شه‌ممه‌ 

22 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەندی گەورەی کورد ''حەسەن زیرەک'' لا درا__ چارەنووسی چالاکێکی کرێکاری کورد دوای دەستبەسەر کردنی روون نییە__ ئازادی چالاکێکی مەدەنی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندان__ دوو برای کورد زیندانی سیاسی و براێکیتریان سەربازە__ فرۆشتنی منداڵان لە تاران و باقی شارەکانیتری ئێران__ مامۆستایان جارێکیتر نارەزایەتییان نیشان دا__ بۆ له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی‌ مورسی‌، میسر چاوه‌‌‌ڕوانی‌ رای‌ موفتی‌ ده‌‌‌کات__ ئەم ویتامینە ڕێگری دەکات لە توشبوون بەشێرپەنجەی پێست

پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەندی گەورەی کورد ''حەسەن زیرەک'' لا درا پەیکەری هونەرمەندی گەورەی مۆسیقای فولکلۆریکی کوردی لەسەر گڵکۆی ناوبراو دانرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، پەیکەرێکی سێ میتریی حەسەن زیرەک ئاوازدانەر و گۆرانی‌بێژی ناوداری کورد، رۆژی رابردوو لە تەپەی ''ناڵەشکێنە'' هەڵکەوتوو لە شاری بۆکان، دانرا. ئەو پەیکەرە لەلایەن ''رێبین حەیدەری'' ئافرێنەری ئەو بەرهەمە پێشکەش بە خەڵکی بۆکان و رۆحی هەنەرمەند حەسەن زیرەک کراوە. رێبین حەیدەری، پەیکەرتاشی کورد، پەیکەری حەسەن زیرەک ئاوازدانەر و گۆرانی‌بێژی ناوداری کورد تاشیوە و لەسەر گڵکۆکەی دایناوە ناوبراو خاوەن بڕوانامەی کارناسیی باڵای پەیکەرتاشی لە زانینگەی ''فیلادلفیا''ی ئەمریکایە و بۆ دروستکردنی ئەم پەیکەرە ماوەی شەش مانگ کاری لەسەر کردووە و لە بواری کۆاڵێتی و گەورەیی‌یەوە، بێ وێنەیە. رێبین پێشتر بە رەخنە لە بەرپرسانی حکوومەتی لە بۆکان، ئەو شارەی لە بواری پێکهاتەی شاری و پیکەرەکانەوە، بە ''زۆر لاواز'' وەسف کردبوو.چارەنووسی چالاکێکی کرێکاری کورد دوای دەستبەسەر کردنی روون نییەپدرام نەسرۆڵڵاهی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی بە دامەزراندنی  رێکخراوە کرێکارییەکان لە بارودۆخێکی خرابدا بەسەر دەبات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، بنەماڵەی پدرام نەسرۆڵڵاهی دوای رۆیشتنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە پێیان راگەیاندوون کە قەراری دەستبەسەری کۆرەکەتان درێژ کراوەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، پدرام نەسرۆڵڵاهی رۆژی 19ی بانەمەری 1394، لە سەرەتای رۆژی جیهانی کرێکار بە هێرشی هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکان لە ماڵ یەکێک لە ناسیاوەکانیدا کە میوان بوو دوای سوکایەتی و لێدانێکی زۆر دەستبەسەر کرا. جێگەی باسە کە پدرام نەسرۆڵڵاهی چالاکی کرێکاری و ئەندامی کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی دامەزراندنی رێکخراوە کرێکارییەکانە کە لەم چەند ساڵەی دواییدا کەوتووەتە ژێر فشاری ناوەندی ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی رژێمی ئاخوندی.