دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

١٠ ی خەزەڵوەری گەلی کوردو رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

١٠ ی خەزەڵوەری گەلی کوردو رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات
بابەشێخ حسێنی

خومەینی فەرمانی جیهادی دژی گەلی کوردستان راگەیاندبوو لە دوای ئەو فەرمانە قێزەونە، پاسدارە چەقۆکێشەکان کە لەگەڵ چەقۆکانیشیان ئەسڵەحەو چەکیان درابوە دەست و، بەرەو

خومەینی فەرمانی جیهادی دژی گەلی کوردستان راگەیاندبوو لە دوای ئەو فەرمانە قێزەونە، پاسدارە چەقۆکێشەکان کە لەگەڵ چەقۆکانیشیان ئەسڵەحەو چەکیان درابوە دەست و، بەرەو کوردستان مەکۆی مەردایەتی و ئازادیخوازی، مەڵبەندی بەرابەریی خوازی و دیموکراسیخوازی شۆڕبوونەوە

هێزی بەکرێگیراوی حکومەتی خومەینی بەبێ‌ ڕەچاو کردنی هەرجۆرە بنەمای ئیسلامی و ئینسانی، بە شارو دێی‌ کوردستان وەر بوون وگەلی ستەم لێکراو بێ‌ ماف و زوڵملێکراوی کوردیان خستە هەلومەرجێکی حەستەم و سەختەوە

بەڵێ لەو کاتەی پاسدارو هێزە بەکرێگیراوەکانی حکومەتی خومەینی کوردستانیان کردە گۆڕەپانی جەنگ، و ماڵ و شوێنی ژیانی خەڵکیان وێران دەکردو بە حوکمی قەرەقوشیان، پیرو لاوی کوردیان گوللە باران دەکرد، لە 10ی خەزەڵوەری ساڵی 1358 کۆچی خۆری پێشمەرگە نەبەزو لێهاتوەکان،ئەو پێشمەرگەو کادرو فەرماندانەی کە دوای ساڵێک سازمانی خەبات ی کوردستانیان دامەزراند، بە شێوەیەکی لیهاتوانەو زۆر قارەمانانە لە مەودایەکی 30 کیلومیتری هێزی بەکرێگیراوی گاردی جاویدان(هێزی قودس)یان لە دەرەوەی شاری بانە تا سەر پردی ناوشاریان تەفروتونا کردو سەدان کەس لەو هێزە بەکرێگیراو و دەیان ماشین و کەلوپەلی سەربازیان لە ناوبرد

بێگومان بۆ هۆگرانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات داستانی حەماسی 10ی خەزەڵوەرو ئەو قارەمانیە کەم وێنەیە، بیرەوەریەکی گەورەو شانازیەکە، کە هەمیشە وەک میداڵ و وەک ناسنامەو پێناسەی خەباتی بوون و بە بڕشتی هۆگرانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات دەمێنێتەوە، لە هەمانکاتدا بۆ جەماوەری وەزاڵەهاتووی کوردستان و تێکرای تێکۆشەران و خەباتکارانی رێگەی ئازادیی و شۆڕشی ڕەوا، دژ بە رژیمی ملهوری ئاخوندی، رۆژێکی مێژوویی گرینگە، بە تایبەت کە ئەو داستانە حەماسیە خومەینی ناچار کرد داوای ووت ووێژو دانوستاندن لە گەلی کورد بکاو لە دوای ئەو داستانە پر لە حەماسیە، خومەینی رابگەێنێ‌ کە خەڵکی کوردستان من دەنگی ئێوەم بیست

لەم رۆژانەدا کە یادی 10ی خەزەڵوەرو ئەوە داستانە حەماسیە دەکەینەوە، دەبینین رژیمی ئاخوندی چەندە داماو زەلیل بووە، بە شێوەیەک کە روخان و لە ناوچوونی گەلێک نزیک بۆتەوە. بێگومان لە وەها هەلومەرجێکدا پێویستە هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات زیاتر خۆیان بە فکرو ئەندێشەی شۆرشگێرانەو نەتەوەیی لە چوارچێوەی رێبازی سازمانی خەبات باربێنن و لە پێناو هاتنە دیی مافەکانی گەلی چەوساوەی کوردو بە مەبەستی رووخانی رژیمی ملهوری ئاخوندی چالاکانەتر تێبکۆشن

بە پێویستی دەزانم بە بۆنەی ئەو یادە گەورەو پڕلە سەروەریە درود بنێرم بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی رێبازی کوردایەتی و ئازادیخوازی لە ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و رۆحی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی پێشرەو میعماری 10ی خەزەڵوەرو تێکرای شەهیدانی رێگەی ئازادی و خەباتی شۆڕشگێرانە بەرانبەر بە حکومەتی دیکتاتۆری ویلایەتی فەقیه


5 ساڵ و 6 مانگ و 18 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

١٠ ی خەزەڵوەری گەلی کوردو رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

١٠ ی خەزەڵوەری گەلی کوردو رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن