی کوردستان ** کورته‌یه‌ک مێژووی کوردستان ** له‌ مێژووی کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ مێژووی کوردستان ** پێناسه‌ مێژووی کوردستان ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ مێژووی کوردستان ** له‌ پێناسه‌ مێژووی کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ مێژووی کوردستان ** و مێژووی کوردستان ** کورته‌یه‌ک و مێژووی کوردستان ** له‌ و مێژووی کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ و مێژووی کوردستان ** پێناسه‌ و مێژووی کوردستان ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ و مێژووی کوردستان ** له‌ پێناسه‌ و مێژووی کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و مێژووی کوردستان ** کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک کۆماری کوردستان ** له‌ کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ کۆماری کوردستان ** پێناسه‌ کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ کۆماری کوردستان ** له‌ پێناسه‌ کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ کۆماری کوردستان ** و کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک و کۆماری کوردستان ** له‌ و کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ و کۆماری کوردستان ** پێناسه‌ و کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ و کۆماری کوردستان ** له‌ پێناسه‌ و کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و کۆماری کوردستان ** مێژووی کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک مێژووی کۆماری کوردستان ** له‌ مێژووی کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ مێژووی کۆماری کوردستان ** پێناسه‌ مێژووی کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ مێژووی کۆماری کوردستان ** له‌ پێناسه‌ مێژووی کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ مێژووی کۆماری کوردستان ** و مێژووی کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک و مێژووی کۆماری کوردستان ** له‌ و مێژووی کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ و مێژووی کۆماری کوردستان ** پێناسه‌ و مێژووی کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک پێناسه‌ و مێژووی کۆماری کوردستان ** له‌ پێناسه‌ و مێژووی کۆماری کوردستان ** کورته‌یه‌ک له‌ پێناسه‌ و مێژووی کۆماری کوردستان **