ئازادی چالاکێکی مەدەنی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندانبەدیع حسین پەناهی چالاکی مەدەنی کورد کە ماوەی مانگێک لەمەوبەر دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتەی قۆرس لە زیندان ئازاد کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەم چالاکە مەدەنیە کوردە رۆژی هەینی 28ی خاکەلێوەی 1394، لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە لە ماڵەی باوکی لە گۆندی قرۆچای شاری دێگۆلان دەستبەسەر کرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، بەدیع حسین پەناهی ئەمرۆ شەممە 26ی بانەمەری 1394، بە دانانی بارمتەی 100 میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی و تاکوو رۆژی دادگاییکردنی لە زیندانی قۆروە ئازاد کرا. جێگەی باسە کە حسین پەناهی بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1388 لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و یەک ساڵ لە زیندانی قۆروە زیندانی کرا، هەروەها لە ساڵی 1392 بۆ جارێکیتر لە لایەن ئیتلاعاتەوە لە بەندەری کیش دەستبەسەر کرا.دوو برای کورد زیندانی سیاسی و براێکیتریان سەربازەمحەمەد ئەمین عەبدۆڵاهی و براێکی بە ناوی محەمەد لە زینداندایە و براێکیتریان براوە بۆ سەربازی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، محەمەد ئەمین عەبدۆڵاهی زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی بۆکان ماوەی دوو ساڵە بۆ زیندانی تەبەس دوورخراوەتەوە و لەم ماوەیەدا نەیتوانیوە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت. بە پێی وتەی یەکێک لە نزیکانی عەبدۆڵاهی مەودای نێوان بۆکان و تەبەس 1500 کیلۆمەترە و بنەماڵەکەی کە تەنیا نان ئاوەرەکەیان لە زیندانە بە هۆی دەست کۆرتییەوە ناتوانن بۆ چاوپێکەوتنێکی یەک کاتژمێری ئەو مەودایە ببرن. ئەم زیندانییە سیاسیە بەم تازەگییانە بە نووسینی نامەێک بۆ بەرپرسانی قەزایی زیندان داوای کردووە کە بۆ شوێنێکی نزیکتر بە شوێنی نیشتەجێ بوونیەوە بگوازرێتەوە ئەگینا هیچ چارەێکی نامێنێت جگە لەوەی مان لە خواردن بگرێت. هەروەها یەکێک لە براکانی ئەم زیندانییە سیاسیە بە ناوی محەمەد لە زیندانی ورمێ لە ژێر حۆکنی ئێعدامدایە و براێکیتریان براوە بۆ سەربازی. جێگەی بتاسە کە محەمەد ئەمین عەبدۆڵاهی لە ساڵی 1384 کاتێکە تەنیا 19 ساڵ تەمەنی بوو بە تۆمەتی مۆحاربە و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەتییەکان لە لایەن دادگای شۆرشی مەهابادەوە بە 18 ساڵ زیندان مەحکوم کرا.فرۆشتنی منداڵان لە تاران و باقی شارەکانیتری ئێرانفرۆشتنی منداڵان لە تاران و شارەکانیتری ئێران بووە بە قەیرانێکی شوم و دژە مرۆیی، لە سەرەتای هاتنە سەرکاری رژێمی ئاخوندی ئێران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، منداڵان بە نرخی 400 هەزار تمەن لە باشووری تاران، لە بنەماڵە هەژار و کەم دەرامەدەکان دەکردرێن و لە بازاری تاران و شارەکاندا بە 9 میلیۆن تمەن بازرگانیان پێوە دەکرێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، فرۆشی منداڵان جگە لە تاران لە شارەکانیتر وەک، ساری، و ئامۆڵ بەر چاو دەکەوێت. ئەم قەیرانە شوم و دژە مرۆییانە کاریگەری حاکمیەتی رژێمی ئاخوندی لە ئێرانە. جێگەی باسە کە رۆژنامەی حکومەتی ئێعتماد لە راپۆرتێکدا لە ساڵی 1392 نووسی، لە سەد هەزار تمەن تاکوو 5 ملیۆن تمەن نرخی ئەو منداڵانەیە کە لە دەروازە غاردا کرین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت، بەڵام رژێمی دژە مرۆڤی ئاخوندی لەمەر ئەم قەیرانە دژە مرۆییە هیچ کردەوەێکی نەبوو تاکوو ئەمرۆ تەشەنەی کردووە بۆ شارەکانیتری ئێران.مامۆستایان جارێکیتر نارەزایەتییان نیشان دامامۆستایانی ئێران بۆ جارێکیتر نارەزایەتی خۆیان بە وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و اهێنان دەر بری. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە رێکەوتی 25ی بانەمەری 1394 زیاتر لە دوو هەزار مامۆستا لە شارەکانی ئێران لە سندوقی پاشەکەوتی فەرهەنگیان هاتنە دەرەوە و رایانگەیاند، لە رۆیشتن بۆ سەر کلاسەکانی تاقیکردنەوە خۆیاندەبوێرن. بە پێی  ئەم راپۆرتە مامۆستایان ئەم داوایەی خۆیان بە نووسراو بە ئیدارەی پەروەردە و راهێنانی شارەکانی خۆیان راگەیاندووە. جێگەی باسە کە مەوجی نارەزایەتی دەربرین بە وڵام نەدانەوەی بەرپرسان بە داواکاری مامۆستایان تا دێت بەر بڵاوتر دەبێتەوە.بۆ له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی‌ مورسی‌، میسر چاوه‌‌‌ڕوانی‌ رای‌ موفتی‌ ده‌‌‌کاتدادگایه‌‌‌کی‌ میسری‌ بڕیاری‌ دا دۆسێیەی‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک سه‌‌‌رکرده‌‌‌ی‌ گروپی‌ ئیخوان موسلمین له‌‌‌نێویاندا محه‌‌‌مه‌‌‌د مورسی‌ سه‌‌‌رۆکی‌ پێشوو و یوسف قه‌‌‌رزاوی‌ سه‌‌‌رۆکی‌ یه‌‌‌کێتی‌ زانایانی‌ ئاینی‌ ئیسلامی‌ جیهان ره‌‌‌وانه‌‌‌ی‌ موفتی‌ ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ بکات به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی‌ له‌‌‌سێداره‌‌‌دانیان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌‌‌مڕۆ شه‌‌‌ممه‌‌‌ دادگایه‌‌‌کی‌ میسر له‌‌‌ هه‌‌‌ردوو دۆسێیەی‌ "جاسوسیکردن و شکاندنی زیندانەکان، دۆسێی‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک سه‌‌‌رکرده‌‌‌ی‌ گروپی‌ ئیخوان موسلمینی‌ ره‌‌‌وانه‌‌‌ی‌ موفتی‌ ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ کرد به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی‌ بڕیاردان له‌‌‌سه‌‌‌ر له‌‌‌سێداره‌‌‌دانیان. دادگای میسر سزای لە سێدارەدانی بە سەر 110 ئەندامی ئەو رێکخراوەدا سەپاندووە و بۆ پشتراستکردنەوە ناردویەتی بۆ موفتی ئەو ,لاتە تاکوو دوای رەزامەندی ئەو کەسانە لە سێدارە بدرێن. بەپێی یاساکانی میسر، لەکاتی دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ هەر تاوانبارێک، بڕیارەکەی رەوانەی موفتی دەکرێت و دوای وەرگرتنی بیروبۆچوونیان لەسەر بڕیارەکە، دادگا بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات. ئەم ویتامینە ڕێگری دەکات لە توشبوون بەشێرپەنجەی پێستئەنجامەکانی توێژینەوەیکی  نوێ ئەوەی سەلماندوە کە ویتامین B3 ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست کەمدەکاتەوە لەکاتێکدا ئەم نەخۆشیە لەناو ئەو کەسانەدا زۆر بڵاوە کە ڕەنگی  پێستیان کاڵە. ئەم جۆرەی ویتامین لەکۆمەڵەی ویتامین  Bیەوهۆکاردەبێت بۆ پاراستنی مرۆڤ لەتوشبون بەشێرپەنجەی پێست ، ویتامین B3 (نیکۆتینامید)لەپێکهاتەیدا هەیە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری توشبونی مرۆڤ بەشێرپەنجەی پێست بەڕێژەی %23 . ئەو کەسانەی پێستیان کاڵە ئەگەری توشبونیان بەم جۆرەی شێرپەنجە زۆرە ،و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بەتیشکی خۆر بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی توشبون بەم جۆرەی شێرپەنجە دادەنرێت .بۆ ئەوەی پارێزراوبن لەم جۆرە نەخۆشیە ئەوە دەتوانن ئەو خۆراکانەی بخۆن کە ئەم ویتامینە لەپێکهاتەیاندا هەیە لەوانەش (گوێزەر و سپێناغ و برۆکلی و قارچک و تەماتە و پەتاتەی شیرین و خورما).

8 ساڵ و 11 مانگ و 25 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن