دووشه‌مه‌‌ 

24 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نزگەرەی بەردەوام, لەوانەیە یەکێک بێت لە نیشانەکانی توشبوون بە کۆڕۆنا

نزگەرەی بەردەوام, لەوانەیە یەکێک بێت لە نیشانەکانی توشبوون بە کۆڕۆنا

خەبات مێدیا: لیستی نیشانە گوماناوییەکانی کۆوید-۱۹ تا دێت درێژتر دەبێتەوە، تا لێهاتن, کۆکە, ئێشی جەستە, لەدەست دانی هەستی بۆن و تام و سەرئێشە، و لە ئێستاش دا نزگ

خەبات مێدیا: لیستی نیشانە گوماناوییەکانی کۆوید-۱۹ تا دێت درێژتر دەبێتەوە، تا لێهاتن, کۆکە, ئێشی جەستە, لەدەست دانی هەستی بۆن و تام و سەرئێشە، و لە ئێستاش دا نزگەرە بە لیستی نیشانەکانی توشبوون بە ڤاپرۆسی کۆڕۆنا زیاد کراوە.
ڕاپۆرتی ئاکامی ۱۹ لێکۆڵینەوە کە لەم ماوەیەدا لە ژورناڵی پزیشکی فریاکەوتنی ئامریکا بڵا٠Žو کراوەتەوە, دەریخستووە کە نزگەرەی بەردەوام دەتوانێت نیشانەێیک بێت لە توشبوون بە کۆوید-۱۹.
بڵاوکراوەی فۆربس لە ڕاپۆرتێکدا ڕوونی کردەوە کە، دوکتورەکان لەدوای سەردانی پیاوێکی تەمەن 62 ساڵە بۆ نەخۆشخانە و بوونی نزگەرە بۆماوەی چوار ڕۆژ و بە بەردەوامی، و هەروەها ئەرێنی بوونی وەڵامی تاقیکردنەوەی کۆڕۆناکەی بەبێ بوونی هیچ کام لە نیشانەکانی ئەو ڤایرۆسە، هۆشداری ئەوەیان دا کە نزگەرە دەتوانێ‌ یەکێک بێت لە نیشانەکانی کۆڕۆنا.
ئەو پزیشکانە هەروەها هۆشداری ئەوەیان داوە کە ئەگەر نزگەرە توانایی مرۆڤ لەکاتی نان خواردن، هەناسە دان و یان خەوتن تێک بدات و بۆماوەیەکی دورودرێژ و زیاتر لە 48 سەعات بەردەوامبێ‌، دەبێت بەزوترین کات ئەو کەسە سەردانی پزیشک بکات.
نزگەرە لەبنەڕەت دا ئیسپاسمی دیافراگمی ئێوەیە، دیافراگم بەو ماسولکەیە ئەوترێ کە لە ژێر سییەکان دایە. ئەگەر بەهەر هۆکارێک ئەو ماسولکەیە تووشی دنەی کتوپڕ بێ، ناتوانێ بە جوانی جوڵە بکات و تووشی گرژبوونەوە ئەبێت و لەئاکامدا نزگەرە ڕوو ئەدات.


3 ساڵ و 8 مانگ و 29 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نزگەرەی بەردەوام, لەوانەیە یەکێک بێت لە نیشانەکانی توشبوون بە کۆڕۆنا

نزگەرەی بەردەوام, لەوانەیە یەکێک بێت لە نیشانەکانی توشبوون بە کۆڕۆنا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن