دووشه‌مه‌‌ 

24 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زیندوو کردنەوەی بەکتریایەک کە 100سەد ملیۆن ساڵی تەمەنە!

زیندوو کردنەوەی بەکتریایەک کە 100سەد ملیۆن ساڵی تەمەنە!

وەرگێڕان: زێنەب حوسێنی

وەرگێڕان: زێنەب حوسەینی
گروپێکی توێژینەوەو گەڕانی ژاپۆنی، سەرکەوتووبون لە گەڕاندنەوەو زیندوو کردنەوەی بەکتریایەک کە ئەگەڕێتەوە بۆ نیوەی سەردەمی گەچ (کریستاسی) نزیک بە 100 سەد ملیۆن ساڵە لە قوڵایی دەریادا لە خوارووی زەریای هێمن دا بووە.
ئەو تیمە لێکۆڵەرە، لەگەڵ ئاژانسی ژاپۆنی بۆ زانستی زەوی و دەریایی و تەکنەلۆژی، زانکۆی کوتشی لە خۆرئاوای ژاپۆن لە پارێزگای کوتشی و زانکۆی رود ئایلاند لە وەڵاتە یەکگرتووەکان، دەستیان کرد بە زیاد کردنی مادەی خۆراکی لە سندوق و شوێنی داخراودا.
توێژینەوەکە لە ژمارەیەکی گۆڤارێکی بریتانی دا بە ناوی نیتسر کومینیکیشنز ڕۆژی سێ شەمە بڵاوی کراوەتەوە.
پێش 100سەد ملیۆن ساڵ لەوە پێش دایناسۆڕەکان لەسەر زەوی گەشەیان دەکردو دەژیان.
یوکی مورینو گەورە توێژەری لێکۆڵینەوەکان لە ئاژانسی ژاپۆنی بۆ زانستی زەوی دەریای و تەکنەلۆژیا دەڵێ، "ئەمانەوێ بە وردی ئەوە بزانین کە میکانیزمی مانەوەی ئەو زیندەوەرانە چیە لە ژیاندا، بەبێ ئەوەی سەرچاوەی خۆراکیان بوبێت"
ئەوە جێی سەر سوڕمان و سوپرایزە و ڕکابەریەکی بایۆلۆجیە کە بەشێکی گەورە لە بەکتریا بگەڕێنێتەوە بۆ ژیان دوای سەردەمێکی دورودرێژ کە لە ژێر خاکدا بووە، یان ئەوەی کە شوێنی مانەوەکەی لە ڕووی خۆڕاکی و ژینگەییەوە نالەبار بووە بۆ ماوەی سەد ملیۆن ساڵ.
هەروەها شارەزای زانستی زەریاکان، ستیفن دۆنت لە زانکۆی رود ئایلاند کە یەکێک بووە لە بەشدارارانی ئەو توێژینەوە و لە بڵاو کردنەوە لە گۆڤاری وەرزی نیتشر کومیونیکیشنز" دەڵێ بەشە هەرە سەرنج ڕاکێشەکە لەم توێژینەوە ئەوەیە کە "هیچ سنورێک نیە بۆ ژیان لە پاشماوەکانی ئەو گڵەی زەریاکان لەسەر زەوی".
چاخی گەچی بە یەکێک لە کۆنترین و درێژترین پاشماوەی سەردەمی میزۆزیکی دەناسرێ کە (79حەفتاو نۆ ملیۆن ساڵ)ە.
هۆکاری ئەوەی کە بۆچی بەو ناوە ناوزەد کراوە، سەریەک کەوتن و ڕاکشانی تاشە بەردەکانە لە کەناراوەکانی باکوری دەریای تایس، کە درێژدەبێتەوە لە نێوانی ئیرلەند و بریتانیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو تاشە بەردانە بەهۆی کلسی ئەو قەوزەو گیاو زیندەوارانەی دەریاوە دروست بووە.
کۆتای هاتنی چەرخی گەچی بە یەکێک لە پێنج ڕوداوە گەورەکە و بە سەردەمی کۆتای هاتنی گیانەوەرانی دەیناسۆڕ دەناسرێ، لەو سەردەمەدا و 65 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا بە لێشاو گیانەوەر لەناوچون، لە بەینی چاخی گەچی و بالیۆجینی دا.
هەروەها بەشێکی زۆر لە گیانەوەری خشۆک و گژو گیا لەناوچون لەو سەردەمەدا، واتە نیوەی زیندەواری جۆراو جۆری سەر گۆی زەوی لەناوبرد، هەندێکیش بە زیاتری مەزەندە دەکەن.



 


3 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زیندوو کردنەوەی بەکتریایەک کە 100سەد ملیۆن ساڵی تەمەنە!

زیندوو کردنەوەی بەکتریایەک کە 100سەد ملیۆن ساڵی تەمەنە!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن