یه‌ک شه‌مه‌ 

23 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەباتمێدیا: رۆژی یەک شەممە 20ی بانەمەڕی 1394 لەبەردەم پارلمانی کوردستان بە ئامادەبوونی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و ژمارەیێکی بەرچاو لە کوردانی کوردستانی رۆژهەڵات نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان ئاکسیۆنێکی نارەزایەتی بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کوشتنی فەریناز خوسرەوانی و  دژ بە سیاسەتەکانی رژیمی ئاخوندی بەرێوە چوو. لەو کۆبوونەوەیەدا هەیئەتێکی پارلەمانی کوردستان بە ...

سەرۆکایەتی سۆران عومەر، سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤی کوردستان بە هاتنیان بۆ ناو ریزی خۆپیشاندەران وێای مەحکووم کردنی ئەو جینایەتە ، پشتیوانی پارلەمانی لە داوای خۆپشاندەران دەربڕی. لە برگەکانی دواتر دا پەیامی هاوبەشی  هێز و لایەنە سیاسی و مەدەنییەکانی کورد و کوردستانی و  پەیامی بەرەی ژنانی هەر چواربەشی کوردستان خوێندرایەوە.خۆپیشاندەران بە ووتنەوەی دروشمی مەهاباد تەنیا نییە، رۆژهەڵات هەستاوە و لە دوژمن راساوە و ... پشتیوانی خۆیان لە نارەزایەتیەکانی کوردستانی ئێران دەربڕی و سیاسەتی سەرکووت و راوەدوونانی رژیمی ئاخوندییان مەحکووم کرد. جێگەی باسە ژمارەیێک لە پێشمەرگە و ئەندامانی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز کاک رێبوار حسێنی ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات  و هەروەها نوێنەرایەتی هەرکام لە رێکخراوەکانی ژنان و لاوانی خەبات ی کوردستان بەشداریی چالاکانەیان لەو کۆبوونەوە نارەزایەتیە دا هەبوو. 

9 ساڵ و 8 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن