یه‌ک شه‌مه‌ 

23 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خەباتمێدیا: رۆژی هەینی 15ی بانەمەری 1394 لە سەر داوای کۆمەلێک لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران و یەک لەوان سازمانی خەبات ی کوردستان رەوندی کوردی لە وانکۆوێری کەندا بۆ بەرێوەبردنی خۆپیشاندانێک بە مەبەستی مەحکووم کردنی کوشتنی خاتوو فەریناز خوسرەوانی و پشتیوانی لە نارەزایەتی خەڵکی....

 کوردستان بانگهێشت کران. لەو خۆپیشاندانەدا کە لە بەردەم  ئارت گالری وانکۆوێر بەرێوەچوو خۆپیشاندەران دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی نارازیی خەڵکی شاری مەهاباد و شارەکانی تری کوردستان و بە دەم دروشم دان سیاسەتەکانی رژیمی ئاخوندییان مەحکووم کرد.جێگەی باسە ئەندامانی کومیتەی کەنەدای سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی خاتوو تابان شەریعەت پەنا بەرپرسی کومیتە و کاک عەبدوڵلا عەبداڵی بەرپرسی بەشی پێوەندیی کومیتەی کەنەدا بەشدارییان لەو خۆپیشاندانەدا کرد.  

8 ساڵ و 11 مانگ و 25 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن