شه‌ممه‌ 

22 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەباتمێدیا: رۆژی شەممە 19ی بانەمەری 1394 پێوەندیی سلێمانی سازمانی خەبات کوردستان سەردانی ناوچەی بەکرەجۆی لقی 21ی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد. هەیئەتی پێوەندیی سلێمانی بە سەرپەرشتی بەرێز کاک رەحمان پوورکەریمی بەرپرسی پێوەندیی سلێمانی لە لایەن هەیئەتێکی ناوچە بە سەرپەرشتی....

  بەرێز کاک ئاواتی کوێخا بەگەرمی پێشوازیی کران. لەو دیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری پێوەندیدار بە ناوچەکە و کوردستان ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. پەلاماری داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشهات و رووداوەکانی یەکێک لە تەوەرەکانی باسەکە بوو کە بە چری لە لایەن هەر دوو لایەنەوە درایە بەر شرۆڤە. لە کۆتایی دیدارەکە دا لەسەر هاوکاریی و دۆستایەتی نێوان سازمانی خەبات ی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان پێداگریی کرایەوە.  

8 ساڵ و 11 مانگ و 28 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن