یه‌ک شه‌مه‌ 

23 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له دریژه ی کارو چالاکیه کانی ریکخراوه کانی ژنانی روژهه لات له سه ر بانگهیشتی ریکخراوی ئاسوی ژنی کورد روژی ۱۸ی بانەمەری  ۱۳۹۴به رانیه ر به ۲۰۱µ/µ/۸ له باره گای ئه و ریکخراوه کۆبوونەوەێک بە بەشداری رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران ، ئاسۆی ژنی کورد، کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرێوە چوو.   له و کوبونه وه دا کە سەبارەت بە چەند تەوەری سەرەکی قسە و باس و ئاڵوگۆری بیرورا کرا، لە تەوەری دووهەم بریار درا بۆ یەکخستنی زیاتر و بەرەوپێش بردنى....

 کار و خەباتی ئافرەتانی کورد لە کوردستانی ئێران ناوەندی رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان دابمەزرێ‌. لە ته وه ری یه که می کۆبوونه وه کدا باس له گرتنی کونفرانسی ژنانی روژهه لات کرا و چونیه تی بەستن و دۆزینەوەی میکانیزمی بەرێوەبردنی  کونفرانسه کە لە کوردستان ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. لەته وه ری دووهه می کۆبوونه وه دریژه دان به کاری هاوبه شی رێکخراوەکانی ئافره تان قسەی لەسەر کرا و لە ئەنجامی باسێکی تێروتەسل بریاری پێکهێنانی ناوەندیک به ناوی ناوەندی ریکخراوه کانی ژنانی رۆهەلاتی کوردستان درا. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بە چڕی باس لە رووداوی کوشتنی فەریناز خوسرەوانی لە شاری مەهاباد کرا و لە ئەنجامی قسەکانیش بریاری بەرێوەبردنی ئاکسیۆنێک لە شاری هەولێر و لەبەردەم پارلەمانی کوردستان درا. جێگەی باسە هەیئەتی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەسەرپەرشتی خاتوو زێنەب حسێنی بەرپرسی گشتی رێکخراوی ئافرەتان لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری چالاکانەیان بوو. 

8 ساڵ و 11 مانگ و 29 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن